چ پارلەمان و پارلەمانتارێکمان دەوێت
پارلەمان لانی کەم باشترە ئەگەر هەموشی نمونە باشەکە و کەسانی باڵای نێوکۆمەڵگە نەبن ، نیوەیان ئەوانە بن، قیروسیا لەنیوەکەی تر.
پارلەمان لانی کەم باشترە ئەگەر هەموشی نمونە باشەکە و کەسانی باڵای نێوکۆمەڵگە نەبن ، نیوەیان ئەوانە بن، قیروسیا لەنیوەکەی تر.
۱ هەر ئەوەی کە سەرۆکی حزبەکان خۆیان نایانەوێت ببنە پارلەمانتاروبچنە پارلەمانەوە، واتە حزبیان پێ لەپارلەمان و سەرۆکی حزبیان پێ گەورەترەلەنوێنەری گەل.
۲ پارلەمان شوێنی دەوڵەمەندکردنی خەڵک نیە شوێنی یاسادانان وبڕیاری چارەنووسساز و نوێنەرایەتی گەل و دەنگدان لەسەر دەستورو پرسینەوەیە لەو حکومەتەی دروست دەکرێت پیاوی خوارەوەی حزب و ماستاوچی و شایەر ناتوانن خاوەنی ئەو هەنگاوانە بن، کەئەوان نێردران ئیتر پارلەمان فت.
۳ کەسایەتی و سەنگینی و لەسەر خۆیی و بەڕێزی و هەڵنەچون و حیکمەتداری وخاوەنی عیلم حیلم دەبێت نوێنەری گەل بن، ناکرێ کەسانی بەقۆپێ دەرچوو ، یان خۆ و گەل بەقوربانکەری سەرۆک ببنە پارلەمانتار.
٤ شارەزای کۆمەڵایەتی نەتەوەساز و زمانزانی و دەربڕینی ئاستی بەرزی ئاخاوتن و ئاگادار لەکەین و بەینی ناوخۆو دەرو دراوسێ دەبێت بکرێنە نوێنەری گەل تا گەل شانازیان پێوە بکات بێ زەحمەت با حزبەکانی کوردستان بەراوردێکی بەر بژێرەکانی خۆیان و نوێنەرەکانی دەمپارتی بکەن.
٥ چەند بەهادینی ئەدەب، ئەحمەد تورک و سەلاحەدین دەمیر تاش و لەیلا زانا دەنێرینە پارلەمان، کێ دەنێرین تا لەپەیامەکانی دانیاڵ میتران و تیلەرسن تێبگات و دوای دەوامی پارلەمان لەبری مقەڕی حزب لەناو جەماوەرو لەگەڵ جەماوەر بێت.
٦ پارلەمان مەیدانی ئاژەڵان و چایخانەی پڕ نێرگەلەو دۆمینەو سەفەر و گەشت و گەڕان نیە، نوێنەرایەتی کردن و داکۆکی کاریە لەگەل دەکرێت بەفلتەری زۆر توندا تێپەڕن تاگەیشتن. ۷
گرنگە خەڵک هۆشیارانەو ئاگایانە ئەو نوێنەرانە بدۆزێتەوەو ملکەچانە و گوێڕایەڵانە بەفەرمانی حزب نەکات و بەرژەوەندی گشتی لەبەر چاو بگرێت، بۆ خۆیشی ئاوەز بەکار بێنێ نەک سۆز.
٨ پارلەمان لانی کەم باشترە ئەگەر هەموشی نمونە باشەکە و کەسانی باڵای نێوکۆمەڵگە نەبن ، نیوەیان ئەوانە بن، قیروسیا لەنیوەکەی تر ، تا ئەوکاتەی بەرە بەرە هەمو باش دەبن، خۆ پارلەمانی بەریتانیاش ئێستاش لەنمونە خراپەکەی تیایە بەڵام نیوە باشەکە ئێستا زیاترە.