چۆن مۆڕاڵ بۆ کۆمەڵگە دەگەڕێتەوە
دیمەنی ئەو ساتەوەختەی کە هەڤاڵ هاروون گەریلای هەپەگە لە دەستی جاشەکانی گووندی هەزەخ دیمەنکی دڵتەزێن بوو کە کاریگەری کردە سەر ویژدانی کۆمەڵگە،
دیمەنی ئەو ساتەوەختەی کە هەڤاڵ هاروون گەریلای هەپەگە لە دەستی جاشەکانی گووندی هەزەخ دیمەنکی دڵتەزێن بوو کە کاریگەری کردە سەر ویژدانی کۆمەڵگە،
دیمەنی ئەو ساتەوەختەی هەڤاڵ هاروون گەریلای هەپەگە کەوتە دەستی جاشکانی گووندی هەزەخ دیمەنکی دڵتەزێن بوو و کاریگەری کردە سەر ویژدانی کۆمەڵگە، بە جۆرک کە لە ماوەیێکی کەمدا هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تەنیوەو و چیرۆکی چۆنیەتی دابڕانی لە هەڤاڵانی گەریلای و وتوو وێژەکەی لەگەڵ جاشەکان دەم بە دەم دەگەڕا و هەریەکە بە جۆرێک لێکی دەدایەوە. دیار بوو ئەم چیرۆکە تازە نەبوو، رەگی خیانەت لە ناو گەلی کورد ریشەیێکی قووڵی داکوتاوە و بەردەوام ریسی شۆرشگێڕان و قارەمانی ئەم گەلەی کردوەتەوە بەخۆری. گەلی کورد بەو رادەیە کە لە دەستی جاشکان و خاینانی خۆی زەربەی خواردووە هیچ کات لە دەسی دووژمنەکەی نەیخواردووە، تەنانەت دووژمنیش شاهێدی ئەوی داوە کە ئەگەر جاش و بەکرێگیراوەکان نەبوونایێ بە هیچ شێوازێ نەیدەتوانی گەلی کورد بکاتە ژێردەستەی خۆی.
چیرۆکی حسێن خەیریەکان و رێبەرەکان دووبات کردنەوەی مێژوویێکی تاڵە کە بووەتە هۆکاری رەنج بە زایێ چوونی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و ئەمەیش وەهای کردوە تاکوو دەیان پەند و چیرۆک سەباەرتە بەم بابەتە هەبێ. دار ئەگەر کرمی لە خۆی نەبێ وشک نابێت، یان ئەگەر دار نەبێتە کلکی تەور، تەور دار نابڕێ و دەهان و سەدانی بەو رەنگە.
ئەم خیانەتە تەنیا لە تاکدا نەماوەو ئەمڕۆ بووەتە سازی و لە لایەن داگیرکەرانەوە بەرێکخستن کراوەو شێوازی پارت و رێکخراوەی بە خۆوە گرتووە. هەر لە سوارەی حەمیدیەوە بگرە تاکوو جەردەوانی گووند و پێشمەرگە مۆسڵمان و ... لە باکوری کوردستان ساڵان بوو حزب اللە وەکوو رێکخراوەیێکی کۆنترا گەریلا بووبووە هۆی کووشتن و بێ سەروو شون کردنی هەزاران وەڵاتپارێز کە بە ناوی تاوانی بکەری نادیار(فاعل مجهول) تۆمار کران. ئێستاش هۆداپار کە درێژکراوەی هەمان رێکخراوەن لە چوارچێوەی پارتێکدا و بە رێکخستنکراوی لە گۆڕەپانی سیاسی هەمان رۆڵ کایێ دەکات.
بەمجۆرە مێژووی خیانەت لە کوردستان گووریسێکی درێژەی هەیە کە کووشتنی شۆڕشگێڕانی پارچەکانی دیکە بە دەستی هێڵی خیانەت کە پەدەکە بە دەرجەی یەکەم سەرکەشی دەکات بەشێک لەو تابلۆیە پێک دێنێ. رادەست کردنی هەڤاڵ هاروون لە لایەن جاشەکانەوە بە دوژمنی داگیرکەر لە پێناو چەن قرووش و ئافەرینێکی دوژمن زۆر دڵتەزێن بوو، بەتایبەت لێدانی شەقەزیلەی یەک لەو جاشانە لە گۆنای هەڤاڵ هاروون هەمووانی تەزان و هەر نیشتمان پەروەرێک پڕ بەدڵ لە جێ خۆیدا شک بوو. ئەم دیمەنە لەگەڵ دیمەنی کووشتن ورادەست کردنەوەی جەنازەی شەهید سلێمان مۆعینی و هەڤاڵانی لە لایەن بنەماڵەی بارزانی بۆ شای ئێران هیچ جیاواز نەبوو.
خیانەت و جاشایەتی زیاتر لە دوژمن تاکە هۆکاری دڵساردی و بێ هیوایی گەلی کوردە سەبارەت بە سەرکەوتن لە بەرامبەر داگیرکەر. تۆڵە نەکردنەوە ئەم خیانەتانەو تەنانەت هاوبەش بوونی جاشەکانی دوێنێ لە دەسکەوتەکانی خوێنی شەهیدان ئەو پەڕی بێ مۆراڵی کۆمەڵگەی کوردی درووست کردوە.
دوور لە راستی نابێت ئەگەر بڵێین بڵاو بوونەوەی هەواڵی تۆڵە کردنەوە و کووشتنی ئەو جاشانەی کە دەستیان لە رادەست کردنەوەی هەڤاڵ هاروون هەبووە هەموانی شاگەشکە کرد. ئەم هەواڵە هاوکات بوو لەگەڵ بڵاو بوونەوەی کلیپی هۆنەرگەی وڵات بە ناوی لە بەرزاییەوە کە گێڕانەوەی چیرۆکی سەرکەوتن وبەرخۆدانی شۆڕشگێڕانی زاگرۆسە لە بەرامبەر داگیرکەران. کلیپێ کە هەم لە دەنگ و ناورۆک، هەمیش لە دیمەن و رۆخساردا هێز و هەیبەت دەداتە کۆمەڵگە.کۆمەلگەیێک کە تا ئەوپەڕی هەستەکانی نۆقمی وەهمی داگیرکەران بووە وئامادەیە بۆ کەسێک وەکوو تاتلسس کە نەتەنیا گەورەترین دزی هۆنەری کوردیەو کەسێکە کە دەبێتە سۆرنا ژەنی بەر لەشکەری داگیرکەر دەبوورێتەوە، تێکۆشان لە بەرامبەر ئەم کەسایەتیە کە خۆی بووەتە بەشیک لە داگیرکەری تێکۆشانێکی گەورەی دوێت.
ئەم تۆڵە کردنەوەیە لەم ساتەوەختەدا گرینگ بوو چوون وەبیر هێنانەوەی سوێندێ بوو کە گەریلای ئازادی بە هەڤاڵ هاروونی دابوو، ئەمجارەش تەڤگەری ئازادی وەکوو هەموو جارێ بەڵێنەکەی بردەو سەر. جارێکی دیکە مێژووی زیندوو کردەو. کەس نیە چیرۆکی شەهید کەماڵ پیر و کووشتنی ئەسەد ئۆختای گەورە ئەشکەنجەکاری زیندانی ئامەدی نەبیستبێ.شەهید کەماڵ پیر وتی: تۆ ئێستا ئێمە تا سنووری مردن شکەنجە دەدەی بەڵام بزانە کە هەڤاڵانم ئەم کارانەت لە بیر ناکەن. بەم جۆرە لە رۆژی رووناک و لە بەرچاوی خەڵک و دوای دانی پەیەمەکەی شەهید کەماڵ سزا درا.
هەموان دەزانین گەلی کورد دوای دەرکەوتنی تەڤگەری ئاپۆیی تێپەڕی قوناخێکی نوێ بووە و چیدی وەڵاتپارێزان نین کە دەبێ خۆیان لە بەر سیخۆڕان و خیانەتکاران بشارنەوە، بە پێچەوانەوە خیانەتکارن و جاشەکانن کە دبێ بچنە نێو کوونە مشکەوەو. کۆمەڵگەی کوردستان ئەو پەیامەی وەرگرتووە کە هەموو شوێنێک بکرێتە گۆڕپانی تێکۆشان و هەرکەسێک ئەرکی نیشتمان پەروەری خۆی پێک بێنێت.
ئەمە سەرەتای دەرکەوتنی رۆژی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوینە لە بەرزایی چیاکانی زاگرۆسەوە و کۆتایی هێنانە بەو تاریکی و بەرزەخەی کە داگیرکەران بۆ ئەم گەلەو نیشتمانەکەیان درووستیان کردوە. دیارە ئەمە پەیامێکە بۆ هەموو شۆڕشگێڕان کە لە هەموو سەنگەرکاندا دژی بەکرێگیراویەتی و جاشایەتی بوەستێتەوە. چوون جاشایەتی تەنیا دیاردەیێکی کرداری نیە بەڵکوو خاوەن پاشخانێکی هزریە کە دووژمن بە رێگەی جاش قەڵەم و جاش رووناکبیر و جاش مێدیا و جاش منبەر ... سەرەتا بە هێرش کردنە سەر مێژوو و فەرهەنگ و داب و نەریەتی کۆمەڵاگە، تاک لە ریشەکانی خۆی دادەبڕێت و لە گێژاوەی گەردەلوولی بێناسنامەیی و تەنیاییدا وێڵی دەکات، کە دوایش لە بەرامبەر ئەم تاکە کە خاڵیە لە کەسایەتی وەکوو مەسیحی رەزگارکەر دەردەکەوێ و بۆ ئامانجە کانی خۆی چۆنی بیەوێت بەکاری دێنێ.
هاوتەریب بوونی کلیپی هۆنەرگەی وڵات وەکوو هۆنەری بەرخۆدان و هەواڵی تۆڵە سەندنەوەی هەڤاڵ هاروون دەر بڕی پەیامێکی سەرەکەیە ئەویش شەڕ دژی خیانەت و بن بڕکردنی جاشایەتی چەند رەهەندیە و هەر یەکە لە نیشتمان پەروەران و ئازادیخوازان لە سەنگەری خۆیاندا ئەم ئاگرە گەش بکەنەوە.