چەتەیەک کە لە بەنداوی تشرین کوژرا، پێناسێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکی پێبوو

لەسەر چەتەیەک بە ناوی مەلیک عەرەبی کە بەشداری هێرشی داگیرکەری بۆ سەر بەنداوی تشرینی کردبوو، بەڵگەنامەی ناسنامەی پاراستنی کاتیی وەزارەتی ناوخۆی تورک بینرا، کە لە پارێزگای هاتای دەرکراوە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی بە ناوی سوپای نەتەوەیی سوریا (NSA) چەندین رۆژە هێرش دەکەنە سەر هەرێمی بەنداوی تشرین. چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە زەمینەوە و سوپای دەوڵەتی تورکیش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانەوە هێرشی داگیرکەری ئەنجام دەدەن. هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) و یەپەژە بە توندی بەرپەرچی ئەو هێرشانە دەدەنەوە. تائێستا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ناوچەی بەنداوەکە نەیانتوانیوە هیچ پێشڕەوییەکیان هەبێت. لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی توندی هێزەکانی قەسەدە و یەپەژە زیاتر لە ١٠٠ چەتە کوژران.

تەرمی چەتەیەکی کوژراو کەوتە دەست کەوتە دەست هێزەکانی قەسەدە. ناسنامەیەک کە لەسەر تەرمەکە هەڵگیرایەوە جارێکی دیکە پەیوەندی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی نیشاندایەوە.

ناسنامەی پاراستنی کاتی وەزارەتی ناوخۆی تورک کە لە پارێزگای هاتای دەرچووە بەو چەتەیە بووە کە ناوی مەلیک عەرەبییە. چەتەکەی دەوڵەتی تورک بەو ناسنامەیەوە کە لە گیرفانیابوو بەشداری هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر بەنداوی تشرینی کردبوو. چەتەکە لە پێکدادانەکەی ئێوارەی دوێنێدا کوژرا و تەرمەکەی کەوتە دەست هێزەکانی قەسەدە.

لە رێگەی ئەو بەڵگەیەوە دەرکەوتەوە کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چ شێوەیەک چەتەکان دەپارێزێت و بەخێویان دەکات.

بەڵگەنامەکەی وەزارەتی ناوخۆی کۆماری تورکیا کە لە سەر ئەو چەتەیە بە ناوی مەلیک عەرەبی هەڵگیرابووەوە.