هێرشی چەتەکان بۆ سەر بەنداوی تشرین بەردەوامە

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین لە باشووری کۆبانێ بەردەوامە، شەڕڤانانی قەسەدە وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.

ڕاگەیاندرا کە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین لە باشووری کۆبانێ بەردەوامە.

دووپاتکرایەوە کە چەتەکان بە چەکی دۆشکە و هاوەن هێرش دەکەنە سەر سەنگەرەکانی قەسەدە. شەڕڤانانی قەسەدە لە دەیەمین ڕۆژی بەرخۆدانی تشریندا، ناوچەکە و بەنداوەکە لە هێرشەکان دەپارێزن.  

تا ئەم ساتانەش شەڕ و پێکدادانی سەخت بەردەوامە.