دەوڵەتی تورک ٢ جار ڕادیۆی کۆبانێ ئێف ئێمی بۆردوومان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ٢ جار ڕادیۆی کۆبانێ ئێف ئێمی لە گردی بەرکەل بۆردوومان کرد.

ڕاگەیاندرا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ٢ جار ڕادیۆی کۆبانێ ئێف ئێمی لە گردی بەرکەل بۆردوومان کردووە.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا هەموو ئامێرەکانی ڕادیۆکە سووتان.