لە زانکۆی حەڕان دژایەتی زمانی کوردی دەکرێت

لە زانکۆی حەڕان ئەو خوێندکارانەی گۆرانی کوردییان دەگوت ڕێگری و هەڕەشەیان لێ کرا.

دژایەتی زمانی کوردی

لە زانکۆی حەڕان، خوێندکارێک لە گۆل کافێ گیتاری ژەنی و گۆرانی کوردی چڕی، ڕێگری لێکرا. کاتێک خوێندکارەکە گەیتاری دەژەنی و دەستی بە گۆرانی گوتن کرد، بەرپرسانی ئەمنی ڕێنماییاندا بە بەڕێوەبەری کافێیەکە کە بە دەنگی بڵند گۆرانی تورکی لێ بدەن.

کاتێک خوێندکارەکە ناڕەزایەتی نیشاندا بەرانبەر بە ڕێگری کردن لە گۆرانی گوتن بە زمانی کوردی، بەرپرسەکان هەڕەشەیان لێکرد. خوێندکاران هۆکاری قەدەغەکردنی گۆرانی کوردییان پرسی و وەڵامیاندانەوە بەوەی "کاتێک گۆرانی کوردی دەوترێتەوە شەڕ هەڵدەگیرسێت".

خوێندکارەکان ناڕەزایەتیان بەرانبەر بەمە پیشاندا و گوتیان: "لە وڵاتی خۆماندا بە زمانی دایکمان گۆرانی دەڵێین، بەڵام تورکە فاشیستەکان کە سەدان کیلۆمەتر لە وڵاتەکەمانەوە دوورن، نایەڵن و ناڕەزایەتی دەردەبڕن، شەڕ دەکەن، ئیدارەی زانکۆش ڕێگری لە ئێمە دەکات .ئەمە وڵاتی ئێمەیە، بە هیچ شێوەیەک ئەمە قبوڵ ناکەین".