لە مەکسیک هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا
تۆڕی هاوپشتی تەڤگەری ژنانی کوردستان لە مەکسیک لە بەرانبەر هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ناڕەزایەتیان دەربڕی و پەیامی پاراستنی لە ڕۆژئاوا درا.
تۆڕی هاوپشتی تەڤگەری ژنانی کوردستان لە مەکسیک لە بەرانبەر هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ناڕەزایەتیان دەربڕی و پەیامی پاراستنی لە ڕۆژئاوا درا.
تۆڕی هاوپشتی تەڤگەری ژنانی کوردستان کە ٥ ناوەندی لە ویلایەتی مەکسیک هەیە، سەبارەت هێرشی داگیرکاری لەسەر ڕۆژئاوا لە میدیای دیجیتاڵی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەم وترا: "پشتگیری لە بانگەوازی تەڤگەری ژنانی کوردستان دەکەین بۆ خاوەندارێتی کردن و پاراستنی شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا. سڵاو لە سیستەمی ئیدارەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەین لەسەر خاکی میزۆپۆتۆمیا. لەسەر ئەم خاکە ڕزگارکراوانە، گەل و کەلتوورە جیاوازەکان توانیان بە ئازادی و ئاشتیانە مۆدێلێکی پێکەوە ژیان لە شار و شارۆچکە و گوندەکاندا دروست بکەن. رۆژئاوا شوێنێکە کە هەموو گەلی ئەوێ بە ئازادی دەژین، ئەکادیمیای خۆیان دامەزراندووە و بە شێوەی دەستەجەمعی خۆ پاراستنیان ئەنجامداوە".
'مەدەنی شەهیدە دەکرێت، دەستکەوتەکان بە ئامانج دەگیرێت'
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەمانە گوترا:
"باش دەزانین کە هەردوو زلهێزی حوکمڕانی ئەوروپا و بلۆکی ڕوسیا-چین دەیانەوێت سەرچاوەکانی ئەو خاکانە لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا بەکاربهێنن و پەیوەست بەمەوە سیاسەتی پیس لە ناوچەکەدا بەڕێوە دەبرێت. بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی ئەم خاکانە لەلایەن هێزەکانی وەک تورکیا و ئیسرائیلەوە هێرش دەکرێتە سەر کورد و فەلەستینی و گەلانی دیکەی ناوچەکە و دەکوژرێن دەکرێن.
بانگەوازی دەکەین کە قڕکردن لە دژی گەلی فەلەستین و گەلی کورد بوەستێنن. هەروەها بانگەواز دەکەین کە دەستبەجێ قڕکردنی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕابگرن.
لێرەوە داوای ئازادی و ژیانی سەربەخۆی گەلێک دەکەین کە بۆ ئێمە هیوایەکی گەورەیە.
باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ساڵی ٢٠١٥ لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکرا. لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە بە شێوەیەکی سیستماتیکی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆردومان دەکرێت. هەمیشە بە گروپەکانی چەتە جیهادیستەکان لە بەرانبەر خاکی ڕۆژئاوا هێرش دەکەن.
بە تایبەتی بە پشتگیری بەڕێوەبەرانی ناتۆ لە دژی نەخۆشخانەکان، قوتابخانەکان، شوێنی ژیانی مەدەنییەکان، ناوەندەکانی خزمەتگوزاری گەل، وێستگەی کارەبا و کۆگاکانی گەنم هێرش کراوە.
دەمانەوێت ئاماژە بۆ ئەو هێرشانە بکەین کە شۆڕشی ڕۆژئاوا دەخەنە مەترسییەوە. بە تایبەتی دەمانەوێت سەرنج بخەینە سەر ڕژێمی هەئیەی تەحریر ئەل شام (هەتەشە) کە لە بەرانبەر تێکۆشانی گەلان و ژنان، مەترسییەکی گەورەیە".