تەرمی حوسنو ئۆندول بە خاک سپێردرا

تەرمی سەرۆکی گشتیی پێشووی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) حوسنو ئۆندول، لە دوای مەڕاسیم کە لە ژووری ئەندازیاری بیناسازی بەڕێوەچوو، لە گۆڕستانی کارشیاکا بەخاک سپێردرا.

مەراسیمی بەخاکسپاردنی حوسنو ئۆدنول

بۆ سەرۆکی گشتی پێشووی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) حوسنو ئۆندول کە لە ئەنجامی جەڵدەی دڵ گیانی لە دەستدا، لە ژووری بیناسازان مەراسیمی یادکردنەوەی بەڕێوەچوو.

بنەماڵەی ئۆندول، هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتمئۆغوللاری و پەرلەمانتارانی دەم پارتی، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی، پەرلەمانتاری پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) سەزگین تانریکولو، هاوسەرۆکانی گشتیی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و گەلێک لە پارێزەرانی مافی مرۆڤ بەشداربووی یادکردنەوەکە بوون.

تەرمی ئۆندول لە دوای مەڕاسیمی بیرهێنانەوە لە گۆڕستانی کارشیاکا بە خاک سپێردرا.