فەرماندەیەکی قەسەدە بە ناوی عەزیز عەرەب شەهید بوو

قەسەدە ڕایگەیاند کە فەرماندە عەزیز عەرەب لە بەرخۆدانی قەرەقۆزاق شەهید بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) دەربارەی ناسنامەی فەرماندە عەزیز عەرەب کە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە پردی قەرەقۆزاق لە باشووری کۆبانێ شەهیدبوو، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکخراوەتە سەر هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین، هەروەها بەرخۆدانی قارەمانانەی قەسەدە دژی هێرشەکان.

هەروەها جەختکراوەتەوە فەرماندە عەزیز، فەرماندەی لیوای شەهید شەڕڤان بووە، تا شەهیدبوونی بەرخۆدانێکی قارەمانانەی دژی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک نیشان داوە.

ئاماژە بەوە کراوە، فەرماندە عەزیز لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی شاری مەنبەج لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠١٣ پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی یەپەگەوە، پەروەردەی سەربازی و ئایدۆلۆژی و سیاسی بینیوە.

فەرماندە عەزیز بەشداری چەندین هەڵمەتی کردووە دژی چەتەکانی داعش، بەتایبەت لە بەرخۆدانی کۆبانێ لە ساڵی ٢٠١٤. هەروەها بەشداربوو لە هەڵمەتی ڕزگارکردنی گرێ‌سپی. لە ساڵی ٢٠١٦ بەشداری هەڵمەتی ڕزگارکردنی شاری مەنبەج و دەوروبەری بوو.  

دواجار دژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەشداربوو لە هەڵمەتی پاراستنی پردی قەرەقۆزاق.

قەسەدە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید عەزیز و تەواوی بنەماڵەی شەهیدان کرد و جەخت دەکاتەوە، پێداگرن لەسەر تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی هیوا و ئامانجی شەهیدان بۆ وڵاتێکی ئازاد.

زانیاری دەربارەی ناسنامەی شەهید وەهایە:

ناسناو: عەزیز عەرەب

ناو و پاشناو: ڕائید ڕەجەب ئەل شێخ

ناوی دایک: سەفیە

ناوی باوک: ڕەجەب

شوێن و کاتی لەدایکبوون: مەنبەج/١٩٩٧

شوێن و کاتی شەهیدبوون: مەنبەج_ پردی قەرەقۆزاق / ١٠-١٢-٢٠٢٤.