درۆنه‌كان و په‌كه‌كه
" شه‌رمه بڵێین په‌كه‌كه چی ده‌كات له قه‌ندیل، له سلێمانی، له شه‌نگال، له هه‌ولێرو بادینان، نه‌ك شه‌رم ئه‌مه هه‌مان سیاسه‌تی تورك و فارس و عه‌ره‌به بۆ په‌رتكردنی كورد".
" شه‌رمه بڵێین په‌كه‌كه چی ده‌كات له قه‌ندیل، له سلێمانی، له شه‌نگال، له هه‌ولێرو بادینان، نه‌ك شه‌رم ئه‌مه هه‌مان سیاسه‌تی تورك و فارس و عه‌ره‌به بۆ په‌رتكردنی كورد".
من خۆم بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه كوردستان یه‌ك كوردستانه‌و چوار‌و پێنج نیه، ئه‌وانه‌ی كه به چوار‌و پێنجی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه به‌شێكن له سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست، خاكی كوردستان له رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا، باكور و باشور گرێدراوی یه‌كه‌و ئه‌وه‌ی كه دابه‌شی كردووه سته‌مكاریه، سه‌رده‌می عوسمانی و سه‌فه‌ویه‌كان دنیایه‌ك به‌ڵگه‌و نووسراو هه‌یه چۆن ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردستانیان كردوه‌ته مه‌یدانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ خوێناویه‌كانی خۆیان و چۆن به‌رده‌وام به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ڕه‌سمی حدودی خۆیان له سه‌ر خاكی كوردستان كێشاوه، بۆ من ئامه‌دیه‌ك به قه‌د سنه‌ییه‌ك خه‌ڵكی هه‌ولێره و هه‌ولێریه‌كیش به‌قه‌د ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سلێمانیه خه‌ڵكی قامیشلیشه، ناسنامه‌كه به كورتی و كورمانجی كوردستانیه‌و دواجار ئه‌و كوردستانه به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا به‌مجۆره‌ی ئێستا له‌ت و په‌تیان كردووه، زۆر شه‌رمه بڵێین په‌كه‌كه چی ده‌كات له قه‌ندیل، له سلێمانی، له شه‌نگال، له هه‌ولێرو بادینان، نه‌ك شه‌رم ئه‌مه هه‌مان سیاسه‌تی تورك و فارس و عه‌ره‌به بۆ په‌رتكردنی كورد .
تۆمه‌تباركردنی په‌كه‌كه بێتاوانكردنی توركیایه، توركیا به ئاره‌زوی خۆی له عفرینه‌وه تا كه‌ركوك خه‌ڵك تیرۆر ده‌كات و سه‌رانی كورد نقه‌یان له خۆیان بڕیووه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش له زۆر باردا خزمه‌تی سیاسه‌تی توركی ده‌كه‌ن، كه‌چی وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان قه‌ت له ڕاژان و ورمه‌هه‌نگ و چیوه‌رۆ نه‌بووبن ده‌ڵێن په‌كه‌كه چی ده‌كات لێره، من پێموایه پێویسته په‌كه‌كه بیر له‌وه بكاته‌وه چۆن ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنێت، چۆن كاریگه‌ری درۆنه‌كان كه‌مكاته‌وه، چۆن نه‌هێڵێت چی تر قوربانی به‌و جۆره بدرێت، به‌ڵام هه‌رگیز له گه‌ڵ ئه‌وه نیم بڵێن په‌كه‌كه بۆ له باشورن، درۆنه‌كانی توركیا كه به‌شێكێیان به به‌یره‌قدار تی بی ناسراون و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی دروستكراوی كۆمپانیای بایكاری توركین، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كاریان له سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌م فڕۆكانه كه نرخی هه‌ر دانه‌یه‌كیان پێنج ملیۆن دۆلاره و درێژی هه‌ر یه‌كه‌یان شه‌ش مه‌ترو نیوه‌و درێژی باڵه‌كانیان به‌م لاو به‌ولادا 12 مه‌تره، رۆڵی زۆر خراپ له تیرۆر و كوشتنی خه‌ڵكدا ده‌بینن و پێشتریش له شه‌ڕی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا له 2020رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له شكاندنی ئه‌رمینیادا بینی له ناگارنۆ كارا باخ ، هه‌روه‌ها توركه‌كان له شه‌ڕی لیبیاشدا بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی لیبیه‌كان به كاریان هێناو به زۆرێك له وڵاتانی ئه‌فریقیش فرۆشراوه وه‌ك "تۆگۆ ، نه‌یجه‌ر ، تونس ، مه‌غریب ، ئه‌سیوپیا "ئه‌م فڕۆكه‌یه له شه‌ڕی روسیا‌و ئۆكرانیاش له به‌رژه‌وه‌ندی ئۆكرانیا به كار هاتووه، بیركردنه‌وه له‌وه‌ی چۆن كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌م فڕۆكه‌یه كه‌مبكرێته‌وه‌و ئه‌م قۆناغه‌ش تێپه‌ڕێت ، پێویستی به هاوكاری یه‌كترو بیركردنه‌وه‌ی ورد تره ، نه‌ك داوای ده‌ركردنی په‌كه‌كه و هاوكاری كردنی توركیا .
كۆكردنه‌وه‌ی داتای شه‌هیده سڤیله‌كان و شوێنه‌كانی به ئامانجگرتن و ناردنی ڕاپۆرت له باره‌یانه‌وه بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ناتۆ و وڵاتانی دنیا و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و هه‌ڵمه‌تی به‌ڕێخستنی بانگه‌شه بۆ رێگری كردن له ده‌ستوه‌ردانی توركیا له لیبیا، عیراق، سوریا و هه‌تادوای ڕه‌نگه به شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ر هه‌بێت، ته‌نیا له‌م ساڵدا توركیا 82 جار به فڕۆكه‌و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان په‌لاماری باشوری كوردستان و شه‌نگالی داوه ده‌كرێت زیاتر له سه‌ر ئه‌م پێشێلكاریانه قسه بكرێت، له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو په‌لاماره‌دا، كه ئه‌مه هێرشی سه‌ر شوێنی شه‌ڕگه‌كانیش ناگرێته‌وه حكومه‌تی هه‌رێم و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بۆ یه‌كجار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌رنه‌بڕیووه، له كاتێكا به‌رده‌ام دژی په‌كه‌كه لێدوانیان هه‌بووه .
هـ . ب