لێکدانەوەی ڕاست و دروست بۆ سەدەی ڕابردوو

ڕاستترین لێکدانەوە بۆ سەدەی پێشوو ئەوەیە، مرۆڤ گۆڕانی زیهنیەت و سیاسەتی قڕکردنی سەدەی پێشوو ببینێت و بەشێوەیەکی ڕێکخراو بۆ شۆڕشێکی دیموکراتیک تێکۆشان بکات.

سەد ساڵی دەوڵەتی کۆماری تورکیا کۆتایی هات. کۆماری تورکیا  پێی نایە سەدەیەکی نوێ. بەداخەوە سەرەتای سەدەیەکی نوێ لەژێر دەسەڵاتی ئیدارەی فاشیستی-قڕکەری تەیب ئەردۆغان و هاوپەیمانی جمهوردایە. هەڵبژاردنەکانی ١٤ و ٢٨ی ئایار دەرفەتی گرنگ بوون بۆ گۆڕینی ئەم ڕەوشە. بەڵام ئەم دەرفەتە بە باشی کەڵکی لێ وەرنەگیرا و فاشیزمی ئەردۆغان – باخچەلی نەوەستێنرا. ئێستا خەڵک بە هەڵبژاردن ناتوانن ئامانجەکانیان بپێکن، پێویستە لە ڕێگەی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی دژە فاشیستی، دیکتاتۆری فاشیست لەناو ببەن و ڕێگا بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا خۆش بکەن.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٢٩ی تشرینی یەکەم کە سەد ساڵە وەک "جەژنی کۆمار" بەسەر جڤاکدا سەپێنراوە، ئیدارەی تەیب ئەردۆغان هەوڵەکانی بۆ ڕاگەیاندنی خۆی وەک دەوڵەت زیاتر دەکات. ئەگەری ئەوە هەبوو کە تەیب ئەردۆغان لەم یادەدا دەسەڵاتە نوێیەکەی و پێگەی خۆی وەک "ئەتاتورکی دووەم"، "سەربەخۆیی نوێی" خۆی ڕابگەیەنێت.

بەو بۆنەوە لەبناغەوە دەستی بەئامادەکاری کرد. بەوبۆنەوە بەشەو و ڕۆژ و هەفتەیان بەجۆشەوە ئاهەنگی ڕێکدەخست. هەموو شتێک بە گوێرەی ئەوە ئامادەکرابوو، بە هەڵبژاردنی مانگی ئایاریشەوە.

بەڵام پلانەکان وەها بەڕێوەنەچوون. دەرکەوت قسەکەی تەیب ئەردۆغان "پەکەکەم تەواو کرد"، درۆیە. لەگەڵ پێشهاتەکانی دواتر، جارێک ئیدارەی تەیب ئەردۆغان ئاشکرا بوو و لاوازی و شکستی خۆی نیشانی هەموو لایەک دا. بێ گومان هێشتا هەوڵ دەدات بە ئاهەنگ گێڕان هێزی خۆی بۆ هەمووان نیشان بدات. بەڵام ڕەوشەکەی لە ڕەوشی مریشکێکی پەڕوباڵکراو باشتر نییە.

لەم چوارچێوەیەدا بە بانگەشەی درۆ هەوڵدەدەن بۆ پەرەپێدانی فاشیزم و نەتەوەپەرەستی شۆڤێنیانەی "توران‌پارێز-سێوی سورپارێز" [ڕێکخستێکی فاشیستییە]، ستایشی تەیب ئەردۆغان دەکەن و پێی دەڵێن "ئەتاتورکی دووەمە". ئەوان دەیانەوێت جڤاکی تورکیا لەنێو دیماگۆگییەتێکی وەهادا  بهێڵنەوە بۆ ئەوەی نەتوانێت بە شێوەیەکی دروست و ورد سەدەی ڕابردوو لێک بداتەوە. بۆیە پێویستە هێزە سۆسیالیست و دیموکراتیکەکان وریا بن، بە پڕوپاگەندەی شۆڤێنیستی بۆ جڤاک ژەهراوی نەبن و حسابی سەدەی ڕابردوو سەر ڕاست بکەنەوە و جڤاک هۆشیار بکەنەوە.

کەوایە چوارچێوەی سەرەکی بۆ لێکدانەوەی ڕاست چییە؟ مرۆڤ ئەگەر وڵامەکەیەوە بێت، سەرەتا پێویستە بە کورتی ئاوڕێک لە ڕووداوەکانی ڕەوتی ئامادەکاری بۆ ڕاگەیاندنی کۆمار وتێکۆشان بداتەوە. کورد دژی داگیرکاریی ئینگلیز و فەرەنسا شەڕی کرد و کورد ئەوانەن کە بە شێوەیەکی سەرەکی وڵاتەکەیان پاراستووە. سوپا دژی داگیرکاری یۆنانی شەڕی کردووە، سوپای عوسمانی بە فەرمانی کازم کارابەکیر بوو کە لە کوردستان مایەوە. لە ئەنادۆڵ چەرکەز ئەتهەم و زۆر کەس و گروپ دژی داگیرکاری وەستانەوە. بەکورتی دامەزراندنی کۆمار بە تێکۆشانی هەمەلایەنە ئامادەکرابوو.

ئەو مەجلیسەی کۆماری ڕاگەیاند، لەسەر بناغەی کۆنگرەی سێواز و ئەرزەڕۆم دامەزراوە، کە کورد چالاکانە بەشداری تێدا کرد. تەنانەت پێش ڕاگەیاندنی کۆماریش کورد بەشێوەیەکی کارا بەشداری لە کارەکانی مەجلیسدا کردووە.

سنوورەکانی میساقی میللی بە "زەوی نیشتەجێبوونی کورد و تورک" پێناسە دەکرێت. لە دەوڵەتبوونی نوێدا مستەفا کەمال خۆی ڕایگەیاند کە ئەوان خۆبەڕێوەبەری دەدەنە کورد. ئەم یاسایە لە دەستووری ساڵی ١٩٢١دا هەبووە. کورد هێز و توخمێکی سەرەکی بووە لە ئامادەکاری کۆماردا.

بەڵام دوای ڕاگەیاندنی کۆمار و دامەزراندنی هێزی دەوڵەت، سیاسەتەکانی قۆناغی دامەزراندن پێچەوانە بووەوە و سیاسەتێکی جیاواز دەستی پێکرد. هەرکەسێک بۆ دامەزراندنی کۆمار خزمەتی کردبوو، یەک بە یەک لەناوبران. ئەم پرۆسەیە بە لەناوبردنی چەرکەس ئەتهەم دەستی پێکرد، هەروەها بە لەناوبردنی پاشاکانی تر بەردەوام بوو، زۆرێک لەو ڕێکخراو و گروپانەی کە تێکۆشانیان بۆ ڕزگاری دەکرد قەدەغە کران، سیستەمی خۆبەڕێوەبەری کوردی لە دەستوور دوورخرایەوە. بە نیازی حساب نەکردن بۆ کورد و لەناوبردنیان بە تێگەی "نەتەوەی تورک" زیهنیەت و ستراتیژێکی تر هێنرایە پێشەوە.

کۆماری تورکیا لەسەر حساب نەکردن بۆ کورد و قڕکردنی کورد دامەزرا، بۆ سەدان ساڵ دژایەتی کورد کرا و سیاسەتەکان لەسەر ئەم بناغەیە داڕێژران. بە درێژایی سەدەی ڕابردوو ئەم هێرشە بە ئامانجی قڕکردن بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو و ڕێکخراو بەردەوام بووە. حکومەت گۆڕاوە، کودەتای سەربازی ڕوویداوە؛ بەڵام ئایدۆلۆژیا و ستراتیژی بنەڕەتی دەوڵەتی کۆماری تورکیا هیچ نەگۆردراوە. حکومەتەکان بەرنامەیان بۆ چۆنیەتی درێژەدان بە قڕکردنی کوردان داناوە. بەگوێرەی گێڕانەوەکان، کاتێک عەدنان مەندەرەس لەسێدارە دەدەن، ئەو سەربازانەی لەگەڵیدان، وەک تاقیکردنەوەیەک، ئەم پرسیارەیان لێکردووە "گرنگترین کێشەی تورکیا چییە؟" عەدنان مەندەرەس کە زۆر دەرمانی خواردووە وناتوانێت خۆی بەپێوە بگرێت بەبێ دوودڵی دەڵێت: " کێشەی کوردە."

زیهنیەت و سیاسەتی قڕکردنی کوردان کە کراوەتە بەردی بناغەی بنیاتنان، هەرگیز لە تورکیا سەرناگرێت.

دیوێکی تری قڕکردنی کورد، فشار و ستەم و دڕندەیی فاشیستانەیە لە تورکیا. هەموو دەرفەتەکانی تورکیا بۆ قڕکردنی کورد بەکارهێنراون، بۆیە تورکیا لە هەموو ڕوویەکەوە پاشکەوتووە. تورکیا کە لە هەموو ڕوویەکەوە دەوڵەمەندە، بەڵام هاتۆتە ڕیزی وڵاتانی جیهانی سێیەم. تاکە خاڵی دەستووری بنەڕەتی دەوڵەتی کۆماری تورکیا، بۆتە بەرنامەی حکومەت و هەموو دەرفەتەکانیان بەکارهێناوە بۆ جێبەجێکردنی ئەم بەرنامەیە.

سەد ساڵی تورکیا بەرەو کۆتایی دەڕوات و پێ دەنێتە سەدەی نوێ،  دەوڵەتی تورک و د جڤاکەکەی لەپێش چاوانە. فاشیزمی دەوڵەت-نەتەوەی یەکپەرەست لە توندڕەوترین شێوە بڵاو دەبێتەوە. میزۆپۆتامیا و ئەنادۆڵ کە مێژوو بە بەهەشت وەسفی کردووە، لە ژێر دەستی ئەم ڕژێمەدا بووەتە دۆزەخ. جڤاک تووشی تەنگانە بووە، دەوڵەت لە قەیراندایە و لە لێواری داڕماندایە. بەهۆی بەردەوامی و قڕکردنی کوردەوە، دەوڵەت سیستمێکی شەڕی دامەزراندووە کە سەد ساڵە کۆتایی نەهاتووە. وتەی "ئاشتی لە وڵات، ئاشتی لە جیهان" کە دەگوترێت قسەیە مستەفا کەمالە، ئەمڕۆ ئیدارەی تەیب ئەردۆغان وەک "شەڕ لە وڵات، شەڕ لە جیهان" جێبەجێی دەکات. مۆڵەتی شەڕ کە بۆ داگیرکردنی پارچەکانی دیکەی کوردستان بەکارهاتبوو، بۆ جاری دووەم لە ١٧ی تشرینی یەکەم درێژکرایەوە.

ئەو شتەی لە سەدەی ڕابردوودا جڤاکی تورکی ژەهراوی کرد، ئەو ئایدۆلۆژیا و سیاسەتەیە کە قڕکردنی کوردی کردە ئامانج. وتەی "ئەگەر مژارەکە وڵات بێت، شتەکانی تر گرنگ نین" بۆ دوژمنایەتی و قڕکردنی کورد بەکاردێت. لەبەر ئەوەیە کە بە هۆی دوژمنایەتی سەدان ساڵە کوردەکان هیچ متمانەیەکیان نەماوە. سەد ساڵ لەمەوبەر کاتێک شاندی جەمعیەت-ئەقوام بۆ لێکۆڵینەوە لە دیمۆگرافیا چوونە موسڵ، کوردەکان کاتێک سەربازانی تورکیان بینی لە بەرژەوەندیی تورکیا خۆپیشاندانیان کرد. سەرەڕای ئەو هەموو خراپەکاری و قڕکردنە لەماوەی سەد ساڵدا، هەمیشە کورد لایەنگری یەکێتی بووە. سەرەڕای ئەمانە دەوڵەتی کۆماری تورکیا کوردی بە دوژمنە ڕاستەقینەکەی خۆی و ناساند وهەوڵی قڕکردنی داوە. خۆ دەزانن، دەگوترێت، "ئەویندار بە نازی زۆر ناڕەحەت دەبێ!" دەوڵەتی تورک وەختێک پێداگری لەسەر قڕکردن دەکات، ئیتر کورد هیچ متمانەیەکی نەماوە. ئەمڕۆش کاتێک کورد وەک "نەتەوەیەکی تورکیا" بەدوای پێکەوەژیان دەگەڕێت، ئەوە لە سایەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە. ئەگەر بارزانی دەسەڵاتی هەبێت هیچ تورکێکی لەسەر زەوی نەدەهێشت.

لەگەڵ هاتنی سەدەی دووەمی کۆماری تورکیا، دیکتاتۆریەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، بەردەوامە لە زیهنیەت و سیاسەتی دوژمنایەتی و قڕکردنی کورد. بەڵام پێویستە گەل ئەم ڕاستیە بزانن: ئیدارەی ئیتحاد و تەرەقی کە سیاسەت و زیهنەیەت و دوژمنایەتی ئەرمەنەکانی کردە ئامانج، موڵکی حەوت سەد ساڵەی دەوڵەتی عوسمانی وێران کرد. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە کە بە هەمان تێگەیشتن و سیاسەتەوە سەرهەڵدەدات، دیارە موڵک و ماڵی دەوڵەتی کۆماری تورکیا لەناو دەبات. چونکە هیچ دەرئەنجامێک لەم تێگەیشتن و سیاسەتەوە بەدەست نایەت. بارگرانیی ئەم وێرانکارییە بەزۆری  لەسەر شانی گەلان دەبێت. بۆیە تاوەکو فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە وڵات و جڤاکی وێران نەکردووە، پێویستە مرۆڤ لەناوی ببەن و گەلان لەم کارەساتە ڕزگار بکەن. ڕاستترین لێکدانەوە بۆ سەدەی پێشوو ئەوەیە، مرۆڤ گۆڕانی زیهنیەت و سیاسەتی قڕکردنی سەدەی پێشوو ببینێت و بەشێوەیەکی ڕێکخراو بۆ شۆڕشێکی دیموکراتیک تێکۆشان بکات.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلیتیک