دوران کاڵکان: پێویستە هەموو کەسێک خۆی بۆ شەڕ و بەرخۆدان سەفەربەر بکات

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە وتی، پێویستە هەمووان بۆ شەڕ و بەرخۆدان کۆببنەوە و سەفەربەر ببن. دەبێت بەشداری لە سەفەربەری و خۆئامادەکردن و خۆتەیارکردن دا بکەن و بەم شێوەیە سەرکەوتن بەدەست دێت.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وتارێکی لەبارەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و شەڕی دژ بە داگیرکاریی نووسیوە. وتارەکە لە ماڵپەڕی پەکەکەدا بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتووە: "شەڕێکی قورس لە ١٧ی نیسانەوە دەستیپێکردووە. لە ١٧ی نیسانەوە دوژمن پلانێکی نوێی سەرکوتگەری و داپڵۆساندن دەستپێکرد. لەسەر بنەمای هێرشە پاکتاوکارییە بەرنامە بۆ دانراوەکانی دوژمن، لە پێش هەموو شوێنێکەوە زاپ و ئاڤاشین و لە کوردستان و سەرتاسەری جیهان وەک گەل و بزووتنەوە، لە چوارچێوەی ستراتیژیی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیدا بەرخۆدانی تەواو دەکەین. گەریلاکان لە زاپ و ئاڤاشین بەڕاستی داستانی قارەمانانە و ئەفسانەیی تۆمار دەکەن، کە لە مێژوودا هیچ نموونەیەکی نییە. گورزی قورس لە هێرشبەرە فاشیستە -  بکوژەکان دەدەن، بەبێ ڕاوەستان و پشوو، شەو و ڕۆژ هەوڵی شکاندنی هێرشی داگیرکاریی فاشیستی دەدەن، فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە لە زاپ تێکدەشکێنن و بەوەش مێشک و عەقڵییەتی سیاسەتی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار – فاشیست، کە دوژمنی کوردانە لە ناو دەبەن.

لەبەر ئەوانەش ئێمە لە پرۆسەیەکی ئاساییدا نین. ئێمە لە جەنگ و تێکۆشانێکی ئاساییدا نین. بڕیارگەى ناوەندیی ئێمە ئەم قۆناغ و پرۆسەیەی جەنگی بە 'شەڕی هەبوون و لەناوچوون، شەڕی مان و نەمان' پێناسە کرد و ئەم پێناسەیە ڕاستە. کەواتە دەبێت لەمە تێبگەین. ئەگەر ئێمە لەم وڵاتەداین و لەم خاکەین و بمانەوێت بە ئازادی بژین، ئەوا دەبێت لە مانای ئەم هەڵسەنگاندنە تێبگەین، بە ئەرک و بەرپرسیارێتی لە ئاستی ئەوەدا بجوڵێینەوە و جێبەجێی بکەین.

هاوکات بڕیارگەى ناوەندیمان سەفەربەریی ڕاگەیاند، بەڵێ گەلی کورد و دۆستانیان بۆ ئەوەی ئەو هێرشکارییە تێبکشکێنن خۆیان سەفەربەر کردووە. لەو کاتەدا نابێت هیچ کەسێک لە دەرەوەی ئەو سەفەربەرییە بێت و لە دەرەوەی ئەوە ژیان و کار نەکات. بەم ڕۆحەوە و بەم هەست و هزر و نزیکبوونەوەیە و بەم تێگەیشتن و میتۆدەەوە شۆڕشی سەرکەوتن دیاری بکرێت".

"دەوڵەتی تورک ئەو ئەرک و متمانەیە بەکار دەهێنێت، کە پێی دراوە"

دوران کاڵکان ڕایگەیاند، پرۆسەکە لەگەڵ شەڕی ئۆکرانیادا خۆی دەرخست، لەلایەن چەندین بازنە و لاەنەوە بەکاردێت و وتی: "دوای ئەوەی شەڕەکە درێژەی کێشا، بارودۆخێکی نوێ هاتە ئاراوە. ڕوسیا لە ٩ی تشرینی یەکەمدا، لە ڕۆژێکی هاوشێوەی پیلانگێڕیی سەر ڕێبەر ئاپۆ بوو داوای کرد، کە ئیدارەی ئۆکرانیا بێکاریگەر بێت و سیاسەتی ئۆکرانیا بە خۆییەوە ببەستێتەوە، پلانەکەی بەو شێوەیە بوو. بەپێی ئەوەش هێرشی کرد. هەر چۆن لە ماوەی ڕۆژێکدا دەستی بەسەر کوەیتدا گرت، پلانی ڕوسیاش بە هەمان شێوە بوو، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. ئەو زۆر کاری کرد و هەوڵیدا، بە دڵنیاییەوە پلانەکەی بۆ بێکاریگەرکردنی ئیدارەی زیلینسکی بوو و ئەوە ئامانجەکەى بوو. هەرچەندە چەند مانگیشی بەسەردا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە. ئیدی لەو ئامانجەی خۆی  دوور کەوتووەتەوە و دان بەوەشدا دەنێن، کە سەرکەوتوو نەبوون، بۆیە پلانی جیاوازیان خستەکار.

سەرەتای جەنگەکە هەندێک شوێنی چاوترسێن کرد، ناتۆشی ترساند و یەکسەر هەوڵیدا ڕێوشوێن بگرێتەبەر. جەنگی ئۆکرانیا تورکیاشی ترساند، چونکا پەیوەندییەکی ئابووری و بازرگانیی لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکرانیا زۆر بوو و سەرەتا بە زیانی دەزانی، بەڵام لەگەڵ درێژبوونەوەی جەنگەکەدا ئەو دۆخە گۆڕا. لە تێکۆشانی ئەوروپا، ئەمریکا و ناتۆدا ئەرک و متمانەیەک بە دیکتاتۆری ئەردۆغان و باخچەلی درا، کە لە دژی ڕووسیا بەکاری بهێنن. فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپەش دەیەوێت ئەو متمانەیە بەکاربهێنێت. هەروەها دەیەوێت بەو دەرفەت و توانا سیاسی و سەربازییانەی پێیدراوە، کۆمەڵکوژیی کوردان زیاتر بکات و ئەوە لە هێرشێکی سەربازیی نوێ دا بەکاربهێنێت.

دەوڵەتی تورک بەم شێوەیە ئەو پشتیوانییەی لێی دەکرێت بەکاردەهێنێت، بەڵام لە هەمان کاتدا بەرەو شەڕ پاڵی پێوەدەنرێت و هاندەدرێت، بەڵام شەڕی ئۆکرانیا کێشەیەکی ئەمنییە بۆ ڕوسیا و لایەنی تایبەتی خۆی هەیە، لایەنی کێشەی نەتەوەیی هەیە، بەڵام لایەنی ئابووری و دارایی زیاتر لەپێشدایە، بە تایبەتی هەوڵەکان بۆ خاوەنداریکردن لە سەرچاوە و ڕێگاکانی وزەی سروشتی، ناواخنی ئەونە هەوڵ و تێکۆاشنە بۆ بەرژەوەندی لە نێو سەرمایەداریدا، ئەم لایەنەی جەنگی ئۆکرانیش زۆر لە پێشدایە و لە ئاستی یەکەمدایە، ئەوە ڕێگای وزەیە و ئێستا شەڕ لەسەر ئەوە دەکرێت، کە کێ دەبێتە خاوەنی ئەو ڕێگایە.

چین و ڕوسیا و هەر پێنجەکەی شانگەهای ویستیان بە تەواوی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ بکەن و بیخەنە ژێر کاریگەریی خۆیان و بەو شێوەیە ئەوروپا و ئەمریکای ناچاری گاز و بازاڕی خۆیان بکەن. ئەوان هەروەها دەیانویست ئەمە پێچەوانە بکەنەوە. ئەوان دەیانەوێت ڕووسیا و چین گازی سروشتی نەکاتە ئامرازی هەڕەشە، نەیکاتە ئامرازێک تەنها بۆ قازانج کردن، دەیانەوێت ناچاری خۆیانی بکەن، لایەنێکی وەهای هەیە و دوای ئەوەی جەنگ درێژەی پێدرا ئەم هۆکارەی جەنگ بووە هۆی دروستبوونی قەیران و قەیرانی وزە ڕوو لەزیادبوون دەکات.

دەوڵەتی تورک - پەدەکە تۆڕێکی قاچاخچێتین

ئێستا بەدوای ڕێگای نوێدا دەگەڕێن، بە دوای سەرچاوەی وزەی نوێ دا دەگەڕێن. دەیانەوێت سەرچاوەی وزەی زیاتر بەکاربهێنن، نەوت - گازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بەکاربهێنن، بۆ ئەوەی زیاتر بخۆن، زیاتر دایدۆشن و زیاتر لێی بیخۆن. دەیانەوێت سەرچاوەکانی وزە بگەیەننە ئەوروپا و دەیانەوێت ڕێگەیەک بۆ گەیشتنی بە ئەوروپا دروست بکەن. لە پشتی ئەو بابەتەوە  دوژمنایەتیکردنی پەکەکە هەیە. ئەمەریکا، ئەوروپا، ئەڵمانیا و ئینگلتەرا دەیانەوێت هێڵێکی هەرزان بۆ گاز و نەوت بە کوردستان و تورکیادا دروست بکەن. بۆ ئەوەش دەوڵەتی تورک – پەدەکە دەیانەوێت کاریگەری لەسەر پەکەکە دروست بکەن و بەم شێوەیە بە وزەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا بە خێرایی بگەیەننە ئەوروپا. بەو شێوەیە دەیانەوێت خۆیان لەم تەنگەژانە ڕزگار بکەن. بۆ ئەو مەبەستەش دەرگایان بە ڕووی دەوڵەتی تورک و پەدەکەدا کردەوە و کۆبوونەوە و پشتیوانییان لێکردن و دەرفەتیان پێدان، کە لە بواری سەربازی و سیاسیشەوە هێرش بکەن. پێیان دەڵێن، 'هێرش بکەن و لەمپەری پەکەکە لەناوببەن'.

ئەوان تۆڕێکی ئاوایان دروست کردووە. لە ڕاستیدا پێشتر هاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە ئەگەریش کەم بوو بێت هەر بەردەوام بووە، ئەو پەیوەندییە تۆڕێکی قاچاخچێتییە و هیچ حاڵەت و لایەنی یاسایی نییە و هەموو شتێک بە نهێنی لە دەرەوەی یاسا ئەنجامدەدرێت. ئێستا ئەوروپاش بەم قاچاخچەتییە زیاد بووە، واتە ئەڵمانیا و ئەمریکا و ئینگلتەرا بەو قاچاخچێتییە زیادبوون، ئەوەش دەیانکاتە  تۆڕێکی گەورە و دەیانەوێت خۆیان گەورەتر بکەن. لایەنێکی سەرلەنوێی هێرشەکان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و زاپ و پەکەکە بەم شێوەیەیە.

دۆخێكی به‌و جۆره‌ بۆ ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ و په‌ده‌كه‌ له‌ دوولاوه‌ به‌كه‌ڵك دێت. یه‌كه‌م، ته‌نگه‌تاو بوون، له‌به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ن، خۆیان راده‌ستی ئه‌و هێزه‌ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ته‌مه‌نی خۆیان درێژ بكه‌نه‌وه‌. دووه‌م، قاچاخچێتی سه‌رمایه‌ بگرنه‌ ده‌ست. ئه‌و شێوازه‌ی دزی ده‌رفه‌ت به‌وان ده‌به‌خشێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌و دوو هۆكاره‌  به‌ هه‌موو هێزی خۆیانه‌وه‌ به‌شدارییان له‌و پلانه‌دا كردووه‌ و بۆ له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ هێرش كردووه‌. ئه‌وه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری خۆیان وه‌ك هه‌لێك ده‌بینن. له‌ هه‌مان كاتدا ده‌یانه‌وێت به‌ شێوه‌ی نایاسایی قازانج به‌ده‌ستبهێنن.

ئه‌گه‌ر فاشیزمی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ تێكبشكێت بیركردنه‌وه‌ و سیاسه‌تی پاكتاوكه‌ری شكست ده‌هێنێت

ئێمه‌ نازانین ئه‌م ده‌رگایه‌ی به‌ هۆی شه‌ڕی ئۆكرانیاوه‌ كراوه‌ته‌وه‌ چه‌نده‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ شه‌ڕی كۆتایی فاشیزمی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌یه‌. ئه‌گه‌ر سه‌ربكه‌وێت ده‌توانێت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ده‌ستبهێنێت. خۆی له‌ خۆیدا ئامانجێكی به‌و جۆره‌ی هه‌یه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هزی عوسمانی ئیتحاد و ته‌ره‌قی به‌رده‌وامه‌. موسته‌فا كه‌مال ره‌نگێكی به‌م جۆره‌ی دا: به‌م جۆره‌ وتی، 'ئێمه‌ زۆر پیشانی ده‌ره‌وه‌ ناده‌ین، با شاراوه‌ بێت، هه‌روه‌ها به‌ یه‌ك جار نایكه‌ین، كاتێك ده‌رفه‌تمان بۆ هه‌ڵكه‌وت به‌ش به‌ش ده‌یكه‌ین'. له‌ هاتای كردیان، له‌ قوبرس كردیان. ئێستاش له‌ سوریا، له‌ كوردستان هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو به‌م جۆره‌ به‌ره‌وپێش ده‌چن. ئه‌وه‌ش تاكتیكی موسته‌فا كه‌ماله‌. له‌ راستیدا ئه‌نجامێكه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه‌ وه‌ریگرتووه‌. هه‌ربۆیه‌ ده‌وڵه‌تی تورك لێكدانه‌وه‌یه‌كی به‌م جۆره‌ی ه‌یه‌. ئه‌گه‌ر سه‌ربكه‌وێت ده‌چێته‌ دۆخێكی به‌م جۆره‌وه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ زاپ و ئاڤاشین تێكبچێت له‌ ئه‌نقه‌ره‌ فاشیزمی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌. به‌هاری ٢٠٢٣ كۆتایی ده‌سه‌ڵاتداری ئێستایه‌. واته‌ هێنده‌ی تر شه‌ڕ راده‌گه‌یه‌نێت و خۆی وه‌ك سوپاسالار راده‌گه‌یه‌نێت و بێ هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام ده‌بێت، یاخود هه‌ڵبژاردن قبوڵ ده‌كات، به‌ هه‌ڵبژاردنیش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، واته‌ فاشیزمی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌خرێت. دۆخی ئێستا به‌م جۆره‌یه‌.

بۆ په‌ده‌كه‌ش مرۆڤ ده‌توانێت دۆخێكی به‌و جۆره‌ باس بكات. له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دووایه‌دا خۆیشی وه‌ك سه‌ركه‌وتن نیشان بدات به‌ ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه‌. لایه‌نێكی به‌م جۆره‌ی بابه‌ته‌كه‌ هه‌یه‌، له‌ راستیدا زۆر شه‌رمه‌زار بووه‌. زیاتر پشت به‌ به‌هدینان ده‌به‌ستێت، به‌ڵام زیاتر له‌ به‌هدینان سه‌رمه‌زار و ریسوا بووه‌. گه‌ل پشتیوانی لێناكات، ئه‌گه‌له‌ی پشتیوانی ناكات ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سبه‌ی رۆژ دژی بوه‌ستێته‌وه‌. لێره‌شدا پرسی ته‌مه‌نی ده‌سه‌لاتداری له‌ ئارادایه‌. له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌و هێزه‌ به‌ قاچاخچێتی پاره‌ به‌ده‌ستده‌هێنێت. په‌ده‌كه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی سه‌ددامدا ده‌یكرد، هه‌موو جۆره‌ كارێكی چه‌په‌ڵی كرد. ئێستاش له‌گه‌ڵ فاشیزمی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌دا ده‌یكات. دۆخه‌كه‌ هاوشێوه‌ی یه‌كن، ئه‌مه‌ به‌رده‌وامه‌. هه‌ڵوێستی سه‌ره‌كی ئه‌وانه‌ كه‌ به‌ پاره‌ی ره‌ش قازانج به‌ده‌ستبهێنن. ئه‌وه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. به‌ رێككه‌وتنێكی به‌و جۆره‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌ و ده‌یانه‌وێت هێنده‌ی تر قازانج به‌ده‌ستبهێنن، تاڵانی بكه‌ن".

دوران كاڵكان به‌ بیریهێنایه‌وه‌ كه‌ ساڵی ٢٠٠٨ به‌ هێرشی سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا ویستیان په‌كه‌كه‌ پاكتاو بكه‌ن و ئه‌وه‌ش بڕیارێكی ده‌وڵه‌ت بوو و به‌م جۆره‌ درێژه‌ی پێدا، "ئه‌گه‌ر فاشیزمی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ لێره‌دا سه‌رنه‌كه‌وێت مێشك و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی توركی پاكتاوكه‌ر كه‌ سه‌د ساڵه‌ دوژمنایه‌تی كوردان ده‌كات تێكده‌شكێت. وه‌ك چۆن ساڵی ٢٠٠٨ له‌ ئه‌نجامی له‌ ئه‌نجامی شكستی ده‌وڵه‌تی تورك كاریگه‌ری سوپا تێكشكا، ئێستاش ئه‌گه‌ر فاشیزی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ كه‌ شه‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌بات شكست بهێنێت مێشك و سیاسه‌تی دوژمنایه‌تی كوردان له‌ توركیا تێكده‌شكێت، له‌ ئه‌نجامدا رێگه‌یه‌كی شۆڕشگێری گه‌وره‌ ده‌كرێته‌وه‌. نه‌ك هه‌ر فاشیزمی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ له‌ ده‌سه‌لات ده‌خرێت، له‌ هه‌مان كات ئه‌و مێشك و سیاسه‌ته‌ پاكتاوكاری دوژمنایه‌تی كوردان ده‌كات تێكده‌شكێت، سیاسه‌تی و مێشكی ئیتحاد و ته‌ره‌قی تێكده‌شكێت. ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌، بابه‌ته‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌م ئاسته‌".

'به‌شداربوون له‌ سه‌فه‌ربه‌ری گرنگه‌'

ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه‌ دوران كاڵكان ده‌ستنیشانی كرد كه‌ پێویسته‌ هه‌موو كه‌س خاوه‌نداری له‌ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆی بكات و وتی، "پێویسته‌ مرۆڤ بۆ شه‌ڕ و به‌رخودان له‌ سه‌فه‌ربه‌ری و ئاماده‌باشیدا بێت. پێویسته‌ مرۆڤ نه‌كه‌وێته‌ دۆخێكه‌وه‌ كه‌ باسی سه‌فه‌ربه‌ری و ئاماده‌باشی بكات. له‌ رووی رۆح، هه‌ست، هزر و ژیانی رۆژانه‌وه‌ به‌و جۆره‌ بێت".

دوران كاڵكان باسی له‌وه‌كرد كه‌ تێكۆشانی په‌نجا ساڵه‌ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی گرنگ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆیان و به‌م جۆره‌ دووا: "جگه‌ له‌ سه‌ركه‌وتن رێگه‌ و بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نییه‌. ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ ده‌بێت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ مسۆگه‌ر بكرێت. بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش ئێمه‌ خاوه‌نی هه‌موو جۆره‌ ده‌رفه‌ت و توانایه‌كین".

ژ. ت / هـ . ب