دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر ژنانی پێشەنگ و شۆڕشگێڕ
ڕوونە دەسەڵاتدارێتی تورک کوشتنی ژنانی کورد ئەنجام دەدات، چونکە ڕقێکی زۆری بەرامبەر بە ژنان هەیە. ژنان پێشەنگایەتی شۆڕش دەکەن و کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگە هەیە، هەر بۆیە بە ئامانج دەگیرێن.
ڕوونە دەسەڵاتدارێتی تورک کوشتنی ژنانی کورد ئەنجام دەدات، چونکە ڕقێکی زۆری بەرامبەر بە ژنان هەیە. ژنان پێشەنگایەتی شۆڕش دەکەن و کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگە هەیە، هەر بۆیە بە ئامانج دەگیرێن.
دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی ئەو هێزانەی گەلی کورد کە لەبەرخۆداندان لە ناوبەرێت بە شێوەیەکی سیستەماتیک هێرش و تیرۆکردن بە ڕێوەدەبات. بەڵام لەبەرئەوەی گەریلا و گەل لە بەرخۆداندایە دەوڵەت ناتوانێت ستراتیژی قڕکرن بگەیەنێت بە ئەنجامی خوازراوی خۆی. بۆ ئەوەی بە تەواوی قڕکردن ئەنجام بدات پێویستە بەرخۆدانی ڕێکخستنی گەل بشکێنێت. گەر پێشەنگەکان ڕەتبکرێنەوە دەبێتە هۆکاری ئەوەی هەموو دەستکەوتەکانی گەل لەبار بچن. گەلی کورد لە ڕێخستن و پێشەنگ داببڕێنرێت، ئەو کاتە بەرخۆدان دەشکێت و هیچ دەستکەوت و سەنگەرێک بووونی نامێنێتەوە. لە ئێستادا گەلی کورد هەر شتێكی بەدەستهێنابێت لە سایەی ڕێکخستنەوەیە. هەر کاتێ گەل بە ڕێکخستن و هۆشیار بوو ئەوکاتە دەوڵەتی تورک ناوی خۆیشی لەبیرنامێنیت.
بۆچی ژن و پێشەنگانی گەلی کورد ئەوەندە دەبنە ئامانجی هێرشەکان، پێویستە پێش هەموو شتێک باش لەمە تێبگەین. لەمرۆدا هەواڵگری تورک، میتی تورک وەک ماشینێکی تاوانکاری کاردەکات. ماوەیەک لە تاوانکارییەکاندا ژێ تەم (JÎTEM)، حیزبوڵا و هێزە تاریکەکانی دیکەی بەکاردەهێنا، بەڵام لە ئێستادا میت، سوپا، کوردە خاینەکان و چەتە ڕێکخراوەکان لە تاوانکاری و قڕکردنەکاندا بەکاردەهێنرێت. دەوڵەتی تورک لە پێشدا بە ئاشکرا ئەمەی قبوڵ نەدەکرد یان ڕەتی دەکردەوە. تەنانەت نکۆڵێ لە بوونی JÎTEM دەکرد. تاوانکاری و کارە دژبە مرۆڤایەتییەکانی دەخستەئەستۆی حیزبوڵا و دەیانگوت ئێمە نەمانکردووە. بەڵام هەر ئەوەی ڕۆڵی دەدا بە حیزبوڵا هەر خودی دەوڵەت بوو.
مۆڵەت و دەستکراوەیی ئەنجامدانی تاوانیان هەیە
لەم دوایەنەدا دەوڵەتی تورک لە سلێمانی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینی تیرۆرکرد. دەیزانی کە ژنە ڕۆژنامەوانن. هێرشەکە بە پێی زانیارییە هەواڵگیرییەکانیان کرابوو. بۆیە مەعقوڵ نیە نەیزانیبێت کێ لەو ئۆتۆمبێلەدایە. لە ئێستادا بەرپرسانی دەوڵەتی تورک و میت بە پیاهەڵدانەوە ئەم تاوانکارییە لە ئەستۆ دەگرن. ڕێگەپێدان و دەسەڵاتی تاوانکارییان هەیە. ئەو دەوڵەتانەی کە تاوانکارییەکانی تێدا ئەنجام دەدرێت بێدەنگ و چاوپۆشی دەکەن. وڵاتە کاریگەرەکانی وەک ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا و ڕووسیا بە بێدنگییان دەبنە هاوکار و هاوبەشی ئەو تاوانکارییانە.
ڕقی زۆرییان بەرامبەر بە ژنی کورد هەیە
ناگیهان ئاکارسەل لە سلێمانی تیرۆر کرا. ڕوونە ئەو تیمەی کە تاوانەکەی ئەنجام داوە ڕقێکی زۆرییان لەبەرامبەر ژنی کورددا هەیە. لە ڕۆژئاوادا ژمارەیەکی زۆرییان لە ژن کردووە بە ئامانج. هەر لەوانەی پێشەنگایەتی خۆبەڕێوەبەری دەکەن، تا ئەوانەی بە قارەمانێتییەوە لە دژی داعش شەڕیانکردن، ژمارەیەکی زۆر لەو ژنانە کرانە ئامانج. پێشەنگایەتی ژنان لە شۆڕشەکان و کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگە، بەسە بۆ بڕیاردان لەسەر کوشتنیان. گەر ئەم ژنانە کوردبن و نزیکبن لە تەڤگەری ئازادییەوە، ئەو کاتە کوشتنیان بە ڕەوا دەبینین! بەرپرسانی دەوڵەتی تورک بەرچاویان ڕەشبووە و بەس کوشتن ئەبینین.
هەوڵدەدەن یەنەکە بترسێنن
هۆکاری ئەوەی ئەم هێرشانە لە سلێمانی و دەووروبەریدا ئەنجام دەدرێت بۆ چاوترساندی یەنەکەیە. چونکە یەنەکە هاوشێوەی پەدەکە نەچووەتە سەر هێڵی خیانەت. هاوکاری داگیرکارییەکانی تورکی نەکرد و لەبەرامبەر گەریلادا شەڕی نەکرد. حکومەتەکەی ئەردۆغان چەندین جار هەڕەشەی لە یەنەکە کرد و لەو هەڕەشانەش بەردەوامە. وەک دەزانین هۆکاری ئەم هێرشانە فرەلایەنە. یەکڕیزی گەلی کورد تێکدەدرێت. ئامانجی دەوڵەتی تورک دابەشکردنی گەلی کوردە و لە دژی یەکتری بەکاریابهێنیت و بەم شێوەیە یەکگرتووی کورد پەکبخات. ئامانجی یەکەمی دەوڵەتی تورک پەرتەوازەکرنی کورد و ڕێگریکردنە لە ستاتۆی کوردی.
بێدەنگی بەرامبەر پەدەکە جێگەی قبوڵکردن نیە
دەوڵەتی تورک سوپای خۆی دێنێتە ناو خاکی عێراق و پەدەکەش کە لەم پلانە ترسناکانەدا بووە بەهاوکار، بێدەنگ بوون لە بەرامبەر دۆخێکی لەم شێوەیە جێگەی قبوڵکردن نیە. کێ سوپای تورک لە کوردستاندا دەردەکات؟ ئەوانەی کە لەداگیرکارییەندا هاوکارن، پاساو و هاوکاری دەدەنە ڕشتنی خوێنی کوردان، چۆن پلان بۆ داهاتوو دادەنێن؟ پەدەکە بە دەوڵەتی تورک دەڵێت: "سوپاکەتان بکشێننەوە، بەڵێنێکی لەو شێوەتان پێدابووین؟" نا مومکینە. لە کاتێکدا بەشێکی گەلی کورد دەبێتە هاوکاری داگیرکاری، ئەو کاتە ئەوانەی لە عێراقدا نیشتەجێن لە دژی دەوڵەتی تورک دەوەستنەوە؟ ئەوەش نابێ و ئیمکانی نیە. ئەوانەی کە خاوەن ماڵن و بەرژوەندییان هەیە ناڕەزایەتی لەبەرامبەر داگیرکاری دەکەن و دوو رۆژی دیکە دەڵێن؛ "سەیرکەن لە چی حاڵێکداین" هەرخۆی ئەوەی لە ئێستادا ڕوودەدات لەم شێوەیە. ئەردۆغان پڕۆژە و پێشنیاریی نوێی هێنایە بەغدا. هەروەها دەیانەوێت سود لە شەڕی دژ بە کورد وەربگرن و زیاتر کاریگەربن لە باشووری کوردستاندا. بەم هۆکارەیە بەشداری پلانی نوێ دەبن.
میدیای پەدەکە ڕەوایەتی دەدات بە تیرۆرکردن
ڕاگەیاندنی پەدەکە لە ڕۆژئاوادا گرنگی دەدەن بە نرخی گەنم. ئەو شتانەی ڕوودەدەن دەیانەوێت لەبەرژەوەندی خۆیان بیقوازنەوە. هەموو هەوڵێکیان بۆ ناوزڕاندنی ئیدارەی خۆسەرییە. بەڵام ئەو هەموو سوپایەی تورک هاتووەتە باشووری کوردستان، کوردستان داگیردەکەن، بۆردوومانکردن و سوتاندی سروشت هەیە، کەچی ڕاگەیاندنی پەدەکە وەک ئەوەی هیچ شتێک لە ئارادا نەبێت دەجوڵێتەوە. دەتوانێت بە زمانێکی بێلایانە لەبەرامبەر نێوان شەڕی دەوڵەتی تورک و پەکەکەدا بەکاربهێنێت. لەسەر خاکەکەیاندا دوو هێزی بیانی لە شەڕکردندان و ڕاگەیاندنی پەدەکە بێلایەنە! لە کاتێکدا هاوکاری پەکەکە ناکەن و هیچ وڵاتپارێزیەکتان نیە، بۆ دەبێت پاڵپشتی دەوڵەتی تورک بکەن کە دەیەوێت گەلی کورد بە دەستکەوتەکانیەوە لەناوبەرێت؟ ژنانی کورد کە لە پێناو گەلی کورددا گیانی خۆیان بەخشییوە و پێشەنگایەتی دەکەن، پیشاندانی ئەوان وەک پەکەکە یاخود "ڕەوایەتیدان بە مردنیان" لە ئەخلاقی کام ڕاگەیاندن و کوردەواریدا جێگەی دەبێتەوە؟ ڕاگەیاندی پەدەکە کوشتنی گەریلا، ڕۆشنبیران و وڵاتپارێزان بە دەربڕینی 'پەکەکەن' ڕەوا دەکات. ڕاگەیاندن کە ئەرکێتی گەل ڕۆشنگەر بکاتەوە، بە دەستی پەدەکە ئەم ڕاستیانە پێچەوانە دەکاتەوە و گۆردراوە بۆ ئامرازێک کە دووژمن و بکوژان پاکدەکاتەوە.
سەرچاوە: رۆژنامەی روناهی