مرۆڤ لە مێژوو وردببێتەوە تا ئەمڕ، هەموو گەلێک دوژمنێکی هەیە. بەڵام گرنگە کە ئەو دوژمنە چ جۆرە دوژمنێکە؟ رەنگە ئەوەی باس دەکرێت بۆ کەس نامۆ نەبێت، بەڵام ئەوەی نامۆیە ئەوەیە کە مرۆڤ نایەێت بیزانێت راستیەکی بەم جۆرە هەیە و لە مێژووماندا دەنوسرێتەوە، ئەوەش ئەو خیانەتەیە کە پەدەکە بەرمابەر بە گەلەکەی خۆی و ریشەی خۆی دەیکات. رەنگە تەنیا لە ناو مێژووی کوردستان و گەلی کورددا نەبێت، لە مێژووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دوژمنایەتی بەرامبەر بە ریشەی خۆی بوونی هەیە، بەڵام بەم جۆرە نائەخلاقانە یەکەم جارە لە مێژوودا دەنوسرێتەوە. لە مێژووی مرۆڤایەتیدا هێندەی خیانەتی پەدەکە نەبینراوە و نابینرێت. تەنیا لە مێژووی گەلی کورد و کوردستاندا لە رۆژی ئەمڕۆدا دەنوسرێتەوە. بەداخەوە لاپەڕە زێڕینەکانی مێژوو بە چەپەڵی ئەوان پیس دەکرێن.
لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ ئەگەر بڕوانین، بنەماڵەی بارزانی هەموو کات بە خیانەت و ڕووڕەشی چوونەتە ناو لاپەڕەکانی مێژووەوە. لە ساڵانی ١٩٩٢دا وەک چۆن لە بەرامبەر هێڵی ژنی ئازاد و خۆڕاگری شەهید بێریتان، لە خواکورک هێڵی خیانەتی خۆیانی دیار کرد، تا تێکۆشان گەورەتر بوو و خۆڕاگری بەهێزتر بوو، پەدەکەش زیاتر پێداگری لەسەر هێڵی خیانەتی خۆی کرد. ئەمڕۆش بە هەمان دڕندەیی و چەپەڵی خۆی، بە تەواوی گەلان و جیهان بە هەموو هەوڵەکانیانەوە، رووڕەشی خۆیان دەسەلمێنن. دوژمنێک کە مرۆڤێک لە گەلەکەی تۆ لە بەرچاوی تۆ بکوژێت، گەلەکەت پاکتاو بکات، وڵاتەکەت وێران بکات، بە چ روویەکەوە بە گەرمی پێشوازی لێدەکەیت؟ قێزەونترین شت ئەوەیە کە هەموو رۆژێک وڵاتەکەت بە هەموو دڕندەییەوە تاڵان دەکات، بۆ ئەوەی بکەویتە ژێر رکێف و دەسەڵاتی ئەوەوە، ماڵی بارزانیش بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەهەموو چەپەڵیەکانیەوە لە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان پێشوازی لێدەکەن. پێویستە هەموو ئەو بنەماڵانەی کە ئەندامێکی خێزانەکەیان گیانی بەخت کردووە، ئەو چەپەڵیەی بنەماڵەی بارزانی و ئەو هێزانەی پشتیوانی لێدەکەن قەبوڵ نەکەن و هەڵوێستیان هەبێت، بۆ ئەوەی ئەم خاکە زێڕینە نەکوێتە ژێر داگیرکەری دەوڵەتی تورکی فاشیست. هەر کەسێک کە بەرامبەر بەو خیانەتەی پەدەکە بێدەنگ بێت و هەڵوێست نەگرێتەبەر، ئەوە خۆیشی دەبێتە هاوکاری بنەماڵەی بارزانی کە دوژمنی ریشەی خۆیەتی.
ئەگەر گەلی کورد، کوردستان و یەکێتی نەتەوەکان ئامانجی بنەماڵەی بارزانی بوایە، چۆن پەدەکە لە بەرامبەر رۆڵەکانی گەلی کورد دەچووە ناوسەنگەری شەڕەوە. پێویستە ئێمە بەو ئەقڵیەتەی دەسيڵاتداری ئەوان بڵێین بەسە. لە هەمان کاتدا نە هەبوونی ئەوان و نە حزبێکی بەم جۆرە لە سەر ناوی کوردبوون قەبوڵ نەکرێت. هەزاران کچ و کوڕی کوردستان گیانیان لە پێناو گەلەکەیاندا بەخت کرد، بۆ ئەوەی ژیانێکی ئازاد و یەکسان پێشکەش بە هەموو گەلانی بندەست و ئازادیخواز بکەن. بنەماڵەی بارزانیش بە فێڵ و فریوەکانیان، زۆر بە ئاسانی رێگە بۆ هێزە فاشیستەکان دەکەنەوە تا کوردستان داگیرکەر بکەن.
ئەوەتا ئەمرۆ پەدەکە بە کوشتنی گەنجانی کورد دڕندەیی خۆی بۆ داگیرکەران دەسەلمێنێت. بە تیرۆرکردنی ئەندامی نوسینگەی کەنەکە دەنیز جەودەت بولبول زۆر بەڕوونی دەرکەوت کە ئەرکی خۆی بۆ دەوڵەتی فاشیست بەجێگەیاندووە. ئێمە لەبیری ناکەین کە ئامانجی سەردانی هاکان فیدان بۆ لای بنەماڵەی بارزانی ئەوە بوو کە ئەرکەکان بە بیر پەدەکە بهێنێتەوە، بۆ ئەوەی بێ کەموکوڕی درێژە بە خیانەتەکانی بدات. دوای سەردانی هاکان فیدان بۆ باشووری کوردستان، هێرشەکان بۆ سەر هەر چوارپارچەی کوردستان زیاتر بوون بەتایبەتی بۆ سەر پێشەنگانی گەلی کورد. هەمووشی بە پشتیوانی بنەماڵەی بارزانی ئەو هێرشانە ئەنجامدران و تەنانەت خۆیشی فەرمانی ئەو هێرشانە دەدات کە لە سەر خاکی باشووری کوردستان ئەنجام بدرێن. ئەگەر گەلی کورد، کوردستان و یەکێتی نەتەوەکان ئامانجی بنەماڵەی بارزانی بووایە، ئێستا لە سەرتاسەری جیهان گەلی کورد و کوردستان خاوەن قەوارە دەبوون.
دەبێت هەموو ئەوانەی بۆ ناسنامەی کوردبوون و کوردستان تێدەکۆشن، بە هەڵوێستی خۆیان لێپێچینەوە لە کردەوەکانی پەدەکە بکەن. ئیتر هیچ پاساوێک نەماوە کە پەدەکە لە رێگەیەوە رووڕەشی خۆی بشارێتەوە و لە ژێر ناوی کوردبووندا تەنیا خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی خۆی بکات. پێویستە ئیتر پەدەکە وەک پارتێکی کورد دانەندرێت. دەبێت رێگەش بەوە نەدرێت کە زۆر بە ئاسانی داگیرکەری تورک خۆی لە باشووری کوردستان جێگیر بکات و سەرجەم ئەو گەلانەی لە باشووری کوردستان و عێراق دەژین رێگە نەدەن پەدەکە چارەنووسیان رادەستی هێزە داگیرکەرەکان بکات. با هەموو گەلی باشووری کوردستان باش ئەوە بزانن کە بە یەکگرتوویی نەتەوەیی، لەسەر خاکی کوردستان دەسەڵاتداران و داگیرکەران جێگەیان نابێتەوە. لەبەرامبەر هەر کردەوەیەکی بنەماڵەی بارزانی پێویستی بە چالاکی رادیکاڵ دەکات. لە بەرامبەر هەموو هێرشێکدا خاوەنداری لە دەستکەوتەکانی خۆیان و گەلەکەیان بکەن، ئەو هەڵوێستە بە تەنیا خۆی دەبێتە وەڵامێک بۆ خیانەتی بنەماڵەی بارزانی. ئەو کاتە ئیتر پەدەکە ناتوناێت بە دڵخۆشی هاوکاری لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکان قەبوڵ بکات.
بۆجی بێ هەڵوێستن؟ دەبێت هەموومان لەسەر ئەوە راوەستە بکەین، ئایا بۆچی دەوڵەتی تورک ئەوەندە خۆی لە بنەماڵەی بارزانی دەکاتەوە؟ ئێمە هەموو رۆژ دەبینە گەواهیدەری ئەمە، دەوڵەتی تورکی قڕکەر و داگیرکەر بۆ کوشتنی ژنێک، گەنجێکی کورد لەکاردایە، بەڵام بۆچی ئەوەندە لە پەدەکەوە نزیکە. لە بەر بەرژەوەندییەکانی خۆیەتی. لەبەر ئەوەیە کە هەموو ساتێک بنەماڵەی بارزانی دەوڵەمەندی سەرزەوی و ژێر زەوی کوردستان پێشکەش بە داگیرکەران دەکات. دەوڵەتی داگیرکەر بە گڵۆپی سەوزی بنەماڵەی بارزانی رۆژانە بە فرۆکە، تانک و تۆپ هێرش دەکاتە سەر گوندەکانی خاکی باشووری کورستان. گوند و باخەکان کە ماندووبوون و ئارەقەی مرۆڤەکان دروست کراون لەماوەی چەند چرکەیەکدا لەناو دەبرێن. هەروەها ئەو دانیشتوانەی کە لە سەر خاکی باشووری کوردستانن، لە هەموو روویەکەوە زیانیان پێدەگات. دەبێت گەلەکەمان کە لە سەر خاکی باشووری کوردستانە ئەوە باش بزانێت رۆژانە بە بەرچاوی ئەوانەوە ئەو هەموو هێرشە دڕندانەیە لە سەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دێنە ئاراوە، بۆچی بێ هەڵوێستن؟ مەگەر ئەو گەریلایانە رۆڵەی ئەم گەلە نین؟ مەگەر لەپێناو پاراستنی ئەم خاکەدا لە سەر ئەو چیایانە تێکۆشانی بێهاوتا بەڕێوەنابەن؟ دەبێت گەلەکەمان لە باشووری کوردستان بە تایبەتی گەنجان بە گیان و رۆحی شێلادزێوە لە بەرامبەر داگیرکەری بوەستنەوە، بە تێکۆشانیان بە بنەماڵەی بارزانی بڵێن ئیتر بەسە و دەوڵەتی تورک لە سەر ئەم خاکە دەربکەن. دەبێت رێگە بە داگیرکەران نەدرێت، لەبەر ئەوەی بە سەدان رۆڵەی ئەم گەلە لەم پرۆسەی داگیرکەرییەدا تیرۆرکراون.
هـ . ب