فوئاد بێریتان: پێویستە بە سەدان رێزانی تر بەشداری ریزەكانی گەریلا بن

هاوسەرۆكی كۆدار لەكۆرتە وتارێكدا تیشكدەخات سەر كەسایەتی شەهید رێزان و ئەرك و بەرپرسیاریەتیەكان لەبەرامبەر بە بیرەوەری شەهیدان و دەڵێت؛ تۆڵەی راستەقینەی شەهید ڕێزان جاوید بە دەستپێكردن و پێشخستنی قۆناخێكی نوێ لە تێكۆشان و خەبات لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین

لەبەشێكی تری وتارەكەیدا فوئاد بێریتان، هاوسەرۆكی كۆمەڵگای دیمۆكراتیك و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان بانگەوازی لەگەنجان بەتایبەتی گەنجانی هەرێمی مۆكریان و مەهاباد دەكات، بۆ خاوەنداریكردن لەرێباز و رەنجی شەهید رێزان، دەبێت بەسەدان رێزانی تر بەشداری ریزەكانی گەریلا بن و لەسەر كەسایەتی شەهید رێزانیش دەڵێت:" هەڤاڵ ڕێزان نموونەی تێكۆشەرێكی راستەقینە و شۆڕشگێڕی ئاپۆیی بوو. توانی نرخ و دەستكەوتەكانی شۆڕش بە دڕێژایی ژیان و تێكۆشانی، پڕ بە واتە و بە باشی بپارێزێت و پێشەنگایەتی بۆ مەزن كردن و پێشخستنیان بكات".

دەقی نوسینەكە هاوسەرۆكی كۆدار"فوئاد بریتان"

بەر لە هەر شتێك لە كەسایەتی“دایە فاتم” دا پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهید ڕێزان جاوید دەكەم. هەروەها پرسە و سەرەخۆشی لە خەڵكی خۆڕاگر و نیشتمان پەروەری مەهاباد و گەلەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەم.

روون و ئاشكرایە كە ئازادی بە ئاسانی دەستەبەر نابێ، گەلی ئێمە بە ساڵانە بۆ ئەم یەكە تێكۆشان دەكات و فیداكارترین و باشترین رۆڵەكانی لە پێناو ئەم رێگایە پێشكەش دەكات.

تێگەیشتن لە شەهادەت و شەهید و هەروەها پێكهێنانی بەرپرسیاریەتیەك كە دەكەوێتە سەرشانی ئێمە، ئەركێگی گرنگ و هەستیارە. یەك لە گرنگترین و بنەڕەتی ترین ئەركەكانی مرۆڤێكی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز، ئەوەیە كە پێویستە بەگوێرەی ئارمانج و داخوازیی شەهیدان ژیان بكات و شێوەی ژیان و خەباتی ئەوان بۆ خۆی بكات بە بەرنامە و فەلسەفەی ژیان و تێكۆشان. بەرز راگرتنی یاد و بیرەوەری شەهیدان بۆ ئێمە سەرچاوەی ورە و باوەڕیە و پێویستە ئەم مژارە بكەین بە بناغەی گەیشتن بە هەر چەشنە سەركەوتنێك و پێكهێنانی ئاوات و ئامانجەكانیان.

ئەمڕۆكە تۆڵەی راستەقینەی هەموو شەهیدان، دەسپێكردن و پێشخستنی قۆناخێكی نوێ لە تێكۆشان و خەباتە. بەراستی كاتێك كە لە كەسایەتی هەڤاڵ “رێزان جاوید” دا چاو لە هەموو ئەم شەهیدانەی كە گەلەكەمان لە پێناو ئازادی پێشكەشی كردوە دەكەین، ئەو كات بە ورە و بوێریەوە دەتوانین بڵێن كە شەهیدانی بزووتنەوەی ئاپۆیی، بژاردەترین و جوانترین شەهیدانی مرۆڤایەتین كە لە پێناو گەیشتن بە ژیانێكی ئازاد گیانیان بەخت كردوە. بۆیە ئەم شەهیدانە شیاویی ئەوەیان هەیە كە ببنە هی هەموو مرۆڤایەتی. كەوابوو پێویستە هەر تاكێكی كورد بەشداری ئەم تێكۆشانە پیرۆزە بێ و ئەركێكی مێژویی بگرێتە سەر شانی و بۆ پێكهێنان و سەرخستنی بە هەموو تین و توانایەوە هەوڵی بۆ بدات.

ئەمرۆكە جارێكی تر دیتمان كە ئێمە جیا لە گەل و گەلیش جیا لە ئێمە، كەسێكمان نیە. بۆیەش دووپاتی دەكەینەوە كە جیا لە بەرزكردنەوە ی ئاستی خەبات و سەركەوتن، هیچ ڕێگا و بژاردەیەكی دیكەمان نیە.

تەنیا بە تێپەڕكردنی كەموكورتیەكانمان و زاڵ بوون بە سەر لاوازییەكانماندا دەتوانین ببین بە لایقی هەڤاڵیەتی و خەباتی شەهیدان. ئەو كەسانەی نەتوانن لە نرخی شەهیدان تێبگەن و بەرپرسیاریەتیان لە بەرامبەر شەهیدان پێكبهێنن، ژیان و تێكۆشانیان هیچ واتایێكی نابێ.

هەر بۆیە بۆ مایندە و هەتا هەتایی كردنی یاد و ڕێگای هەڤاڵ ڕێزان جاوید، پێویستە تێكۆشانی ئازادیمان بەرەو لووتكە و سەركەوتن ببەین و بەم شێوەیە شەهید نەمر بكەین.

ئەمەش یەكێكە لە گرنگترین تایبەتمەندیەكانی بزاڤی ئاپۆیی كە بۆ بەرز راگرتنی یاد و بیرەوەری شەهیدان، پێداگری لە بەرزكردنەوەی ئاستی تێكۆشان و بەردەوام كردنی رێگای شەهیدان دەكات.

پێویستە بوێری، هێز و تاقەتی ئەوەمان هەبێ كە بۆ شەهیدان بژین و لە ڕێگای ئەواندا كاروخەبات بكەین و سەربكەوین. سەرەكیترین هۆكار بۆ بەردەوامی دان بە تێكۆشان و خەبات، شەهید بۆ خۆیەتی.

گەورەترین نەهامەتی و تێكچوون و بێ رێزی بەرامبەر ڕێگای شەهیدانیش، خەمساری و لاوازبوونمانە لە پێكهێنانی ئەو ئەرك و بەرپرسیاریەتیەی كە لەمەڕ شەهیدان و رێبازەكەیان دەكەوێتە ئەستۆمان.

هەڤاڵ ڕێزان نموونەی تێكۆشەرێكی راستەقینە و شۆڕشگێڕی ئاپۆیی بوو. توانی نرخ و دەستكەوتەكانی شۆڕش بە دڕێژایی ژیان و تێكۆشانی، پڕ بە واتە و بە باشی بپارێزێت و پێشەنگایەتی بۆ مەزن كردن و پێشخستنیان بكات.

هەڤاڵ رێزان هەم لە دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان(پژاك) و هەم لە دامەزراندنی كۆمەڵگای دیمۆكراتیك و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان(كۆدار)دا رۆڵێكی سەرەكی و دیاركراوی هەبوو. شەهید رێزان بە بەرجەستە كردنی تایبەتمەندییەكانی ئاپۆیی لە كەسایەتی خۆیدا، بەردەوام لە ناو تێكۆشان و خەبات و هەوڵداندا بوو.

هەڤاڵ رێزان لە ژیانی شۆڕشگێڕیدا، خاوەن هەڵوێستێكی بەرز، بەجێ و مەتین بوو. لە پەیوەندی و دانوستاندن لە گەڵ هەڤاڵان و گەلدا، دڵنزم و وەرەبەخش بوو. ئەو بۆ ساتێكێش لە تێكۆشان رانەوەستا. خاوەن زانابوون و هێزی پراكتیزەكردنی رێبازی رێبەر ئاپۆ بوو، شۆڕشگێڕێكی تێگەیشتوو و پێگەیشتوو بوو كە لە گۆڕەپانی گوتار و كرداردا سەركەوتوو و سەربەرز بوو. كەسایەتییەكی ئازاد، نەتەوەیی، بێگەرد و دروست بوو كە خەمخۆری راستەقینەی خەڵك و خاك بوو. باوەڕی تەواوی بە هێزی گەل هەبوو و بۆ بەرێكخستن كردنیشی، بەردەوام تێكۆشانی كرد.

ڕێزان جاویدەكان ئەو شتەی كە پێویست بوو بیكەن، كردیان. هەربۆیە ئەوەی كە پێویستە گەل و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی پێكیبهێنن و مسۆگەر رێگای رزگاری یەكجارەكیە، بەگوڕتر كردنی ئاگری خەبات و خۆڕاگریە هەتا بەدەستخستنی سەركەوتن لە هەموو گۆڕەپانەكان.

پێویستە هەر كەس بە ئەركی خۆی ڕابێ و چی لە دەست دێ لەم قۆناخەدا بیكات.

راسترین وەڵام بۆ خاوەندەركەوتن لە شەهادەتی هەڤاڵ رێزان جاوید و هەموو شەهیدان، بەشداریكردن و پەرەپێدانی خەباتی ئازادیە. بانگەوازیمان بۆ گەنجانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە تایبەت گەنجانی شاری مەهاباد ئەوەیە كە نابێ چەكی هەڤاڵ ڕێزان لە زەوی بهێڵن. پێویستە بە سەدان رێزانی تر بەشداری ریزەكانی گەریلا بن.

لە كۆتاییدا جارێكی تر سۆز و بەڵێن دەدەین بە بنەماڵەی شەهید ڕێزان و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی و گەلی نیشتیمان پەروەر و ئازادیخوازمان كە لایقی ڕێگای شەهیدان بین و بە تێكۆشانمان، یادی شەهیدان بۆ هەمیشە زیندوو رابگرین.

ف.ق