هاكان عه‌لی ڕه‌زا ئه‌رسه‌لان
وێنه‌كه‌ی مام عه‌لی ره‌زا ئه‌رسه‌لان كه ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی له سندوقێك و له‌ناو گوێنیه‌كدادرایه ده‌ستی كه چه‌ند چڵه ئێسقانێك زیاتر نه‌بوو...
وێنه‌كه‌ی مام عه‌لی ره‌زا ئه‌رسه‌لان كه ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی له سندوقێك و له‌ناو گوێنیه‌كدادرایه ده‌ستی كه چه‌ند چڵه ئێسقانێك زیاتر نه‌بوو...
وێنه‌كه‌ی مام عه‌لی ره‌زا ئه‌رسه‌لان كه ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی له سندوقێك و له‌ناو گوێنیه‌كدادرایه ده‌ستی كه چه‌ند چڵه ئێسقانێك زیاتر نه‌بوو، ئه‌ویش به سمایه‌كی خه‌مزه‌ده‌وه به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ی برد، بێئه‌وه‌ی بهێڵن به ئۆتۆمبیل بیباته‌وه و ئه‌و سوكایه‌تیه‌ی به‌و پیره مێرده كورده كرا، سوكایه‌تی نیه به كورد‌و ئه‌و پیاوه دڵشكاوه، سوكایه‌تیه به مرۆڤایه‌تی به‌گشتی، به یه‌كێتی ئه‌وروپاو ناتۆ‌و مافی مرۆڤ و دیموكراتی، سوكایه‌تیه به كۆمه‌ڵگه‌ی توركی، له پێش هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه سوكایه‌تیه به موسوڵمانان و ئاینی ئیسلام، ئاخر پێغه‌مبه‌ری خودا كه گوایه ئاكه‌په حزبێكی وابه‌سته‌و دینیه له‌به‌ر ته‌رمی جوله‌كه‌یه‌ك هه‌ستاوه‌ته سه‌پێ، چۆن ده‌كرێت به‌و شێوازه سوكایه‌تی به ته‌رم بكرێت، چه‌ند شه‌رمه‌زاریه چوار مه‌لای تورك، چوار دادوه‌ری تورك، چوار نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندی تورك ئه‌و وێنه‌یه ئازاریان نه‌دات و ویژدانیان نه‌بزوێنێت.
ئێسك و پروسكه‌كه‌ی هاكان به‌باوشی باوكیه‌وه به ئێمه ده‌ڵێت، ئه‌م شێوه‌یه له سته‌مكاری له هیچ كوێی دنیادا وێنه‌ی نیه، مام عه‌لی هه‌ڵگری ناسنامه‌ی وڵاتێكه كه مافی رێز نان له كوڕه مردوه‌كه‌شی لێسه‌ندوه‌ته‌وه، ئێستا ئیتر پرسی مافی مرۆڤ، دیموكراسی و ته‌نانه‌ت ئاینداری و بڕواداریش له توركیای ئاكه‌په‌دا جگه له درۆیه‌كی گه‌وره هیچی تر نیه، هیچ رژێمێك نیه به‌رانبه‌ر ئێسك و پروسكی هاوڵاتیه‌كی خۆی ئه‌وه‌نده سته‌مكارو بێمۆراڵ بێت جگه له توركیا، له رابردودا به‌عس و سه‌دامیش هه‌ر ئه‌وه‌یان ده‌كرد، بیرمه له چه‌مچه‌ماڵ سێ كه‌سیان گوله باران كرد كه دوانیان برا بوون، پاره‌ی گوله‌كانیشیان له خێزانه‌كانیان سه‌ند هه‌ڵبه‌ت رێگه‌ی پرسه دانانیشیان نه‌دا وه‌ك چۆن ئاكه‌په‌ش هه‌ر واده‌كات، به‌ڵام سوكایه‌تی به‌و جۆره به باوكێك و ئێسك و پروسكی كوڕه قوربانیه‌كه‌ی، مرۆڤ ناچاری نه‌فره‌ت ده‌كات، ئه‌وه چ په‌روه‌رده‌و سیاسه‌تێكه، تۆ سوكایه‌تی به مردویش بكه‌یت، ئه‌م وێنه‌یه وێنه‌ی ساڵه، وێنه‌ی باوكێك ئێسك و پروسكی كوڕه‌كه‌ی ناوه‌ته سه‌ر دڵیه‌وه، ئه‌و وڵاته توركیایه كه ناتۆ‌و ئه‌مه‌ریكاو روسیا هه‌ر یه‌ك به جۆرێك نازی ده‌كێشن، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په‌یه كه هه‌ندێك هه‌ن له باشوری كوردستان نوێژ بۆ مانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن و كڕنوش بۆ وێنه‌كه‌ی ئه‌ردۆ ده‌به‌ن .
تۆ بڵێی تاوانی ئه‌و باوكه چی بێت جگه له كورد بوونی زیاتر، ئاخر ئه‌گه‌ر لانی كه‌م زمانی وتن و نووسین و گۆرانی بۆ هاكان ئازاد با، ئه‌و بۆ ده‌بوو به ئازایخواز، بۆ به گژ وڵاتی خۆیدا ده‌چوه‌وه، ئاخۆ كه‌س نیه ئه‌و پرسیاره له توركیای فاشی بكات، ئه‌وه چ وڵاتێكه سه‌ربازه‌كانی ده‌نێرێته چیاكان بۆ ئه‌وه‌ی بكوژرێن و ته‌رمه‌كانیان بڕزێت، له‌ولاشه‌وه ئازایخوازان ده‌كوژێت و ئاگر له دڵی باوك و دایكیشیان به‌رده‌دا، ئه‌وه چ مۆراڵێكی سیاسیه توركیا ده‌یه‌وێت نیشانی دنیای بدات، من لێره‌دا یه‌ك پێشنیازی بچوك بۆ كوردانی تاراوگه ده‌كه‌م، كه جگه له‌وه‌ی وێنه‌ی هاكان و باوكی به‌و جۆره بكه‌نه دروشمی له قاودانی سته‌مكاری، هه‌مان وێنه به دیاری بنێرن بۆ هه‌موو ناوه‌نده بڕیار به ده‌سته‌كانی دنیا، ئه‌گه‌ر توركیا پێی وایه به‌م سوكایه‌تیه خه‌ڵك له داوای ئازادی په‌شیمان ده‌كاته‌وه، ئه‌وه زۆر هه‌ڵه‌یه‌و ئه‌م وێنه‌یه رقمان له سته‌مكاری ئه‌ستور تر ده‌كات .
ژ.ت