هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار و پرۆسەی گۆڕانکاری رادیکال لە تورکیا

هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار یەکێک لە گرنگترین هەڵبژاردنەکانە لە مێژووی کۆماردا... بۆیەش پێویستە گەلەکەمان، ژنان و گەنجان بەم تێگەیشتنەوە بێ کەموکورتی دەنگی خۆیان بدەن. زۆر گرنگە کە دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن.

کاتێک ئەم نووسینە بڵاودەکرێتەوە، دیارە کە ئێمە لە رۆژی یەکی ئایار و ٦ی ئایاردا دەبین. ١ی ئایار رۆژی کرێکارانی جیهانە ، ئەم رۆژە لە کریکار و رەنجدەران، گەلەکەمان، دۆستەکانمان پیرۆز دەکەم. رۆحی یەکی ئایار بە تەئکیدی بە شێوەیەکی بەهێز کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار دروست دەکات، ئەم دەسەڵاتە تاڵانکار، دز، فاشیست و داگیرکەرە دەرووخێنێت.

٦ی ئایاریش ساڵیادی لەسێدارەدانی دەنیز گەزمیش و هەڤاڵانیەتی. لە هەمان کاتدا لە ساڵی ١٩٩٦دا لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ لە شام پیلانگێڕی ئامادە کرا. ئەم مێشکە پلانگێڕ و بکوژە بە هاوپەیمانی فاشیست و نەژادپەرستی ئاکەپە و مەهەپە گەیشتووەتە بەرزترین ئاست. ئێمە ئەم سیاسەتە و ئەم عەقڵیەتە بە توندی شەرمەزار دەکەین. بە رێز و خۆشەویستیەوە یادی دەنیز گەزمیش و هەڤاڵانی، هەڤاڵ زیلان (زەینەب کناجی) کە لەدژی پیلانگێڕی ٦ی ئایار لە ناوەندی دەرسیم چالاکی گیانبازی ئەنجامدا، دەکەمەوە. تێکۆشانی پەکەکە لەسەر میراسی ئەو شۆڕشگێرە گەورانە بەرەو پێشەوە چوو و گەیشتە ئەم ئاستە. هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بووەتە وڵامێکی گەورەی واتادار بۆ ئەم نەریتەی بەرخۆدان.

هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار یەکێک لە مێژووییترین و گرنگترین هەڵبژاردنەکانە

هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار یەکێک لە گرنگترین و مێژووییترین هەڵبژاردنەکانی کۆمارە. هۆکاری سەرەکی گرنگی ئەم هەڵبژاردنە ئەوەیە کە رژێمی فاشیستی قڕکەری ئاکەپە و مەهەپە دەیەوێت لە رێگەی ئەم هەڵبژاردنەوە هەبوونی خۆی هەمیشەیی بکات. ئەم رژێمە فاشیستە لەسەر بناغەی تەواوکردنی قڕكردنی کورد، دەیەوێت ١٠٠مین ساڵیادی پەیمانی لۆزان و کۆمار بە رژێمی دیکتاتۆری فاشیستی دەستوری بنەڕەتی پیرۆز بکات. ئەگەر دەسەڵاتی فاشیست لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێت، فاشیزم بە تەواوی سیستمی خۆی دادەکوتێت و سیاسەتی لەناوبردن و قڕکردنی کورد، پلانی شەڕی گشتی زیاتر قوڵ دەکاتەوە.

رژێمی فاشیست بۆ ئەوەی رەوایەتی بە سیاسەتی قڕکردن بدات دەیەوێت هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار بەکار بهێنێت و پێویستی بەمە دەبینێت. لەبەرئەوەی رژێم لە ناوخۆ و لە دەرەوە شەڕ دەکات، ئیدی تووشی کێشەیەکی گەورەی رەوایەتی بووەتەوە، تەشهیر بووە. ئەم دەسەڵاتە تورکیای خستووەتە قەیرانێکی گەورەی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی. هەموو سەرچاوە ئابوریەکانی تورکیا لە شەڕدا بەکار دەهێنێت. لە دۆخێکدا کە بە سەدان هەزار کەس ویستیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکان رزگار بکرێن، سەرباز، پۆلیس و جەندرمەکان دەستیان بە کورد کوشتن کرد، هەوڵ دەدەن ئۆپۆزسیۆنی دیموکرات لەناوببەن و ئەشکەنجە لە ژنان دەکەن. ئەم دەسەڵاتە فاشیستە کە رەوایەتی لە دەستداوە ، ئەم هەڵبژاردنە وەک هەڵبژاردنی مان و نەمان دەبینێت و وەک کێشەی هەمیشەییبوونی دەسەڵاتی ئەردۆغان هەڵدەسەنگێنێێت. ئەم هەڵبژاردنە نەک تەنیا بۆ دەسەڵاتی فاشیست گرنگە، لە هەمان کاتدا بۆ گەلی کورد و گەلانی تورکیا زۆر گرنگە. لەبەرئەوەی کە هەڵبژاردن دەرفەتێکە رژێمی فاشیستی قڕکەر دادگایی بکرێت. سەرەتا گەل و ژنان، پێویستە ژێردەستەکان، لایەنگرانی ئازادی و دیموکراسی لە تورکیا بەم شێوەیە لە هەڵبژاردنەکان نزیک ببنەوە. ئەوەی ئەم هەڵبژاردنە گرنگ دەکات ئەوەیە کە بۆ هەڵوەشاندنی دەسەڵاتی فاشیست و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ  دەرفەتێک بە گەلان، ژنان، هێزە دیموکراتە شۆڕشگێرەکان دەدات.

بێگۆمان دەوڵەتی تورک بە قۆناغی دەسەڵاتی بیست ساڵی ئاکەپە بۆ کارەکتەریکی فاشیست گۆڕا. فەلسەفەی دامەزراندنی سیستمی نەتەوە دەوڵەتی تورک کە سەد ساڵ بوو بەردەوام بوو، قڕکردنی کورد، رەتکردنەوەی ئایینی عەلەوی، تواندنەوە و لەناوبردنی هەموو ناسنامەکانە. لە بناغەی ئەم دەوڵەتەدا بە فەلسەفەکەی مێشکی قڕکردنی هەموو کاتێک هەیە. پلانی ئیسلاحاتی شەرق کە لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتدا ئامادە کرا، بە شێوەی سیاسەتی قڕکردنی سیستامتیک تاوەکو ئێستا بەردەوامە. کۆمەڵکوژی کۆچگری لە ساڵی ١٩٣١، لەسێدارەدانی شێخ سەعید و هاوڕێکانی لە ساڵی ١٩٢٥، قڕکردنی ئاگری – زیلان لە ساڵی ١٩٣١ و کۆمەڵکوژی دێرسم لە ساڵی ١٩٣٨، هەروەها کۆمەڵکوژی مەڕەش لە ساڵی ١٩٧٨ و هێرشی قڕکردن لە هەموو کاتێکدا هەبووە. خۆی پەکەکە وەک بزوتنەوەیەکی راپەرین، دژی سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک دەستی بە تێکۆشان کرد. تێکۆشانی گەورەی پەکەکە کە نیو سەدەیە بەردەوامە، رێگەی لە سەرکەوتنی ئەم سیاسەتەی قڕکردن گرت.

هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە و ئەرگەنەکۆن بۆ لەناوبردنی رێگریەکانی پەکەکە لەبەردەم قڕکردن بوو

هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە –ئەرگەنەکۆن بۆ لەناوبردنی رێگری پەکەکە لەبەردەم سیاسەتی قڕکردن پێکهێنرا. ئەم هاوپەیمانێتیە بۆ ئەوە بوو کە بارودۆخی جەنگی سێیەمی جیهانی، گێژاو و نائارامییەکان کە بەم هۆیەوە روویانداوە، وەک هەلێک بقۆزنەوە و کورد قڕ بکەن. ئەم هاوپەیمانێتیە نەژادپەرست و فاشیستە کە ناوی ' کزل ئەلما'ی لێنراوە، هەشت ساڵە بە پێشێلکردنی پێوانە و یاسای نێودەوڵەتی، بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو، هەوڵیدا سیاسەتی قڕکردن تەواو بکات. قڕکردنی کورد وەک دۆزێکی پیرۆز و کێشەی هەمیشەیی دەوڵەت پێناسەی بۆکراوە. ئەم هاوپەیمانێتیە کە رێبەر ئاپۆ وەک فاشیزمی سەوز – تاریک –سپی پێناسەی کردووە، نوێنەرایەتی عەقڵیەتی ئیتحاد – تەرەقی سەدەی ٢١ دەکات و دەیەوێت سیاسەتی قڕکردنی کوردی سەد ساڵە جێبەجێ بکات و سەربکەوێت. دەیەوێت عەقڵیەتی دەوڵەت – دەسەڵاتداری سەنتێزی تورک – ئیسلامی لە رێگەی قڕکردنی کورد، سیستمی نەتەوە دەوڵەتی تورک بە شێوەی دیکتاتۆری فاشیست سەرلەنوێ بنات بنێت. بەم تێگەیشتنە هێرش دەکاتە سەر هەموو نرخێکی گەلی کورد. گۆڕستانەکان بۆردومان دەکات، تەرمەکان دەشێوێنێت، ئێسقانی ڕۆڵەکانی ئەم گەلە لە کارتۆن و سندوقەکاندا دەنێرێتەوە بۆ خانەوادەکانیان. هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە – ئەرگەنەکۆن بۆ شکاندی ئیرادەی بەرخۆدانی گەلەکەمان و تەسلیمگرتنی، هێرشێک کە بەبیری کەسدا نایەت، رێبازی شەڕی تایبەت بەڕێوە دەبات و خراپەکاری زیاتر دەکات. بۆ تۆڕێکی خراپی رێکخستن گۆڕاوە.

سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ٢٤ ساڵە لە ئیمڕلی بەردەوامە، ئەم سیستمە لەلایەن هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە – ئەرگەنەکۆن بۆ سیستمێکی رەها و سیستمی ئەشکەنجە گۆڕاوە و گۆشەگیری ئیمڕالی لەنێو هەموو کۆمەڵگەی کوردستان و تورکیا بڵاوبووەتەوە. پەیوەندی رێبەر ئاپۆ لەگەڵ دەرەوە بە تەواوی دابڕێندراوە. هەموو رۆژێک هەواڵ و بانگەشەی نوێ بڵاو دەکەنەوە و بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن کە بزوتنەوەکەمان و گەل تووشی نیگەرانی گەورە بکەن. لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ شەڕێکی  تایبەت – دەروونی رێکخستنکراو هەیە کە لە مێژوودا وێنەی نەبووە. ویستیان بە شکاندنی ئیرادەی رێبەر ئاپۆ تەڤگەری ئازاد و گەلەکەمان تەسلیم بکەن. رێبەر ئاپۆ بە هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر فشار و تێکۆشانی بزوتنەوەی ئازادی و بەرخۆدانی گەلەکەمان سیاسەتەکەی پووچەڵ کردووەتەوە. بەڵام فاشیزم لەگەڵ ئەم هەڵوێستەش دەستی لە سیاسەتی خۆی هەڵنەگرتووە. نمونە لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا دەیەوێت هەموو سیاسەتی قڕکردنی خۆی هەمیشەیی بکات و سەربکەوێت.

ئەو کردەوانەی کە ئەم دەسەڵاتە فاشیستە لەبەرامبەر گەلەکەمان و پێشەنگەکانی کردووە ناهەژمێردرێن. چەکی تاکتیک نوکلەر و کیمیای لەدژی گەریلا بەکاردەهێنرێن کە بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتیەکان تاوانی جەنگن. بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەبەرچاوی جیهان چەکی قەدەغەکراو رۆژانە بە دەیان جار ، بە سەدان جار بەکار دەهێنێت. سوپای تورک کە نەیتوانی ئیرادەی گەریلا بشکێنێت و پلانەکانی جێبەجێ بکات، بە چەکی قەدەغەکراو و بە پشتگیری پەدەکەی خائین بەشێکی گرنگی باشوری کوردستانی داگیر کرد. لەلایەکی دیکەوە دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بە پشتگیری پەدەکە هەوڵیداوە کە شەڕی قڕكردن بە رەوا پیشان بدات. لەگەڵ داعش و پاشماوەکانی هاوپەیمانی بەست و بەشێکی گرنگی باکوری سوریای داگیر کرد. عەفرین، سەریکانی، گرێ سپی داگیر کرد، دیمۆگرافیای ئەو ناوچانەی گۆڕی، قۆتابخانەی تورکی کردەوە  و فێربوونی تورکی سەپاند و بە شێوەیەکی ئاشکرا سیاسەتی قڕكردنی بەڕێوە برد.

هێرشی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لە زۆر لاوە بەردەوامە

دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لەگەڵ هێرشی سەربازی، کەلتوری، ئیکۆلۆژی و ئابوری، هەروەها هێرشی قڕکردنی سیاسی لە زۆر لاوە بەردەوامە. دەست بەسەر هەموو شارەوانییەکانی هەدەپەداگیرا. هەڵبژێردراوەکان خرانە زیندانەوە، سووکایەتیان بە ئیرادەی ملیۆنان کەسی دەنگدەر کرد و ئیرادەیان رەتکرایەوە. بە هەزاران کەس لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە. زیندانەکانیان کردە ئەشکەنجەخانە. بە سەدان زیندانی نەخۆشیان لە زیندانەکاندا هیشتەوە و بە دەیان زیندانی گیانیان لەدەستدا. بە سەدان شۆڕشگێر کە سی ساڵە لە زیندانداندان لەگەڵ ئەوەی سزاکانیان تەواو بووە، ئازاد ناکرێن و لە زیندانەکاندا دەهێڵدرێنەوە.

دۆسیەی دەستگیرکردنی هەدەپە وەک ئەنجامی هێرشی قڕکردنی سیاسیی لە رۆژەڤدا بوو. هەموو ئەم هێرشانە بێگۆمان بۆ شکاندنی ئیرادەی گەل، دژی بەرخۆدان ئەنجام دەدرێن و بەشێکن لە پلانی قڕکردن. لەم بارودۆخەی ئێستادا هێرشەکانی فاشیزم لە دژی هەموو کۆمەڵگا زیاد بووە. نارەزایەتیەکی گەورە لەدژی فاشیزم لە نێو کۆمەڵگەی تورکیادا هەیە. ئەمەمان لە کاتی بوومەلەرزەکەدا بە ڕوونی بینی. بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی کوردستان بە شێوەیەکی ئاشکرا راستی نارەزایەتی کۆمەڵگای لەبەرامبەر دەسەڵاتی فاشیست و دەوڵەتی داگیرکەر خستەڕوو. کاتێک بوومەلەرزەکە ڕوویدا، دەوڵەت لە ڕۆژانی سەرەتادا هیچی نەکرد، هاوکاری و دەستوەردانی نەکرد. لە جۆگرافیایەک کە ٢٠ ملیۆن مرۆڤی تێدا دەژی، مرۆڤەکان لەنێو چنگی مردندا بە تەنیا جێهێڵران. بە دەیان هەزار کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا گیانیان لەدەستدا، بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا، کوژران. دەوڵەت هەم هاوکاری نەکرد، هەم رێگەی لە گەل و دەزگا کۆمەڵایەتیەکان گرت کە هاوکاری بکەن و نەیهێشت هاوکاری بگاتە زیانلێکەوتووان. گەل، دەزگاکانی رێکخستنی گەل ، ژنان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسییەکان لەبەرامبەر رێگریەکان وەستانەوە و بە زۆر خۆیان گەیاندە گۆڕەپانەکانی بومەلەرزە و هاوکاری گەلیان کرد. لە سایەی ئەو هاوکارییە و پشتگیری کۆمەڵایەتی بریندارەکان رزگارکران. هاوپەیمانی فاشیست هەمان سیاسەتی لەناوبردن و تاڵانکردنی لەبەرامبەر سروشتیش بەکارهێنا. بە سیاسەتی رانت و تاڵان لە جۆگرافیای کوردستان و تورکیا تاڵانێکی زۆری ئەنجامدا. لە کوردستان سیاسەتی قڕكردنی سروشتی وەک بەشێک لە سیاسەتی قڕکردن بەڕێوە برد. لە رێگەی بەنداوەکان سەرچاوە ئاوییەکان وشککران، بۆ گەمارۆدانی گەریلا هەرێمەکانیان لە یەکدی دابڕاند. لە ئەنجامی ئەو سیاسەتەدا هاوسەنگی سروشت و ئاووهەوایان تێکدا، زۆر جۆری زیندەوەریان لەناو برد. بە سەدان گوند، باخ، باخچە و شوێنەواری مێژووییان لەژێر ئاودا هێشتەوە. ژیان و کەلتورێکی مێژووییان لەناو برد. تاڵانکردنی دار، دروستکردنی بەنداو، کانەکان، هێرشی تاڵان و قڕکردن لەبەرامبەر گۆڕەپانەکانی ژیان ئەنجامدران.

فاشیزم لە ئاستی تێکۆشانی ژن دەترسێت

سیاسەتی قێزەون لەدژی ژن زیاتر بە شێوەیەکی مەترسیدار بەڕێوەبرا. فاشیزم دوژمنی سەرەکی ژنە. ئایدۆلۆژی، فەلسەفە و سیاسەتی خۆیان بە تەواوی سپاردە دوژمنایەتیکردن ژن. زایەندەپەرستیان کردە سیاسەتی سەرەکی، کۆمەڵگایان بۆ رەوایەتیدان بە دەسەڵاتەکەیان بەکارهێنا. ژنی کویلەکراو – کۆمەڵگەی کۆیلەکراو، وەک ئامێرێک بۆ هەمیشوییکردنی دەسەڵات بەکار دەهێنرێن. لەبەرئەوەش دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە هێرش دەکاتە سەر تێکۆشانی رێکخراوەیی ژنان. تێکۆشانی ئازادی ژن کۆمەڵگەی کردە سەرچاوە ژیان. ژنی تێکۆشەر لەنێو کۆمەڵگادا بە هۆشیاری و ئیرادەی تێکۆشان خوڵقێنرا. دەسەڵاتی فاشیست بە هەزاران ژنی شۆڕشگێر، سیاسەتمەدار و چالاکوانی خستە زیندان. توندوتیژی دژی ژنان، کۆمەڵکوژکردنی ژنان گەیشتە بەرزترین ئاست. ئەو دەستکەوتانەی کە بە باجی گەورە و تێکۆشان بەدەست هێنراون، رووبەرووی هەوڵی لەناوبردن بوونەوە. بە توندی هێرشیان کردە سەر پێشەنگەکانی ژنان، دەزگا و رێکخراوەکانی ژنان، هەوڵیاندا کە ئیرادەی تێکۆشانی ژنان لەناو ببەن. ئاشکرایە کە لە کوردستان و تورکیا، بزوتنەوەی ژنان زۆر بەهێز بووە، کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا و سیاسەت دروست کردووە. فاشیزم لەم ئاستەی تێکۆشانی ژنان دەترسێت. لە هێزی دیموکراتیکی گۆڕانکاری ژنان لەنێو سیاسەتدا دەترسێت. هەڵبژاردن قۆناغێکی مێژووییە کە حساب لەم دەسەڵاتەی دوژمنی ژنان بپرسن.

هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار حسابپرسینە لە رژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە

بۆیەش هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار هەڵبژاردنی حسابپرسینی رژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەیە، بەهۆی تاڵان و قڕکردنی سەر گەلانی تورکیا و کوردستان، ژنان، گەنجان، رەنجدەران و سروشت. لەوە زیاتر هەڵوەشاندنی دەسەڵاتی فاشیست – نەژادپەرست، سیاسەتی قڕکردن دەشکێنێت و زەمینی تێکۆشانی دیموکراتی بەهێز دەکات. بێگۆمان ئەم هەڵبژاردنە سیاسەت و مێشکی قڕکەری دەوڵەتی تورک بە تەواوی لەناو نابات. بەڵام زەمینێکی فراوان بۆ تێکۆشانی دیموکراتی دەخوڵقێنێت، دینامیکی تێکۆشان و دەرفەتەکانی دروست دەکات. بۆیەش هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار بۆ شکاندنی رژێمی فاشیست و قڕکەر لەم قۆناغەدا زۆر گرنگە.

بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ لە ئیمڕالی، بەرخۆدانی فیدایی شکۆداری گەریلا، تێکۆشانی گەلەکەمان و ژنان، وەهای کرد کە سیاسەتی قڕكردنی دەوڵەتی فاشیستی تورک سەرنەکەوێت و دەسەڵاتی فاشیست – نەژادپەرستی ئاکەپە – مەهەپەی قڕکەر هێنایە لێواری هەڵوەشاندن. ئیرادەی بەرخۆدانی گەریلا لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا کە ساڵێکە بەردەوامە، گورزێکی گەورەی لە پلانەکانی قێزەونی دەوڵەتی فاشیستی تورک و هاوکارەکەی پەدەکەدا. بەرخۆدانی گەریلا دینامیکی بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی هەموو کاتێک پاراست. ئەنجامی بەرخۆدانی زاپ، پەیامی ' بە بەرخۆدان سەردەکەوین' بوو کە لە نەورۆز گەلەکەمان بڵاوی کردەوە. بەرخۆدانی گەریلا کاریگەریەکی قوڵی لەسەر هەموو بەشەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی دروست کرد. هەموو کەسێک قبوڵی دەکات کە تێکۆشانێکی گەورە لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەلایەن تەڤگەری ئازادی کورد، گەریلا، گەلەکەمان و ژنانەوە بەڕێوە براوە و لە بەردەم هەمیشەییکردنی فاشیزم بووەتە ئاستەنگی. ئەم بەرخۆدانە کاریگەریەکی زۆری لەسەر کۆمەڵگای تورکیا دروست کرد.

پێویستە کەس هەڵوێستی نەتەوەپەرستی تەسک پیشان نەدات کە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لاواز بکات

چارەسەری دیموکراتی کێشەی کورد بە تێکۆشانی گشتی و تێکۆشانی دیموکراسی کە گەلەکەمان لەگەڵ هێزە سۆسیالیست و دیموکراتەکانی بەڕێوەی دەبەن، بەدی دێت. هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لەم واتایەدا خاوەن گرنگیەکی گەورەیە. پێویستە هەڵوێستێتک نەنوێنن کە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لاواز ببێت و خۆی لە تێگەیشتنی تەسکی نەتەوەپەرستی دوور بخاتەوە. دەبیستین هەندێک لایەن دەڵێن، پێویستی بەم هاوپەیمانێتییە نییە. هێزەکانی هاوپەیمانی بچووک دەبینن و دەڵێن هاوپەیمانی کورد بەسە. ئەگەر نیازێکی خراپ نەبێت، تێگەیشتن و نزیکایەتی بەم شێوەیە بەرهەمی ئاسۆی تەسک، نزیکایەتی تەسکی نەتەوەپەرستی و کاردانەوەیە. ئەگەر ئێمە راستی کیشەی کورد ، دیالەکتیکی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی و راستی سیاسەت لە قاڵب بدەین هەڵەیەکی گەورە دەکەین. دەوڵەتی تورک سەد ساڵە ئەم سیاسەتە بەڕێوە دەبات، هەوڵ دەدات تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلان لە یەکدی داببڕێت و کورد گۆشەگیر بکات.

فەلسەفەی دامەزراندنی دەولەتی تورک لەسەر رەتکردنەوە و لەناوبردنی کورد و ناسنامەی نەتەوە جیاوازەکان بنیات نراوە. چینی سەردەستی تورک سەد ساڵە کە لە تورکیا دەسەڵاتدارە، کۆمەڵگەی تورکیای بە ئایدۆلۆژیای نەتەوەپەرستی و نەژادپەرستی ژەهراوی کردووە، هەست و هەوڵدانەکانی بەکار دەهێنێت و هەموو سەرچاوەکانی تورکیا لە شەڕی قڕكردنی کورددا بەکارهێناوە و تورکیا بەم شێوەیە بەڕێوە دەبات. دەسەڵاتی تورک ئەم سیاسەتەی کردووتە یاسای بنەڕەتی کە لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە. ئەو کەسانەی لەدژی ئەم یاسایە کە وەک پەیمانی تورکبوون پێناسەی بۆ دەکرێت دەوەستنەوە، وەک دوژمن رادەگەیەندرێن و دەیانەوێت سەرکوتیان بکەن. لەبەرئەوەش بە توندی هێرش دەکەنە سەر پرۆژەی هەدەپە.

هەدەپە، پارتی چەپی سەوز و هاوپەیمانی رەنج و ئازادی کە تێکۆشانی هاوبەشی گەلانی تورکیا و کوردستان بەڕێوە دەبەن و وتەبێژی سیاسی رێکخستنکراوی ئەم تێکۆشانەیە، لە دامەزراندنی دەوڵەتی رەتکردنەوە و لەناوبردندا شکستێک دروست دەکەن و بەم شیوەیە زەمینێک بۆ دامەزراندنی کۆماری دیموکراتی دروست دەکەن. نزیکایەتی تەسکی نەتەوەپەرستی کە چەندین ساڵە هەوڵ دەدرێت هەدەپە لە کوردستان قەتیس بکەن و بیکەنە پارتێکی کوردستان، لە لاوازکردنی هەدەپەدا ڕۆڵی بینیوە. نزیکایەتی سەرانسەر و تەسک کە لە عەقڵیەتی مێژوویی دوورە و یاسای دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیش بە باشی نازانن، جگە لە خزمەتکردنی عەقڵیەت و سیاسەتی دوژمنایەتی کورد هیچ ئەنجامێکی دیکەی نییە. نزیکایەتی بەم شێوەیە زیانێکی گەورە لە گەلەکەمان و تێکۆشینەکەمان دەدات. راستی ئەوەیە کە یەکینەی تێکۆشان لە نێوان گەلانی کوردستان و تورکیادا تا چی رادەیەک بەرەوپێشەوە دەچێت و بەهیز دەبێت، چارەسەری دیموکراسی کێشەی کورد و تێکۆشانی دیموکراسی تورکیاش بەو ئەندازەیە سەردەکەوێت.

لە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا، لە چارەسەری کێشەی کورد لەسەر بناغەی دیموکراسی و دیموکراتبوونی تورکیادا ڕۆڵی تێکۆشانی هاوبەشی کۆمەڵایەتی گرنگە. هێزە هاوبەشەکانی بەرخۆدان و تێکۆشانی کۆمەڵایەتی هێزی سەرەکییە کە کوردستانی ئازاد، تورکیای دیموکرات و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتی دەخوڵقێنێت. ئاشکرایە کە جەوهەری رزگاری و بنیاتنانی سیستمی دیموکراتی لەنیو بەرخۆدانی گشتی کۆمەڵایەتی یەکگرتوودایە. تێکۆشانی سیاسی لە هەمان کاتدا گۆڕەپانێکی گرنگی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی یەکگرتوویە. زەمینەی تێکۆشان لە گۆڕەپانی سیاسیدا بە تێکۆشانی کۆمەڵایەتی دەیان ساڵە دروست بووە. گۆڕەپانی تێکۆشانی سیاسی یاسایی هەڵوێستێکە کە لە ئەنجامی تێکۆشانێکی گەورەی نیو سەدە دروست بووە. ئەم گۆڕەپانە سیاسەتی دیموکراتی، تێگەیشتن و ئیرادەی سیاسی سێیەمین لەدژی عەقڵیەت و سیاسەتی فاشیستی قڕکەر ئاشکرا دەکات. بۆ کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکرات گۆڕپانی تێکۆشان گرنگە. بە بەهێزکردنی ئەم گۆڕەپانە و تێگەیشتن لە هێڵی سێیەمی سیاسی، لە سیاسەتی قڕکردندا شکستێکی گەورە دروست دەبێت. لەم رووەوە پێویستە گرنگیەکی زۆر بە گۆڕەپانی تێکۆشانی سیاسەتی یاسایی بدرێت.

بە تایبەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ بۆ شکاندی سیاسەتی قڕکەری فاشیست خاوەن گرنگیەکی زۆرە. ئەم راستیە کە هێزە شۆڕشگێرە دیموکراتەکانی تورکا لە رێگەی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بەشداریان لە هەڵبژاردن کرد، لە مێژووی سیاسەتی تورکیادا یەکەم هەنگاوە. ئەم هاوپەیمانێتیە بۆ گەلان، ژنان، گەنجان، ئایینەکان، ژێردەستەکان بە تایبەتی بۆ عەلەوییەکان و رەنجدەران هیزێکی تێکۆشانی زۆر بەنرخە. ئەم هاوپەیمانێتیە تەنیا هاوپەیمانێتی هەڵبژاردن نییە. هاوپەیمانی تێکۆشانێکە کە ئەنجامەکانی مێژوویی دەبن. بە ئامانجی دیموکراتبوونی تورکیا و تێگەیشتنی سیاسەتی دیموکراتی تورکیایە. بۆ کۆمەڵگای تورکیادا بەرەوپێشەوەبردنی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی هەلێکی گەورەیە.

تورکیا لە ئاستی درزێکی مێژووییدایە. لەم خاڵەدا عەقڵیەت و سیاسەتی نەژادپەرست، مەزهەبپەرست و زایەندەپەرستی تورک لە بەرامبەر تێکۆشانی ئازادی ئیفلاسی کردووە. لە تورکیا لەدژی عەقڵیەتی لەناوبردن و رەتکردنەوە، عەقڵیەتی دیموکراتی شۆڕشگێری تێکۆشانێکی زۆر سەختی مێژوویی بەڕێوە دەبات. لە ئەنجامی ئەم تێکۆشانە سەختەدا کە نیو سەدەیە بەردەوامە سیستمی دەوڵەت – نەتەوەی فاشیستی ناوەندی وشک تێکدەشکێت، داواکاری دیموکراسی و ئازادی رێنمایی گەورە پیشان دەدات. تێکۆشانی عەقڵی و سیاسی، عەقڵیەتێکی توند و شەڕ و گێژاوی دروست کردووە. ئەمەش هەلێک بە هێزە دیموکراتەکان و ئازادیخوازەکان فەراهەم دەکات کە خۆیان رێکبخەنەوە، پێکەوە گەورە ببن و سەربکەون. بە راستی تورکیا لە قۆناغی گۆڕانکاری رادیکالدایە. ئەگەر هاوپەیمانی رەنج و ئازادی هەڵوێستێکی توند نیشان بدەن و تێکۆشانێکی کاریگەری بەڕێوە ببات، هێزێکی گەورە لە تێکۆشانی دیموکراسی تورکیا زیاد دەبێت. هێڵی سیاسی سێیەم دەبێتە مەکینەی گۆڕانکاری.

هاوپەیمانی رەنج و ئازادی خاوەن تایبەتمەندیەکی وەهایە کە هەموو داینامیکەکانی تێکۆشانی شۆڕشگێری و دیموکراتی لە تورکیا لە دەوری یەکدی کۆدەکاتەوە و هێزێکی گەورەی تێکۆشان دەردەکەوێت. بەم شێوەیە ئەگەر هاوپەیمانێتیەکە بە شێوازیکی بەرزی خەبات بجووڵێتەوە هێزێکی گەورەی بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی دروست دەبێت. ئەگەر هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بە شێوەیەکی بەهیز نوێنەرایەتی کۆمەڵگای تورکیا و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا بکات و زەمینێکی سیاسی کە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگای تورکیا دروست بکات، بخوڵقێنێت، سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دەهێنرێت.

ئەم هەڵبژاردنە بۆ هاوپەیمانی رەنج و ئازادی دەرفەتێکی زۆر گرنگە کە بتوانێت خۆی بگەیەنێتە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا کە تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە پێی بگات. پلان و شێوەی خەباتی باش پێشدەکەوێت، هەڵوێستی گەل دەرببڕێت، مرۆڤ بە مرۆڤ، ماڵ بە ماڵ، کۆڵان بە کۆڵان، گوند بە گوند، گەڕەک بە گەڕەک، ناوچە بە ناوچە، شار بە شار، هەرێم بە هەرێم بە کورتی لە هەموو شوێنێکی تورکیا و کوردستان هەنگاوی دەنێت، بە رەنج و عارەقی ناوچەوان خەباتێک بەڕێوەببریت و ئەگەر رێکخستن بەرەو پێشەوە ببرێت، دەتوانن بگەیەنە سەرکەوتنێکی گەورە. ئەو بزوتنەوانەی پەیوەندیەکان لەگەڵ کۆڵان و گۆڕەپانەکانی بەهێزە، هەموو کاتێک هێزی خۆیان زیاتر دەکەن و هێزێکی گەورە بەدەست دەهێنن و کەسایەتی شۆڕشگیر، ئازاد و دیموکراتی خۆیان دەپارێزن.

هاوپەیمانی رەنج و ئازادی و پارتی چەپی سەوز؛ سەنگەری هێزی دیموکراتی یەکگرتوویە کە گەل، ژنان، گەنجان، کرێکار و رەنجدەران، ژینگەپارێزان و ناسنامە چەوسێنراوەکان هەمووان تێیدا خۆیان بگەیەننە هێزی سیاسەتی دیموکراتی حەسرەتی ئازادی و دیموکراسی. فراوانترین و رادیکالترین سەنگەری دژە فاشیستە.

دەسەڵاتی فاشیست و نەژادپەرست وەک بەشێکی هێرشی قڕکردنی هەدەپە ئەم دۆخەی بۆ پیلانگێڕیەک گۆڕیوە. هەوڵی داخستنی هەدەپە وەک شمشێری دیمۆکلێس هەموو کاتێک لەسەر گەل دەهەژێنێت و ئامانجی ئەوەیە کە لە قۆناغی هەڵبژاردندا گەلەکەمان هەڵبژاردن بایکۆت بکات، دابەش بکات و بڵاوەی پێبکات. لە رێگەی پارتی چەپی سەوزەوە پیلانگێڕیەکە پووچەڵ بووەتەوە. پارتی چەپی سەوز لە سەرەتاوە لەگەڵ هەدەپە خەباتی کرد و ئەم پارتە پێکهاتەیەکی هەدەپەیە. بۆیەش نوێنەرایەتی بەرنامەی هەدەپە و سیاسەتەکەی دەکات. لەسەر ئەم بناغەیە خاوەن مێشک و شێوەیەکی سیاسەتە کە تێگەیشتنی نەتەوەی دیموکراتیکی پارتەکە، بە بناغەی چارەسەری دیموکراتی کێشەی کورد و دیموکراتبوونی تورکیا دەبینێت و تێگەیشتنێکی ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن پەیڕەو دەکات. بۆیەش زمان و دەنگی چارەسەری گەل و گەلانمان لەم سیاسەتەدایە.

هەڵوەشاندنی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست و نەژادپەرست و شکستی ئەردۆغان، بۆ گەلان ئەنجامێکی زۆر گرنگ بەدەست دەهێنێت. ئەگەر دەسەڵاتی فاشیست هەڵبوەشێنرێت، تێکۆشان دەکەوێتە قۆناغێکی نوێ. قۆناغێک دروست دەبێت کە تێکۆشانی سیاسی بە شێوەیەکی باش بەڕێوە دەبرێت. دەبێتە قۆناغێک کە کێ زیاتر کار بکات و تێبکۆشێت، ئەو هێزە سەردەکەوێت. پارتی چەپی سەوز ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی بە باشی بەڕێوە ببات و بگاتە ئامانجەکانی، فاشیزم لەسەر دەسەڵات دەچێت و سیاسەتی دیموکراتی بەهیز دەبێتو  گۆڕەپانێکی فراوان بۆ چارەسەری دیموکراتی فەراهەم دەبێت. بۆ قازانجکردنی هەڵبژاردن و بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی گەورە، دەنگێکیش بەهایەکی گەورەی هەیە. گەلەکەمان پێویستە ئەم هەڵبژاردنە وەک قۆناغی تێکۆشانێکی گرنگ و لێپێچینەوە لە فاشیزمی قڕکەر ببینن و هەڵبسەنگێنن.

گەلەکەما لە ئەوروپا، لە هەموو پرۆسەکانی هەڵبژارندا هەموو کاتێک ڕۆڵێکی چالاکیان بینیوە. هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣ وەک ئەوەی زۆر جار باسمان کرد، هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی پێشووتر نییە. لەم رووەوە گەلەکەمان لە ئەوروپا، گەلی وڵاتپارێزمان، پێویستە بە بەهیزی بەشداری لە پرۆسەکەدا بکەن و تێکۆشانەکەیان چەندی ئەوەندە زیاد بکەن. هەڵوێستی پێویستە کە پێویستە لەم پرۆسەی تێکۆشانی مێژووییدا دەرببڕدرێت دەبێتە هۆکار کە لە هەموو گۆڕەپانەکان تێکۆشان واتایەکی گەورە و گرنگ بەدەست بهێنێت. دەبێت بەڕێوەبەردنی ئەم تێکۆشانە هەرچیەک بێت، شایەنی رێبەرتی، شەهیدان و قاڕەمانانی سەر چیا و زیندانەکان بێت و دەبێت رێزگرتن بێت لە بەهاکانی ئازادی کە لەپێناویدا باجی گەورە دراوە.

رژێمی نەژادپەرست، فاشیست و قڕکەر شەڕێکی تایبەتی گەورە بەڕێوە دەبات. کاری تێکدەری لەسەر کاری تێکدەری دەکات. هەوڵ دەدات کە ئیرادەی تێکۆشانی گەل بشکێنێت، تەسلیمی بکات و لە تێکۆشان دووری بخاتەوە. هۆشیاری ئازادی، ئیرادە و هێزی رێکخستنبوون کە بە تێکۆشانی بێوێنەی ئازادی چەندین ساڵی ئێمە دەرکەوتووە، بێگۆمان شەڕی تایبەت – دەرونی باش دەناسێت. ئەمە تێکۆشانی نیو سەدەیە، لەنێو گەل و مرۆڤەکاندا هزرێکی مێژوویی خوڵقاندووە. هێزی بینینی هەموو یاریەکی دوژمن و پووچەڵکردنەوەی هەیە. ئەم هێزە لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا ئەو وزەیەیە کە پارتی چەپی سەوز تاوەکو سەرکەوتن دەبات. گەلەکەمان بە رۆحی نەورۆز دەچێتە ١٤ی ئایار، فاشیزم دەرووخێنێت و بناغەیەکی بەهێز بۆ تێکۆشانی دیموکراسی بنیات دەنێت.

زۆر گرنگە کە گەلەکەمان بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆی بە پارتی چەپی سەوز بدات

ئەم دەسەڵاتە فاشیستە بۆ ئەوەی لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە، زۆر ساختەکاری و پیلانگێڕی ئەنجام دەدات. لەبەرئەوەی ئەم دەسەڵاتە لە دۆخی شکستدا باش دەزانیت کە رووبەرووی چی دەبێتەوە و چی بەسەر دێت. لەبەرئەوەی تاوانی زۆری ئەنجامداوە، هەموو رۆژێک خەونی ناخۆش دەبینێت. ئەم دەسەڵاتە لەگەڵ داعش و چەتەکانی دیکە کاری کردووە، داگیرکەر و کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە، دزی و گەندەڵێ کردووە و دەستی بەسەر دەستکەوتەکانی گەلدا گرتووە.  ئەردۆغان بەو پارەیەی کە لە گەلی دزیوە، خانەوادە و دەوروبەرەکەی کردووەتە دەوڵەمەندترین کەسانی جیهان. ئێمە باش دەزانین کە ئەم هەڵبژاردنە لە هەمان کاتدا هەڵبژاردنی حسابپرسینە. لەم رووەوە گرنگە کە گەلەکەمان، ژنان، گەنجان، بەم تێگەیشنە، بێ ئەوەی دوا بکەون، بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بە پارتی چەپی سەوز بدەن.

عەلەویەکان زیانێکی زۆریان لەم عەقڵیەتەی فاشیست بینیوە. عەلەویەکان رووبەرووی تواندنەوەی ئایین، فشار و سووکایەتی بوونەتەوە کە لە مێژوودا نمونەی نەبووە. باوەڕی عەلەوی لەلایەن ئەم دەسەڵاتەوە وەک باوەڕیەک نەبینراوە، وەک ژیانی کەلتورێکی تەسک کە لە ئیسلام دوور کەوتوونەتەوە بینراوە. بە جەمخانەکان دەڵێن 'ماڵی جەمبوش" و بەم شێوەیە گاڵتەیان پێدەکەن و هێرش دەکەنە سەر بەها، ئوخاخ و ژیانی پیرۆزی عەلەوییەکان. عەلەوییەکان لێپێچینەوەیە لە ئەردۆغان دەکەن کە موعاویە و یەزیدی ئەمڕۆیە. حساب لە سیستمی زوڵم دەپرسن.

ئەم دەسەڵاتە فاشیستە، ئایینی ئیسلام بۆ بەردەوامیدان بە دەسەڵاتەکەی وەک چەکێک بەکار دەهێنێت و بەهاکانی ئیسلامی دیموکراتی رەت دەکاتەوە و شەڕ لەبەرامبەر ئیسلامی کەلتوری کە شێوەی باوەڕی و ژیانی سەرەکی ئیسلامە راگەیاندووە. بۆیە دوژمنی ئەو کەسانەیە کە بە راستی ئیسلامن. ئەم هەڵبژاردنە لە هەمان کاتدا دەبێتە هەڵبژاردنێک کە موسوڵمانی راستەقینە و سادە حساب لە دەسەڵاتێک دەپرسن کە دوژمنی ئایین و باوەڕییەکەیانە.

بە ئەندازەی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بەکارهێنانی دەنگەکان، پاراستنی ئاسایشی سندوقەکانیش گرنگە. ئەم دەسەڵاتە فاشیستە دز و داگیرکەرە، بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت کە چۆن دەنگی گەل بدزێت و بە هەزاران جۆر درۆ و ساختەکاری و یاری دەکات. لەو رووەوە پێویستە گەلەکەمان تاوەکو ئەنجامی هەڵبژاردن ئاشکرا نەبێت، سندوقەکانی دەنگدان جێنەهێڵن، گۆڕەپانەکە جێنەهێڵم و خاوەنداری لە سندوقەکان و دەنگی خۆیان بکەن. بۆ ئەوەی ئەنجامێکی سەرکەوتووانە بەدەست بهێنن، پاراستنی ئاسایشی سندوقەکان و خاوەنداریکردن لە دەنگەکان زۆر گرنگە.

سەرچاوە: رۆژنامەی سەرخوەبوون

ف.ق