ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەربارەی ئەو ٥ گەریلایە، کە لە خواکورک شەهید بوون راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار بە پشتیوانیی ناتۆ لە ساڵی ٢٠١٦دا هێرشی کردە سەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و خواستی کوردان پاکتاو بکات. لە دژی ئەو هێرشە نامرۆڤانەیەی دوژمنی پاکتاوکار، گەریلاکانی کوردستان بە ئیرادەی ئاپۆیی شەڕیان کرد و ئەو هێرشانەیان تێکشکاند و و خەن و خەیاڵی پووچ و درۆزنانەی داگیرکەرانیان تێکشکاند. لەم خەبات و تێکۆشانەدا، کە هەموو ساتێکی پڕ بوو لە بەرخۆدان و بە بەرخودان هۆنرایەوە، هەڤاڵانمان ڕۆناهی، ڕزگار، عەگید، خەیری و مەزڵوم بەشدارییان لە مێژووی قارەمانانەی کوردستاندا کرد. ئێمە بە ڕێزەوە یادی ئەو هەڤاڵانە دەکەینەوە و بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، کە ئەرکی ئەو شۆڕشە جێبەجێ بکەین و سەری بخەین، کە ڕادەستی ئێمەیان کردووە.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:
ناز ناو: ڕۆناهی گاپ
ناو و پاشناو: جەمیل ئەجەر
شوێنی لە دایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: خەدیجە – محەمەد شەریف
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی ئایاری ٢٠١٦ / خواکورک
****
ناز ناو: رزگار جۆلەمێرگ
ناو و پاشناو: ستار تەکچە
شوێنی لە دایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: ئەسمەر – ناجی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی نیسانی ٢٠١٦ / خواکورک
****
ناز ناو: عەگید گێلاز
ناو و پاشناو: خەلیل روین تەن
شوێنی لە دایکبوون: ورمێ
ناوی دایک و باوک: سوهەیلا – ئەسعەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی ئابی ٢٠١٦ / خواکورک
****

ناز ناو: خەیری سەرحەد
ناو و پاشناو: خەیری گەزەر
شوێنی لە دایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: عەنتیکە – جەمیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٨ی ئابی ٢٠١٦ / خواکورک
****
ناز ناو: مەزڵوم ئەلباک
ناو و پاشناو: وەدات یڵماز
شوێنی لە دایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: شازادە - زوڵمەت
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی ئەیلولی ٢٠١٦ / خواکورک
****
هەڤاڵانمان ڕۆناهی، ڕزگار، عەگید، خەیری و مەزڵوم لەسەر ر ێگای شەهیدەکانمان بۆ ئازادی گەلەکەمان خۆیان لە هیچ فیداکاری و قوربانیدانێک لانەدا، تێکۆشان و شەڕیان کرد و بوونە خاوەنی ڕاستەقینەی چەندین بەهای بەنرخ. پێش هەموو شتێک لە بنەماڵە هێژا و رێزدارەکانی هەڤاڵە شەهیدەکانمان و لە هەموو گەلەکەمان لە کوردستان سەرەخۆشی دەکەین".
ژ.ت