هەر دەڵێن 'پەکەکە کۆتایی هات، کۆتایی دێت'...
هەرکە دەسەڵات داری تورک دەڵێت 'پەکەکە کۆتایی هات، کۆتایی دێت'، پەکەکە ڕۆژانە بە شێوازی بەهێزتر لە دژی دەولەتی تورکیا دەوەستێتەوە. وەک ٢٦ی ئەیلول لە مەزیتلی و ١ی ئۆکتۆبەر لە ئەنقەرە.
هەرکە دەسەڵات داری تورک دەڵێت 'پەکەکە کۆتایی هات، کۆتایی دێت'، پەکەکە ڕۆژانە بە شێوازی بەهێزتر لە دژی دەولەتی تورکیا دەوەستێتەوە. وەک ٢٦ی ئەیلول لە مەزیتلی و ١ی ئۆکتۆبەر لە ئەنقەرە.
دەسەڵاتداری تورک بێ پسانەوە درۆ دەکات. ئەم کارە لەناو هەموو هەلومەرجیکدا ئەنجام دەدات.
وەک دەزانرێت خۆحەشاردان یاخود کامفولاژ یەکێکە لە تاکتیکە نوێیەکانی گەریلا، بەتایبەت لە بەرامبەر تاکتیکەکانی شەڕ یەکێکە لە کەرەستە سەرەکیەکانی گەریلا. لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا، سوپای تورکی داگیرکەر بە سەختی شەڕی لەگەڵ ئەم شێوازەدا کرد و هەزاران کۆژراویان لێکەوتەوە. سروشتی مرۆڤە، لە هەر شوێنێک کاریگەری لەسەری هەبێت گۆڕانکاری ئەرێنی یان نەرێنی لە خۆیدا دروست دەکات. تەنانەت لەم دۆخەی شەڕیشدا هێزەکان کاریگەرییان لەسەر یەکتر هەیە. لە یەکتر دەچن یان لاسایی تاکتیکی یەکتر دەکەنەوە. تاکتیکی کامۆفلاژ کە گەریلا بە شێوەیەکی کاریگەر بەکاری هێنا، گۆڕا بۆ ئامرازێک بۆ لابرنی پەردەکان لەسەر درۆکانی دەوڵەتی تورک. بەڵام هەرچەندە هەوڵی شاردنەوەی کۆژراوەکانی دەدات ناتوانێت ئەم کارە بکات.
کوان ئەوانەی دەیان وت پەکەکە کۆتایی هات
هەرکە دەسەڵاتداری تورک دەلێت "پەکەکە کۆتایی هات، کۆتایی دێت"، پەکەکە ڕۆژانە بەهێزتر لە دژی ئەوان دەوەستێتەوە. مێرسین-مەزیتلی لە ٢٦ی ئەیلول، ئەنقەرە-وەزارەتی ناوخۆ لە ١ی تشرینی یەکەم. تەنها چەند هەفتەیەک بەسەر چالاکی فیدایی سارا و ڕوکەندا تێپەربوو، چالاکی دووەمی فیداییانە ئەنجامدرا. زۆرن کەس هەن کە نایانەوێت بە شێوازێکی ئاشکرا پرسیار بکەن. هەمووان لەناو خۆیدا ئەم پرسە دەکات: "کوا پەکەکە کۆتایی پێهاتبوو، ئەگەر کۆتایی پێهاتبوو بۆ ئەمە روودەدات، لە پێش لوتی دۆژمن چالاکی ئەنجام دەدریت بەڵام دەوڵەت ئاگای لە هیچ نییە؟"، " ئەگەرتەنها یەک گروپ ماوە، ئەگەر تەنانەت ناتوانن بچنە دەرەوە لە ناوچەکانی خۆیاندا چۆن دەبێت لە دڵی لە ناوەڕاستی ئەنقەرەن، چالاکی بەم شێوەیە ئەنجام دەدەن؟"چۆن دەتوانن کردەوەیەکی وا شۆکهێنەر ئەنجام بدەن؟"، لەناوەندی ئەنقەرە، لەشوێنێک کە هەرە زۆر خۆی پارێزراو ئەبینێت چۆن دەبێت کە چالاکی ئەنجام بدات؟"
ئەوەی لێرەدا تێدەگەین ئەوەیە کە تەکنیکی دەوڵەت کە زۆر پێی دەنازن لە بارامبەر فیداییەکانی پەکەکە دا بێ سودە. دیارە لە کاتێکدا کە فیدایەکان بەرەو ئامانجەکەیان دەڕۆیشتن، دەیانویست ئەم پەیامە بە هەموو جیهان بگەیەنن؛ “گەورەترین تەکنیک خودی مرۆڤە.”
ئەو فیداییانەی کە روویان لە ئامانجەکەیان کرد
ڕۆژهات و ئەرداڵ بە چالاکی خۆیان بوون بە نیشانەی هەرە گەورەی ئەم شتە. لایەنێکی تری چالاکییەکە وردبینی و خوێن ساردییە. لە دەرئەنجامی چالاکییەکەوە دیارە کە ئەرداڵ و ڕۆژهات چەند ڕۆژێک سەرنجیان لەسەر ئامانجەکەیان بوو. هەموو شتێکیان بە وردەکارییەوە لێکدایەوە و لە دڵی گەورەترین دۆژمنی مرۆڤایەتیان دا.
ئەمە تەنها ئاگادارکردنەوەیەک بوو
ڕۆژهات و ئەرداڵ بۆ کوشتنی کەس نەچوونە ئەوێ. ئەوان لە دژی بێدەنگی لە بەرامبەر تیرۆرکردنی منداڵانی گەڵیک بە چەکی کیمیاوی لەوێ بوون. ئەوان لە دژی ئەشکەنجە و کۆشتن لە زیندانەکاندا لەوێ بوون. ئەوان لەبەر ئەوەی کە گەلی کورد محکوم کراوە بە بێ ناسنامەیی لەوێ بوون. ئەوان لەوێ بوون بۆ ئەوەی نیشانی بدەن کە ئەگەر دەوڵەت پێداگری لەسەر سیاسەتە قرکاریەکانی خۆی بکات، جارێکی تر بە ئاسانی ناتوانێت رزگاری ببێت.