هێرشە داگیرکارییەکان بێ پچڕان بەردەوامە
هێرشە ئاسمانی و وشکانیەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بێ پچڕان بەردەوامە. داگیرکەران لە نێوان ١٥ و ١٨ی نیساندا ٦٢٩ جار هێرشیان ئەنجامداوە.
هێرشە ئاسمانی و وشکانیەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بێ پچڕان بەردەوامە. داگیرکەران لە نێوان ١٥ و ١٨ی نیساندا ٦٢٩ جار هێرشیان ئەنجامداوە.
ڕاگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەمجۆرەیە:
"ئەو هێرشانەی سوپای تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی جەنگییەوە ئەنجامی داوە؛
١٥ و ١٧ی نیسان گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ ٢ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومان کراوە.
ئەو هێرشانەی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن ئەنجامی داوە؛
١٥، ١٦ و ١٧ و ١٨ی نیسان گۆڕەپانەکانی حەوت باخ، مژێ، دێرەشێ و زێڤکیی هەرێمی گارە ١٣١ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار و شاخی ئامێدی هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ ٤٣٩ جار و گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرێ مەتینا و بێشیلی سەر بە هەرێمی مەتینا ٥٧ جار؛ بە گشتیی ٦٢٧ جار بە چەکی قورس، تۆپ بۆردوومان کران.
١٦ و ١٧ی نیسان لەسەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار و شاخی جودی جموجوڵی هێلیکۆپتەری بەبێ وەستان بەردەوامبوو.
دەستوەردانی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکان؛
١٧ی نیسان لە کاتژمێر ١٣:٤٥ ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش لە جۆری کیرپی و ئامێرێکی جامەر کە لەسەریبوو، هێرشی سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار و هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوا زاپ ئەنجام دەدا. یەکینەکانی شەهید ئاخین موش بە بە درۆنی کامیکازە وەڵامیان دایەوە و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکەیان تێک شکاند. ئەم چالاکییە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر کە لە ماوەکانی دواییدا زیادی کردوە، ئەنجام درا.