كه‌نه‌كه له ئه‌مه‌ریكا
قه‌ره‌موس پێی وتم ، ئێستا ده‌رفه‌تێكی گه‌وره له به‌رده‌م كوردەبه‌ڵام ئه‌وه گرنگه چۆن ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزرێته‌وه ، بۆ ئه‌مه یه‌كه‌مین كار ئاشتی نێو ماڵی كوردانه .
قه‌ره‌موس پێی وتم ، ئێستا ده‌رفه‌تێكی گه‌وره له به‌رده‌م كوردەبه‌ڵام ئه‌وه گرنگه چۆن ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزرێته‌وه ، بۆ ئه‌مه یه‌كه‌مین كار ئاشتی نێو ماڵی كوردانه .
گه‌ڕان به دوای هه‌موو ده‌رچه‌یه‌كدا بۆ چاره‌سه‌ری دۆزی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ، به‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كی و هه‌ره له پێشه‌كانی کۆنگرەی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ، چوونی ئه‌حمه‌د قه‌ره‌موس هاوسه‌رۆكی كه‌نه‌كه بۆ ئه‌مه‌ریكاو دیدار له گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی باڵا‌و پله به‌رزو هەروەها سیناتۆر‌و كۆنگرێسمان ، ئامانجی سه‌ره‌كی لێی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری دۆزی كورد و زیندوکردنەوەی ئاشتی و هاتنه پێشه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ، دیاره كه‌نه‌كه وه‌ك چۆن به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌وروپیه‌كان بێنێته پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری دۆزی كورد و ناوچه‌كه هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ریكاش بكاته به‌شێك له چاره‌سه‌ری بۆ دۆزەکە
له دیداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا قسه له سه‌ر هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی داگیركا‌ر كراوه ، هه‌روه‌ها پێداگری له سه‌ر ئه‌وه‌كراوه كه توركیا فشار بخرێته سه‌ری تا دانوستان و جڤینی ئاشتی ده‌ستپێبكات،هه‌ڵوێستی فه‌ڕمی ئه‌مه‌ریكیه‌كان پشتگیری بووه له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌و گفت و گۆ ، ئه‌مه‌ریكا باوه‌ڕی وایه ده‌بێت له هه‌ر وڵاته‌و چاره‌سه‌ری دۆزی كورد به زووترین كات بكرێت و پێشی وایه بێچاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئارامی به خۆیه‌وه نابینێت ، قه‌ره‌موس له‌و دیدارانه‌دا به فراوانی له دۆزی كورد دواوه‌و داوای كردوه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری خێرا‌و ئه‌رێنی بدرێت
قه‌ره‌موس پێی وتم ، ئێستا ده‌رفه‌تێكی گه‌وره له به‌رده‌م كوردەبه‌ڵام ئه‌وه گرنگه چۆن ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزرێته‌وه ، بۆ ئه‌مه یه‌كه‌مین كار ئاشتی نێو ماڵی كوردانه ، له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكیه‌كانیش باسی ئه‌و پرسه كراوه‌و ئه‌وانیش پێیان وایه تا نێو ماڵی كورد ناكۆك و ناته‌با بن كورد زیاتر ده‌رفه‌ته‌كان له ده‌ست ده‌دا ، له‌و باره‌یه‌وه قسه له سه‌ر ئاشتی نێوان یه‌كێتی و پارتی ، هه‌روه‌ها پارتی و په‌كه‌كه كراوه ، باس له ده‌ستوه‌ردانه ڕاسته‌وخۆكانی توركیا له باشور‌و ڕۆژئاوا كراوه‌و كه‌نه‌كه به ئه‌مه‌ریكایان وتوه ، ئه‌و ده‌ستوه‌ردانانه هۆیه‌كی سه‌ره‌كی ناڕێكی كوردانه
ده‌رباره‌ی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش باس له ده‌رچه‌و ده‌رفه‌ته‌كان كراوه‌و به گشتیش قسه له‌و باره‌یه‌وه كراوه كه وێڕای ناكۆكی زۆر‌و له مێژینه‌ی توركیا و ئێران ، به‌ڵام سه‌باره‌ت پرسی كورد ئه‌وان هه‌میشه په‌یوه‌ندی پته‌ویان هه‌یه‌و هه‌ردوو لا له‌مپه‌ری گه‌وره‌ن له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ریی پرسی كوردا ، ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوه‌كانی كوردستانی ڕۆژئاوای ئه‌رێنی بینیوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بووه به‌ردەوام پشتگیری ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ڕۆژئاوا بكرێت ،وه‌ك ئه‌وانیش هاوكاریه‌كانی خۆیان بۆ ئه‌وێ ناشارنه‌وه
دوو خاڵی زۆر گرنگ له‌و دیدارانه‌دا ئه‌وه‌یه یه‌كه‌م باسی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كراوه دووه‌میش باسی ئاشتی نێو خۆیی كوردان زۆر پێداگری له سه‌ركراوه ،قه‌ره‌موس پێی وتم پێویسته هه‌موو لایه‌ك هاوكاری كه‌نه‌كه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه نێو خۆییه‌كان نه‌مێنێت و ئاشته‌وایی بێته دی ،بۆ ئه‌مه‌ش هیوای خواست فشاری نێو خۆیی زیاتر بكرێت و هه‌روه‌ها دۆسته‌كانی كوردیش له ئه‌وروپاو خه‌ڵكانی دیكه زیاتر كاریگه‌ریان هه‌بێت