كچه ئه‌ڵوه‌نزاده سه‌ركێشه‌كه: ده‌سه‌ڵاتی كوردی منی به سه‌گ داناوه
ئیمڕۆ یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد پاش تێپه‌ڕبوونی ١٠ ساڵ به‌سه‌ر ماڵئاوایی د. ئه‌حلام مه‌نسوور، خه‌ڵاتیان پێبه‌خشی. ...
ئیمڕۆ یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد پاش تێپه‌ڕبوونی ١٠ ساڵ به‌سه‌ر ماڵئاوایی د. ئه‌حلام مه‌نسوور، خه‌ڵاتیان پێبه‌خشی. ...
ئیمڕۆ یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد پاش تێپه‌ڕبوونی ١٠ ساڵ به‌سه‌ر ماڵئاوایی د. ئه‌حلام مه‌نسوور، خه‌ڵاتیان پێبه‌خشی. دكتۆره باجی خۆی دا وه‌ك خاوه‌ن كه‌سایه‌تی زانستی نه‌ك خۆفرۆش، رۆژنامه‌نووسێكی به‌جه‌رگ نه‌ك وه‌ك رۆژنامه‌فلوسه‌كان، رۆشنبیرێكی ئۆرگانی نه‌ك وه‌ك قه‌ڵه‌مفرۆشه‌كانی سوڵتانه‌كان و حزبه‌كانیان كه به‌رده‌وام به‌ربه‌ره‌كانیان ده‌كات و به دز و سته‌مكار و گه‌نده‌ڵ و كرێگرته‌یان ده‌زانێ. به‌م بۆنه‌یه به كورتی باسی گه‌وره‌یی و گرنگی به‌رهه‌مه‌كانیم پێشكه‌ش كرد:
ئه‌حلام له چیرۆكی (وێنه) كه به عه‌ره‌بی نووسیویه‌تی، ده‌ڵێ(من مردوویه‌كم له‌ناو ماڵه‌كه‌م، وه‌ك شه‌هیدێك ده‌مرم.). به‌ڕاستی هه‌ر به‌و شێوه‌یه، به ته‌نهایی و به خه‌مباری و دنیایه‌ك دڵشكاوی ماڵئاوایی كرد له ژیان: (مانگ هه‌موو چركه‌یه‌ك ده‌ست به گریان ده‌كات. ئایا چاوم ئه‌شكه‌وته؟). نا ئه‌شكه‌وت نیه، ناڕه‌زایه‌تیی دژ به سه‌رشێتی سیستێمی نامۆبوونی مرۆڤ، ژانی له‌دایكبوونه بۆ ژیانێكی نوێ.
به‌خۆی له‌وپه‌ڕی ئازاری مرۆیی هاتۆته‌وه و له وڵامی پرسی ته‌ناییه‌كه‌ی، ده‌ڵێ: ره‌نگه وه‌ك هه‌میشه بڵێن: له‌ماڵه‌وه دانیشتووه و تێگه‌یشتووه كه روحی ماندووه و بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه، هیچ كارێكی نیه، بێجگه له بیركردنه‌وه، هیچ كارێكی تری نیه. من و‌ڵامیان ناده‌مه‌وه، چونكه عیشقم خۆشه‌ویستیی له‌گه‌ل عیشقدا ده‌كا).
ئه‌ڵوه‌نزاده‌كه‌مان له‌راده‌به‌ده‌ر متمانه‌ی به‌خۆ هه‌بووه: (ئه‌زموونه‌كه‌م وه‌ك چیایه‌كی به‌رزه و گه‌ردوون به‌ردی بناغه‌ی له‌ناو دڵی روحم داناوه، بۆیه خوێنبه‌ره‌كانم بوون به رووبار و دڵم كانزایه‌كی ئاڵتوونه، ژه‌نگی پێی ناوێرێ).
به‌خۆی وه‌ك رۆشنبیرێكی ئۆرگانی ده‌یزانی شه‌كانی به ئاره‌ق و شكستی هه‌ژاران ئامێته بووه و به‌ڕووی دووڕووه‌كان ده‌ته‌قێته‌وه: (پێموابێت مانگ مه‌یی بێهوایی ده‌نۆشێت و لاپه‌ڕه‌كانم خوێن....ئێوه به‌رده‌وام ده‌مامكتان داناوه و ناتوانن وێنه‌كه به‌باشی ببینن. من له هیچ هه‌نگاوێكی رابردووم په‌شیمان نیم).
هه‌ر له هه‌مان وتار رووی قیزه‌وه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارن پیشانده‌دا و ده‌ڵێ: (له‌نێوچه‌وانم درووشمی ئازادی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی درۆینه‌كانی سیاسه‌تمه‌داره‌كانی كوردستان لێ نه‌نووسراوه).
دكتۆره زاده‌ی خۆشه‌ویستی مرۆڤ بۆ مرۆڤه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌رتاپا ساخته كه قینه‌یان له سه‌رڕاستی هه‌ستاوه: (چونكه من خۆشتانم ده‌وێ و ئێوه‌ش رقتانه له من و به‌ردتان تێده‌گرتم. ئێستا میژووی مرۆڤایه‌تی به‌ردتان تێده‌گرێ) و رووبه‌ڕوو به به پۆلیسیان ده‌شوبهێنێ: خۆتان ماندوو نه‌كه‌ن وله‌ییرتان نه‌چێت، ئێوه پۆلیسن.)
گریان بۆ ئه‌حلام سه‌فه‌رێكی له مێژینه‌ی مرۆڤه، خۆیشی گریانه‌كانی جارێ به مانگ و جارێ به خدری زینده و باڵنده‌كان ده‌سپێرێ: (ئه‌وه‌ته خدری زینده به كوڵ ده‌گرێ تا كات، ئه‌ستێره و په‌یگه‌ر و باڵنده و داره‌كان ده‌گرین، به‌ڵام نه من ده‌گریم و نه وێنه‌كه‌ی نێوچه‌وانم...)یان(له رۆژێكی ترسناك، سه‌رماوسۆڵدا، مانگ بێداریكردمه‌وه و له‌پێناومدا ده‌ستی به گریان كرد و وتی: ئه‌وانه گاڵته‌یان پێكردی...من له‌پێناو ره‌نجه به‌باچوو و ئاه وناڵه‌كانت ده‌گریم.)
هه‌ر وه‌ك چۆن كه‌س نازانێ خانه‌قین(شارێكه لەناو باخ یان باخێكه له‌ناو شار)، به‌هه‌مان شێوه نازانین ئه‌حلام ئه‌ڵوه‌نه یان ئه‌ڵوه‌ن ئه‌حلامه: (له گۆرانییه‌كی رووسی (هه‌ردومان كناری رووبارێكین قه‌ت یه‌ك ناگرنه‌وه و له‌یه‌كجیانابنه‌وه). به‌و شێوه‌یه من و عیشق كناری رووبارێكی خوێناوین.).
له كتێبه‌كه‌ی(ئه‌زموون). لێره ئه‌م دیالۆكه گه‌وره‌یی هه‌ڵویست و بڕوای وه‌ك ژنێكی نوێ ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌نده هیوای به‌رزه، به‌ڵام وه‌ك هه‌ر مرۆڤێك هه‌ندێ جار بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێری و بێزاری داگیریكردووه:
(-روحت و ده‌روونت ده‌گۆڕمه‌وه
-نامه‌وێ. ده‌مه‌وێ هه‌ر خۆم بم و وه‌كو خۆم بمێنمه‌وه.
-بۆ؟
-وا له‌دایكبووم، وا ژیام و به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌مرم
-چیته؟ بۆچی بێده‌نگی؟
- هیچ
-ئه‌ی بۆ بێزار دیاری؟
-بێزاری بۆته پێستم)
ئه‌حلام به‌وپه‌ڕی بڕواوه‌وه بێمنه‌تی خۆی له ئاست مردن و خودی ژیان و ته‌نانه‌ت یه‌كانگیری له‌گه‌ل خودا پیشانده‌دا: (گه‌یشتمه حاڵه‌تی نیرڤانا، به‌رزترین پله‌ی بوون و له‌حاڵه‌تی یه‌كێتی بووندام له‌گه‌ل خودا.... چی دی هیچم ناوێ. ئه‌گه‌ر گیانیش له‌ده‌ست بده‌م. گوێی ناده‌مێ، چی ده‌بێ با ببێ.)
هه‌روا دكتۆره به نه‌پساوی خاوه‌ن هه‌ڵویستی خۆی بووه و سازشی نه‌ناسیوه، بۆیه ده‌ڵێ: (ده‌سه‌ڵاتی كوردی منی به سه‌گ له قه‌ڵه‌م داوه)
لێره‌ش ده‌بینین به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو تاڵی و وێرانی دۆخی خه‌ڵكه‌كه، ره‌شبینی رووی تێده‌كات و ده‌كه‌وێته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خودا: (نه مردن و نه خه‌و ده‌مباته‌وه، نازانم كه‌ی رۆژده‌كاته‌وه. ژیانی من ته‌نیا شه‌و ده‌یكاته‌وه و رۆژیشم تاریكه....تاریكستان له سیخوڕیستانی كوردستانی ژێر به ژێر فرۆشراو.
- خودایه له زمانم تێده‌گه‌یت؟
-به‌ڵێ تێده‌گه‌م. ئێوه ده‌سه‌تدارانتان هه‌میشه نۆكه‌ر بوون
-به‌داخه‌وه ده‌زانم ده‌مێكه ئه‌م راستیه‌م به‌دیكردووه.
ده‌بوو ئه‌م ئه‌ڵوه‌نزاده یاخییه پاش ١٠٠ ساڵ له‌دایك ببێت: ئه‌حلام وه‌ك گوڵێكی سووره له‌ناو وێرانی، خۆشه‌ویستیه له‌ناو فه‌زای جه‌نگ و خوێنڕشتن، سه‌رڕاستیه له‌ناو دنیایه‌ك له دووڕوویی، له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه كه تا ئێستا تێڕوانینی نه‌ریت و مه‌زهه‌ب وه‌ك مڵۆزه‌م یه‌خه‌ی گرتووه.
لێره ژنانی چینێكی دیاریكراو دێنه گۆ، ئامه ره‌شه ده‌بێته ده‌نگی چه‌وساوه‌كان له شۆڕشی ١٩٥٨ له شاره‌كه. ئه‌حلام هاواری ژنه ژێرده‌سته‌كانه دژ به جیهانگیری سه‌رمایه‌داری و ئابووری و كلتووری نامۆیی لیبڕالیزمی نوێ و نموونه‌ه‌كانیان له ریزی ژنان و دژ به ژنان: ئه‌م سیستێمه‌یه كه فێمیساید، چه‌وساندنه‌وه و ئاواره‌یی و بێكاری و زه‌وتكردن و لاقه و كچه مۆدێل و له‌شفرۆشی له دنیا به‌رفراوانتر كرددوه!