خاوەندارێتیکردن لە بەهاکانمان گەورەترین گورزە لە فاشیزم
ئەو دڕندایەتییەی بەرامبەر تەرمی تۆڵهەڵدان تەکمانی گەریلای هەپەگە کرا، هەموو ڕۆژێک لە کوردستان بەشێوەی جیاواز دەکرێت. ئەم سیاسەتە قێزەونانەی دەوڵەتی تورکی فاشیست سەرناکەوێت.
ئەو دڕندایەتییەی بەرامبەر تەرمی تۆڵهەڵدان تەکمانی گەریلای هەپەگە کرا، هەموو ڕۆژێک لە کوردستان بەشێوەی جیاواز دەکرێت. ئەم سیاسەتە قێزەونانەی دەوڵەتی تورکی فاشیست سەرناکەوێت.
لە کاتێکدا شەڕی مان و نەمان بۆ کورد بەڕێوەدەچێت، بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ شەڕڤانانی ئازادی و گەلی کورد تێکۆشانێکی داستانئامێز ئەنجام دەدەن. دەوڵەتی تورکی فاشیست بەردەوامە لە هێرشە دڕندانەکانی، چەکی کیمایی بەرامبەر گەریلا بەکاردێنێت و تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات.
فاشیزم بەرامبەر گەریلا مەحکومە بە شکست، هەرگیز سەرناکەوێت. گەریلا ئەم ڕاستییە دەخاتە بەرچاو و گورزیان لێ دەوەشێنێت. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە، بۆ مانەوە لە دەسەڵات ڕوودەکاتە هەموو ڕێگەیەکی نامرۆڤانە و بەربەریانە. لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا گەلی کورد لە هەموو گۆرەپان شار و گوندێکدا دژی سیستەمی ستەمکار بەرخۆدان دەکات. دەوڵەتی تورک شەڕێکی نائەخلاقی بەڕێوە دەبات، هێرش دەکاتە سەر بەهاکانی گەلی کورد و تەرمەکان و شەهیدان. ئەم هێرشە دەریدەخات چەندە لاوازن. ماوەیەک پێش ئێستا ئێسک و پروسکی گەریلای هەپەگە تۆڵهەڵدان تەکمان (یەڵماز ئوزون) کە ٣ ساڵ لەمەوبەر لە ١ی ئەیلول شەهید بوو، لەناو سندوقێکدا ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. ئەمەش نموونەیەکە لە دڕندەیی ئەوان.
تۆڵهەڵدان تەکمان لە سەرحەد و لەنێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبوو. لەنێو بنەماڵەیەکی دڵسۆز بۆ چاند و کوردایەتی گەورە بوو. لە تەمەنێکی بچوکەوە ڕاستی دوژمنی ناسی. ئەمەش بووە مایەی تووڕەیی وی، بۆیە لە زێدی خۆی تێکۆشانێکی مەزنی دەستپێکرد. لەگەڵ سەرهەڵدان و بەرخۆدانی خەڵکی سەرحەد گەورە بوو، لە هەموو گۆڕەپانێکدا لەگەڵ ئەم ڕاستییەدا ژیاوە. بۆ دژایەتیکردنی فاشیزم، لە باکوری کوردستانەوە پەیوەندی کرد بە ڕیزەکانی گەریلاوە.
ئەوکاتەی شەڕ سەخت بوو، بە خێرایی لە ڕیزەکانی گەریلادا پێشڕەوی کرد و پەیوەندی بە تێکۆشانەوە کرد. بە ڕۆحی بەرخۆدانەوە دژی دوژمن شەڕی کرد. لە ماوەیەکی کورتدا بوو بە گەریلایەکی پێشەنگ و شەڕڤانێکی چالاک و میلیتانێکی بەهێز. میراتێکی بەرخۆدانی بۆ هاوڕێکانی بەجێهێشت. ڕۆژی ١٥ ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لەگەڵ ٤ لە هەڤاڵەکانی لە شەڕی دژی سوپای تورک لە خەرزان شەهید بوو.
بۆ دایک و باوک چی لەوە زەحمەتترە تەرمی ڕۆڵە شەهیدەکەیان ڕادەست نەکرێت، لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاک بسپێردرێت و پاشان ئێسک و پروسکی لەنێو سندووقێکدا ڕادەستیان بکرێت؟ بەڵام ئێمە دەبینین کەسانێک بە شانازییەوە پێشوازی لێ دەکەن. تەنانەت بۆ ساتێکیش پەشیمان نابنەوە و ئەو قسانەی دەگاتە هەموو ویژدانێک بە ڕۆڵەکەیدا دەڵێت. "ئەی شەهید دایکت سڵاوت لێ دەکات. ئەی شەهید هاوڕێکانت سڵاوت لێ دەکەن. ئەی شەهید، ئەی شەهید!" ئەم قسانە وەک تۆفانێکی توڕەیی بوون بەرامبەر ستەمکاران، بە دڵنیاییەوە ڕۆژێک ئەم تۆفانە کۆتایی بە ستەمکاران دەهێنێت.
ئەم دڕندایەتییەی بەرامبەر تەرمی گەریلای ئازادی، تۆڵهەڵدان ئەنجامدرا، هەموو ڕۆژێک لە کوردستان بە شێوەی جیاواز ئەنجام دەدرێت. بەڵام دەولەتی تورکی فاشیست، هیچ ئەنجامێک لەم سیاسەتە قێزەونانەی بەدەست ناهێنێت.