خۆشی دەربڕینی جەژن لە بارودۆخی شەڕدا

وێڕای هەڕەشەکانی شەڕ و وێرانکاری، بزەی سەر لێوی منداڵان بە هۆی جۆشی جەژنەوە لە باکوور و ڕۆژەڵاتی سوریادا نمونەی هیوایەکی گەورەیە.

رۆژانی جەژن

هەموو گەل و باوەڕدارییەک، هەندێک ڕۆژی تایبەتی هەیە، کە هەمووان بە دڵخۆشیەوە لێکتر کۆدەکاتەوە و ناکۆکیەکانیان دەخاتە لاوە. ئەو ڕۆژە تایبەتانە بەم شێوەیە پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان و ژیان بەهێزتردەکات و جۆشێکی زیاتر ئاوێتەی ژیانی مرۆڤەکان دەبێت. بەپێی باوەڕداری و نەریتی مرۆڤەکانیش ئەو ڕۆژە تایبەت بە جەژن ناو دەنرێت. باوەڕداری موسڵمانانیش ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان و قوربانیان هەیە و بەو شێوەیە بە ڕۆژێکی پیرۆزی دەزانن.

لە ڕۆژئاوایش لە دوای شۆڕشی ١٩ی تەموزی ٢٠١٢ەوە لە سەر خاکە بە پیتەکەیان پێشوازیکردن لە جەژن بۆ گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زۆر گرنگە. لە سەنگەری تێکۆشان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی داعشدا پێشوازیکردن لە جەژن بەڕێوەدەچێت. هێزە داگیرکەرەکان پێشتر خواستیان بوو قۆناغێکی پر لە هەژاری، دواکەوتووی و بێناسنامەی لەسەر گەلان بسەپێنن. گەلانی باکوو ر ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەرامبەر هێرشە بەرفراوانەکاندا بە بۆنە باوەڕداری و نەریتییەکانیانەوە هەستی یەكێتی و هاوپشتی خۆیان بە شێوەیەکی ڕوون پیشان دەدەن.

یەکگرترووی زیاتر دەکات

جەژن کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پیرۆز دەکرێت، بۆ نواندنەوەی ڕۆحی ئومێد و هاودەنگی لە دۆخی شەردا گرنگە. ئەم جەژنانە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی خەڵک کۆببنەوە و هێزی یەکگرتوویی خۆیان لە بەرامبەر سەختییەکان نیشان بدەن.

لەگەڵ نزا و فرمێسکدا

شەوی جەژن لە باکووو ڕۆژهەڵاتی سوریا لە گۆرستانەکاندا مۆم داگیرسێت. بەمەش دووبارەی ئەوەیان پیشاندایەوە شەهیدان جێگەیەکی گەورەییان لە دڵ و یادەوەرییاندا داگیرکردووە. لە ڕۆژی یەکەمی جەژندا چەندین کەس سەردانی گۆڕستانەکانیان کرد و سەردانی خۆشەویستانیان کرد و نزا و پارانەوەیان بۆکردن. لەم سەردانانەدا حەسرەتی دڵی سەردانکەران و دڵسۆزی بە خاک و گەل یەکانگیردەبن، واتایەکی گرنگتر دەدەن بە ژیان. لەم سەردانانەدا نزا بۆ ئازیزەکانیان دەکرا و فرمێسکیان بۆ دەڕشتن. ئەم سەردانە پیرۆزانە چەندین جار ئازارە هاوبەشەکان و هاوپشتی کۆمەڵایەتی گەلانیان بیردەخستەوە. ئەم سەردانە مانادارانە بۆ گۆڕستانەکان ڕێز و پەرۆشی خەڵکیان بۆ ڕابردوویان بەهێزتر کرد و بووە هۆی ئەوەی کە پردێکی بەهێز لە نێوان ڕابردوو و ئێستادا دروست بکرێت.

بزەی سەر ڕووی منداڵان بوون بە هۆکاری دڵخۆشی

لە بارودۆخی شەڕدا بزەی سەر ڕووی منداڵان هیوایەکی زۆر دەدات بە مرۆڤ و باوەڕبوون بۆ بونیاتنانی داهاتوو زۆر زیندووتر ڕادەگرێت. منداڵان بە کۆکردنەوە نقوڵ و شیرینیەکانیان  بزەی سەر ڕوویان هەسێکی ژیانیان دەبەخشیەوە. لە ناو بارودۆخی شەڕدا بە هەموو هێز و وزەیانەوە جەژن پیرۆز دەکەن. بە جل و بەرگە جوان و ڕەنگینەکانیانەوە لە پێش دەرگای ماڵەکاندا وەک گوڵێکی بەهاری خۆیان پیشان دەدا. ئەم دیمەنانە هەستێکی وای لە مرۆڤدا دروستەکرد کە لە خەم و وەڕەسییەکانی ژیان دابڕێت و چاوی لە هیوای داهاتووبێت.

هەستی یەكێتی

گەل کە سەردانیکردنەکانی خۆیان ئەنجام دەدا، لە ژینگەیەکەی بە جۆشدا لێکتر کۆبوونەوە  و دڵخۆشی خۆیان پیشان دەدا. پێشوازیکردن لە میوانان و سەردانیەکان بە دڵخۆشیەکی زۆرەوە گرنگی ڕۆژی جەژنی بۆ گەلان پیشاندایەوە. ساتی سەردانیەکان جەختیان لە گرنگی یەكێتی نێوان مرۆڤاکان دەکردەوە.

هەمووی لە سایەیی شەهیدانەوەیە

گەر شۆڕشی ڕۆژئاوا دروستنەبووایە و کوردان کە گیانی خۆیان لە پێناوەدا فیداکرد و شەهید بوون، ئەوا هەرگیز جەژنێکی ئاوا ئازاد و ئارام پیرۆزنەدەکرا. گەل نەیدەتوانی بە شێوەیەکی ئاوا ئازاد بە باوەڕ و نەریتی خۆیەوە بژێت، نەیاندەتوانی بە زمانی خۆیانەوە قسەکەن. هەموو ئازادی و ئارامی رۆژانی جەژن و ژیانی ڕۆژانەش لە سایەیی گیانفیدای شەهیدانەوە هاتە ئاراوە کە دڵسۆزی فەلسەفەی ژیانی ڕێبەری گەلان ڕێبەر ئاپۆ بوون. لە سایەیی شەهیدانەوە لەمرۆدا لە ڕۆژئاوا پیشوازی لە جەژن دەکرێت و لێکتریان کۆدەکاتەوە.