کەجەکە یادی شەهیدانی سێواسی کردەوە

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ٣١هەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی سێواس-مادماک "٣٣ ڕۆحی بە حورمەت" یادکردەوە و بانگەوازی بۆ فراوانکردنی تێکۆشانی یەکگرتوو کرد.

کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە وتی: "دەوڵەتی تورک هەروەک چۆن خواستێتی کوردان قڕبکات، بەو شێوەیەش دەیەوێت عەلەوییەکان قڕکات. لەبەرئەوە چارەنووسی کوردان و عەلەوییەکان لە مێژوودا هاوشێوەن. هەر بۆخۆی بەشێکی گرنگی گەلی کورد لەسەر باوەڕداری عەلەویین.

ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیە:                       

"لە ٢ی تەموزی ١٩٩٢دا لەسەر دەستی هێزەکانی فاشیست، ئاینگەرا، ڕەگەزپەرستی دەوڵەتی تورک لە هۆتێل مادماک لە سێواس لە دژی عەلەوییەکان کۆمەڵکوژیەک ئەنجامدار کە زۆرینەی ئەو کەسانە ڕۆشنبیر، نوسەر و هونەرمەندبوون. ئاگر لە هۆتێلەکە بەردرا و زۆرینەی لەو ڕۆشنبیر، نوسەر و هونەرمەندانە کە ٣٣ مرۆڤی عەلەوی بوون سوتێنران و کوژران. ئەم کۆمەڵکوژیە دڕندە نا مرۆڤایەتییە کە وەک کۆمەڵکوژی سێواس-مادماک لە پەڕەکانی مێژوو تۆمارکرا، ٣٣ی ساڵی بەسەردا تێپەڕیووە. کۆمەڵکوژیەکە و عەقڵێتی فاشتیانەی پشت کۆمەڵکوژیەکە شەرمەزاردەکەین. ٣٣ رۆح کە بە دڕندایەتی سوتێنران یاددەکەینەوە. لە کەسێتی ئەو ڕۆحانەدا شەهیدانی دیموکراسی و شۆڕشگێڕی یاددەکەینەوە و بە عەشق و پێزانینەوە لە ئاستیاندا بەژنمان دادەنەوێنینەوە. جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین لە تێکۆشانماندا خاوەنداری لە یادکردنەوەیان بکەین. بە دڵنیانییەوە تێکۆشانی گەلان تۆڵەی هەموو کۆمەڵکوژییەکان دەکاتەوە، عەقڵێتی دواکەتوو، فاشیست و ڕەگەزپەرست لەناودەبات و حەسرەتی ئازادی مێژوویی گەلان دێنێتە ئاراوە.

کۆمەڵگەی عەلەوی بە هۆکاری جەهەری دیموکراتیک، کۆمیناڵ، ئازادیخواز و ئاشتیانەی خۆی، لە بزاوتی مێژوودا هەموو کاتێک بوون بە ئامانجی هێزەکانی فاشیست، دواکەوتوو، کۆڵۆنیالیست، دەسەڵاتداری و دەوڵەتپەرستی و چەندین جار کۆمەڵکوژ کراون. لە قۆناغی دەوڵەت نەتەوەدا کە لەسەر بنەمایی یەک کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی خۆی ڕەنگڕێژ کردووە، لەو قۆناغەدا هێرشەکان بۆ سەر کۆمەڵگەی عەلەوەی زۆر سەختربوون. لەم هێرشانەدا دەستپێکی هێرشەکان بە دەستی دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدرا. کۆمەڵکوژی سێواسیش یەکێکە لەو کۆمەڵکوژییانە. بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو لە ڕێگەی ئەم کۆمەڵکوژیانەوە خواستیان بوو بە تەواوی کۆمەڵگەی عەلەوی قڕبکرێت و لە ناوببرێت. ئامانجی هەموو کۆمەڵکوژیەکانی سەر عەلەوییەکان هەر بۆ ئەو ئامانجە بوو. بۆیە کۆمەڵکوژی سەر گەلی کورد و عەلەوی بۆ هەمان ئامانجە و هاوشێوەن. دەوڵەتی تورک وەک چۆن ئەیەوێت کوردان قڕکات بە هەمان شێوەیەش خواستی قڕکردنی عەلەوییەکانە. بەم هۆکارە چارەنووسی کوردان و عەلەوییەکان لە مێژوودا هاوشێوەن. هەر بۆخۆی بەشێكی گرنگی گەلی کوردیش لەسەر باوەڕداری عەلەوییە.

ڕێبەر ئاپۆ زۆر بەهایەکی زۆری دابە کۆمەڵەی عەلەوی زوڵملێکراو، کە لە مێژوودا چەندین جار کۆمەڵکوژییان بەسەردا ئەنجامدراوە. هەم بۆ ئازادی کۆمەڵگەی عەلەوی، هەم لەبەر گوشاری تواندنەوە، چەندین هەوڵی داوە کە ناسنامەی عەلەوییەکان دەستیشان بکات. تێکۆشانی کۆمەڵگەی عەلەوی وەک بەشێکی گرنگی تێکۆشانی گەلی کورد بینی، لەگەڵ گەل و باوەڕدارییەکانی دیکەدا بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە ناو دۆستایەتی و هاوپەیمانیدا تێکۆشانی عەلەوییەکانی بە گرنگ زانی. خۆی لە خۆیدا کۆمەڵکوژی سێواس لەسەر بنەمای ڕێگریکردن لە یەکگرتنی تێکۆشان لە کوردستان و تێکۆشانی کۆمەڵگەی عەلەوی ئەنجامدرا. بە قڕکردنی ڕۆشنبیرانی عەلەوی کە نزیکی تێکۆشانی گەلی کورد ببوونەوە، خواستیان ڕیگری لەوەبکەن. چونکە سێواس هەرێمێکە کە هەم گەلی کورد-عەلەوەی و هەم گەلی تورک-عەلەوی تێیدا بە هاوبەشی دەژین.

بۆئەوەی تەڤگەری سۆسیالیستی و دیموکراتیکی تورکیا لەگەڵ تێکۆشانی ئازادی کوردستان یەکنەگرن، دەوڵەتی تورک هەمان ڕێبازی بەکارهێنایەوە، هێرشی کرد، پیلانگێڕی ئەنجامدا و کۆمەڵکوژی کرد. هەرچەندە هێرشی زۆری لەسەر گەلانمان ئەنجامدا، نەیتوانی بگات بە ئامانجی خۆی، نەیتوانی پێش لە خوشک و برایەتی گەلان و تێکۆشانی هاوبەش بگرێ. بە پێچەوانەی ئەمەوە، پەیوەندی نێوان گەلان هەنگاو بە هەنگاو زۆر بەهێزتربوو، ژیانی ئازادی کە حەسرەتی گەلەکەمانە زۆر زیاتر نزیک بووەتەوە. ئەوەی لە ئەستۆمانە ئەم پەیوەندییە بەهێزتربکەین و ئازادی گەلان بێنینه ئاراوە. لە کاتێکی لەم شێوەیەدا کە کۆمەڵکوژی سێواس یاددەکەینەوە، بەرپرسیارێتی مێژوویمانە کە بەگوێرەی پێویستییەکان بجوڵێینەوە، لەسەر ئەم بنەمایە پەیوەندی نێوان گەلان بەهێزتر بکەین، تێکۆشانی یەکگرتووی گەلان کە گرێدراوی خوشک و برایەتی نێوان گەلان و ژیانی یەکسانە بەرەو پێشەوەبەرین. لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی لە هەموو هێزەکانی دیموکراتیک دەکەین ئەوانەی کە پێشەنگایەتی لە تێکۆشانی گەلان، باوەڕداری  و چەوساوەکان دەکەن، بە گوێرەی پرسە مێژوویەکان بجوڵێنەوە، تێکۆشانی یەکگرتوو زۆر بەهێزتربکەن و بۆ پێکهێنانی حەسرەتی ئازادی مێژوویی گەلان هەوڵی زۆرتربدەن."