دەم پارتی هێرشی سەر مناڵە پەنابەرەکانی شەرمەزار کرد

کۆمیسیۆنی مناڵان و کۆمیسیۆنی کۆچبەر و پەنابەرانی دەم پارتی لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراودا بانگەواز لە ڕای گشتی دەکات بەرامبەر هێرشی مناڵانی پەنابەر هەڵوێست وەربگرن.

کۆمیسیۆنی مناڵان و کۆمیسیۆنی کۆچبەر و پەنابەرانی دەم پارتی لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراودا بانگەواز لە ڕای گشتی دەکات بەرامبەر هێرشی مناڵانی پەنابەر هەڵوێست نیشان بدەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە هێرش و توندوتیژی بۆ سەر پەنابەرانی سوری بەردەوامە و زیاتر بووە، گۆڕاوە بۆ بەرنامەیەک و لە سەراپای تورکیا بڵاوبووەتەوە، دەڵێت: "لە ئەنجامدا، لە ئەنتاڵیا مناڵێکی سوری ١٧ ساڵی بە ناوی ئەحمەد حاندان نایف لەلایەن کۆمەڵێکی نەژادپەرستەوە کوژرا. توندوتیژی بەرامبەر پەنابەر و مناڵانی پەنابەر پلان بۆ داڕێژراو بووە. ئاشکرایە کە ئاکەپە و هاوکارەکانی ڕێکخەری شاراوە یان ئاشکرایە، پشتیوان و تاکە بکەرە. دەبێت ئەو کەسانەی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی پەنابەرانی سوری و لێیان دەدەن و ماڵ و کارگەکانیان دەسووتێنن، بێ سزا تێنەپەڕن".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هێرشی سەر پەنابەران و مناڵانی پەنابەر شەرمەزار دەکرێت، دەڵێت: "بڕوامان وایە، وتەکان و سیاسەتی ئەم دواییەی دەسەڵات دەربارەی سوریا، گرێدراوە بەم ڕووداوانەی دواییەوە. بانگەواز لە ڕای گشتی دەکەین دژی زمانی ڕق و کینە و ڕووداوەکانی توندوتیژی بۆ سەر مناڵان و بەتایبەت مناڵانی پەنابەر، مافی ژیان و پێکەوەژیان بپارێزن".