گەنجان لە دژی گۆشەگیری و داگیرکەری چالاکیان ئەنجامدا
لە شاری دراگینیەنی فەرەنسا، ئەندامانی جەکەفە گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە داگیرکەرییەکان لە باشوری کوردستان شەرمەزارکران.
لە شاری دراگینیەنی فەرەنسا، ئەندامانی جەکەفە گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە داگیرکەرییەکان لە باشوری کوردستان شەرمەزارکران.
لە شاری دراگینیەنی فەرەنسا بە پێشەنگایەتی گەنجانی کوردستانی لە فەرەنسا (جەکەفە) رێپێوانێک سازکرا. ماوەی ٤٠ مانگە هیچ هەواڵێک لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نازانرێت و گەنجان لە رێپێوانەکەیاندا بە توندی گۆشەگیری لە ئیمراڵییان شەرمەزار کرد. هەروەها گەنجان هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیستیان بۆ سەر باشوری کوردستان و هێڵی خیانەتی پەدەکەیان بە نەفرەت کرد.
رێپێوانەکە لە دراگینیەن لاپۆست دەستیپێکرد و تا بینای پارێزگار بەردەوام بوو. بێ وەستان دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و بە فەرەنسیش دروسمی ' ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ" وترانەوە. جەماوەرەکە لەبەردەم بینای پارێزگا، چالاکیەکەیان گۆڕی بۆ گردبوونەوە و سەرەتا بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدانی کوردستان خولەکێک بە بێدەنگی وەستان و دواتریش راگەیەندراویان خوێندەوە. لەسەر ناوی گەنجان ئەرهان کۆپ راگەیەندراوەکەی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەکرد، " تا گۆشەگیری لە سەر رێبەر ئاپۆ دەشکێندرێت، وەک گەنجانی کورد لە ئەوروپا بەردەوام لە گۆڕەپانەکان دەبین. چارەسەری هەموو کێشەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێبەر ئاپۆیە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ سەر باشوری کوردستان درابوو و ئەوە هاتبوو: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە باشوری کوردستان تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات. بە بێ ئەوەی یاسای نێونەتەوەیی بناسێت، گەل لە ماڵەکانیان دەردەکات. سەرباری ئەوەی هیچ مافێکیان نییە، خاڵی پشکنین و بازگە دادەنێن. دەبێت گەلی باشور هەڵستنە سەرپێ و لە دژی ئەوە هەڵوێست بگرنەبەر".
لە چالاکیەکەدا پلاکاردێک بەرزکرایەوە کە بەفەرنسی لەسەری نوسراوبوو "نا بۆ داگیرکەری دەوڵەتی تورک" و "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" و هەروەها پۆستەرەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرانەوە.
هـ . ب