له دوو مانگه‌ی شۆڕشی گه‌ڵانی ئێرانین، به‌بێ جیاوازی چین و توێژ، ره‌گه‌زی نێر و مێ و ئاین و باوه‌ڕی و مه‌زهه‌ب، له‌سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ری به پێشه‌نگایه‌تی ژنان به‌ڕێوه ده‌چێت. بێ پسانه‌وه ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریانه‌ی كه له ئاستی راپه‌ڕیندا بوون، له‌ئێستا به‌سه‌ركه‌وتووی قۆناخێكیان بڕی و ده‌ربازی سه‌رده‌مێكی نوێ بوونه.
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زیند و خاوه‌ن جموجۆڵی سیاسی و دیموكراتیه، بۆیه وه‌ك چۆن خۆڕسكانه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌ستیپێكردووه، تائێستاش ته‌نها به‌ئیراده‌ی شه‌قام و خودی بڕیاری كۆمه‌ڵگه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌رده‌وامن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌نیشانه‌كانی سه‌ركه‌وتن. له ماوه‌ی رابردوو چ ده‌سه‌ڵاتی ئێران و چ هێزه ئۆپۆزسیۆنه كلاسیكه‌كان ویستیان ره‌وتی خۆپیشاندانه‌كان به ئاره‌زووی خۆیان بسوڕێنن، به‌ڵام وه‌ك بینیمان خۆپیشانده‌ران زوو فڕوفێڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی كلاسیكیان بینی، بۆیه‌ش ته‌نها ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێ هه‌یه ئه‌وه‌یان به‌رده‌وام كردووه.
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری گه‌وره‌دایه، به‌شێك له‌م گۆڕانكاریانه به به‌هاری گه‌لان كه له 2011 له‌باكووری ئه‌فریقیا ده‌ستی پێكرد دروست بوون. كۆمه‌ڵگه‌ی باكووری ئه‌فریقیا و رۆژهه‌ڵاتی نیشتمانی عه‌ره‌بی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان له‌لایه‌نی جیهانبینیه‌وه باش ئاماده نه‌بوو، بۆیه زوو ره‌وتی شۆڕشی گه‌لان له‌لایه‌ن زلهێزه جیهانیه‌كان و هێزه قه‌واره‌پارێز و كۆنه‌په‌رسته ئاینیه‌كان دزرا و ئاراسته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نادیار بردرا، نمونه ره‌وشی ئه‌مڕۆی لیبیا، تونس، میسر و هه‌تا سوریا ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د و به‌ناو ئۆپۆزسیۆنی سوریاش. بۆیه هۆشیاری گه‌ل ده‌توانێ رێگری بكات له ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی ده‌ره‌وه، هه‌مانكات رێگری بكات له خۆسه‌پاندنی هێزه كلاسیك و كۆنه‌په‌رسته‌كانیش، نمونه، شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان و باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا تائێستا سه‌ركه‌وتوو بووه له به‌رده‌وامیدان به ره‌وتی پێشكه‌وتنخوازانه‌ی شۆڕشی گه‌لانی دیموكراتی.
درووشمی شۆڕشی گه‌لانی رۆژهه‌ڵات – ئێران كه ژن، ژیان ، ئازادیه، به‌سه‌ركه‌وتووانه پارێزرا و تا ده‌چێ ئه‌و درووشمه زیاتر بره‌و ده‌ستێنێ و ئیتر ژن و پیاو و گه‌نج و منداڵ و مرۆڤه به‌ته‌مه‌نه‌كان به‌بێ جیاوازی و به‌هه‌موو باوه‌ڕیانه‌وه ئه‌و درووشمه ده‌ڵێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش درووشمی مردن بۆ دیكتاتۆر و جیاوازی نییه سته‌مكار چ شاه بێ یان رابه‌ر یان لێ زیاد كردووه. واتا خۆپیشانده‌ران هه‌نگاو به هه‌نگاو خۆیان ئاماده‌كرد بۆ شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ری سه‌رتاسه‌ری.
درووشمی ژن، ژیان، ئازادی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زاده‌ی پارادایم و فه‌لسه‌فێكه و له كه‌سایه‌تی رێكخستنی ژنانی ئازادیخوازی كوردستاندا بۆته "پارتی ئازادی ژنانی كوردستان" هه‌مانكات له‌لایه‌نی هێزی چه‌كداریشه‌وه وه‌ك هێزی پاراستنی ره‌وا، له چوارپارچه‌ی كوردستان خۆی به‌ڕێكخستن كردووه. بۆیه ده‌توانین ئه‌وه به‌ئاسایی بڵێین كه ئه‌و درووشمه بۆته ئایدیۆلۆژیای ئازادی ژن له كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. بۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئه‌م درووشمه له دێڕه شیعرێكی مامۆستا هێمن هاتووه، یان وه‌ك شاژنه فه‌رح په‌هله‌وی شیكاری وشه‌ی بۆ كردبوو!! له‌مانه قوڵتره. بۆ ئه‌وه‌ی له ماهیه‌ت و قوڵایی و رۆحی ئه‌م درووشمه تێبگه‌ی؛ پێویسته ئه‌ده‌بیاتی 30 ساڵی رابردووی رێبه‌ر ئاپۆ بخوێنیه‌وه، هه‌مانكات پێداچوونه‌وه‌یه‌كیش بكه‌ی بۆ به‌ڵگه و نووسراوه‌كانی تێكۆشانی ژنی ئازاد له ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته ئه‌و درووشمه ببێته به‌شێكی سه‌ره‌كی له رۆح و خه‌بات و تیكۆشانی رۆژانه‌ت.
ده‌سه‌ڵاتی ئێران وه‌كو ناڕه‌زای و خۆپیشاندانه‌كانی رابردوو رووبه‌ڕووی ئه‌م شۆڕشه‌ش بۆته‌وه، بۆیه له‌به‌رانبه‌ری بێ چاره ماوه. زۆر ویستی بیكاته مه‌سه‌له‌ی كورد و فارس، به‌ڵام بۆی نه‌كارا، ویستی بیكاته دوژمنایه‌تی خودا و ئاین و مه‌زهه‌ب، به‌ڵام له‌وه‌ش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. ویستی به بۆردوومان كردنی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات به هاوكاری توركیا له‌باری به‌رێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی نه‌گرت. بۆیه له‌ئێستادا گومان ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتی ئێران هه‌موو جۆره سه‌ركوتكاریه‌ك به‌كاربێنێ بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وایه‌تی بۆخۆی بگێڕێته‌وه، تاكو بتوانێ ماوه‌یه‌كی تریش ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكاته‌وه، بێگومان دیار نییه شه‌قامی ناڕازی ئه‌و چانسه‌ی پێده‌دات یان نا؟
حیزبه كلاسیكیه كوردیه‌كان و نه‌ته‌وه‌په‌رسته فارسه‌كان " سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌ب" و مه‌زهه‌بگه‌را شیعیه‌كانی "موجاهیدین خه‌لق"، تائێستا سه‌ركوتوو نه‌بوونه له خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر شۆڕشی گه‌لانی ئێران. له سه‌رده‌می مه‌شروته له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و چاكسازیه‌كانی مه‌حمه‌د موسه‌دیق له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیست و دیسان له شۆڕشی گه‌لانی ئێران له 1979، ژنان پێشه‌نگایه‌تیان كردووه بۆ گۆڕانكاریه‌كانی كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه هه‌ژموونگه‌را جیهانی و كۆنه‌په‌رستانی ناوخۆ ئاراسته‌یان گۆڕدراوه‌و دیسان بوونه‌ته‌وه رێگر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنه دیموكراتیه‌كانی كۆمه‌ڵگه. به‌وه‌رگرتنی ئه‌زموون له مێژووی ناڕه‌زای و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كانی رابردوو، ئیتر گه‌لانی ئێران خۆیان ده‌زانن چۆن بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان ده‌ده‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌و درووشمه نوێخواز و ئازادیخواز و پشت ئه‌ستوور به فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی رێبه‌ر ئاپۆ، ئیتر پێویسته مانفستۆی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی ده‌ركه‌وێت و گۆڕانكاریه رادیكاڵیه‌كان چین كه پێویسته شۆڕش له رۆژهه‌ڵات و ئێران بیكات؟؟ چونكه به‌مشێوه‌یه ئیتر سه‌رجه‌م گه‌لانی ئێران به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه و باوه‌ڕی و ئاین و مه‌زهه‌ب و چین، ده‌بێ له ده‌وره‌ی ئه‌م شۆڕشه كۆببنه‌وه‌و له‌پێناو ئێرانێكی دیموكراتی، كه تێدا ماف و ئازادیه‌كانی ژنان، چاره‌سه‌ری و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموكراتیانه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، فه‌راهه‌م كردنی ئازادی ئاینی و مه‌زهه‌بی و باوه‌ڕیه جیاوازه‌كان، هه‌روه‌ها فه‌راهه‌م كردنی ئازادی تاك و ئازادیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له چوارچێوه‌ی هاوڵاتی بوونی ئازاد ئه‌مه‌ش له ده‌ستورێكی دیموكراتیدا پێویسته گه‌ره‌نتی بكرێن.
بۆ ئه‌وه‌ی مانیفستۆی شۆڕش ببێته بنه‌مای گۆڕانكاری و هه‌مانكات سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه به‌بێ جیاوازی له‌داهاتووی خۆی و گه‌ل و نه‌ته‌وه و ئاین و باوه‌ڕیه‌كه‌ی دڵنیابێ، پێویسته به‌گوێره‌ی ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت بدرێ به‌و هێز و لایه‌نه سیاسی و جه‌ماوه‌ریانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت رۆڵ ببینن له پێشه‌نگایه‌تی كۆمه‌ڵگه، ئیتر به‌مشێوه‌یه شۆڕشی گه‌ڵان له رۆژهه‌ڵات و ئێران له‌لایه‌ك ده‌توانێ كۆسپه‌كان راماڵێ، له‌لایه‌كیتریش ده‌توانێ ئاینده‌یه‌كی پرشنگدار بۆ داهاتوو به‌دیبێنێ.
ژ.ت