کوشتنی سەرچەتەی داعش و راستی و پرسیارەکان

ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕەیشی سەرچەتەی داعش لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمریکادا کوژرا. کوشتنی قوڕەیشی راستیەکی زۆری ئاشکرا کرد و لەگەڵ خۆیدا هەندێک پرسیاریشی ورۆژاند.

ئەبۆ ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕەیشی (عەبدولرەحمان ئەلمەولی ئەلسەلبی) لەدوای ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش کە ئەویش لە ئۆپەراسیۆنێکی داعشدا کوژرا، بووە خەلیفەی داعش. تورکمانێکی تەلەعفەرە و تاکە کەسە کە عەرەب نییە و بووەتە خەلیفەی داعش.

ئایا ڕێککەوتە کە لەدوای هێرشەکان کوژرا؟

رۆژێک لەدوای هێرشی داگیرکەری کە دەوڵەتی تورک کردیە سەر سەنگال، مەخمور رۆژئاوا و گوندی تەقل پەقلی ناوچەی دێرکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، قۆڕەیشی کوژرا. کاتێک ئیبراهیم کالنی وتەبێژی ئەردۆغان، لەگەڵ جاک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا چاوپێکەوتنی ئەنجام دەدا، هێرشەکە ئەنجامدرا. ئەوەش واشرۆڤە دەکرێت کە ئەمریکا ئاگاداری هێرشەکان بوو. هەندێک پرسی وەک ' ئایا لە بەرانبەر چی رێگە بە هێرشەکاندرا' ئاشکرا بوون. بەمەش دۆخێکی بەم شێوەیە دروست بوو کە تورکیا بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر ئەو شوێنانە، شوێنی سەرۆکی داعشی بە ئەمریکا وتووە.

لە هەرێمێکی ژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکدا کوژرا

ئەگەر هاوکاری دەوڵەتی تورک هەبێت یان نا، قوڕەیشی وەک بەغدادی لە هەرێمێکی ژێر داگیرکەری و کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا کوژرا.

وەک ئەوەی کە بەغدادیش خۆی شاردەوە، گوندی باریشا ٥ کیلۆمەتر لە تورکیاوە دوورە. شاروچکەی عەتما کە قوڕەیشی لێی کوژرا، گەڕەکێکی ناوچەی رەیحانلیە. کیلۆمەترێک و نیو کەمتر لە تورکیاوە دوورە. بە پێ رێگەی ١٥ خولەکە. نزیکترین گوندی تورکەکان گوندی بوکولمەزە کە ٥ کیلۆمەتر لەوێوە دوورە. لە عەتمای سەر سنور دوای ئەوەی ساڵی ٢٠١١ لە سوریا ئاڵۆزیەکان دەستیپێکرد، لەلایەن تورکیاوە کەمپێک دروستکرا. کەمپەکە لەسەر سنورە. لەوێ دەروازەیەکی فەرمی هەیە. لەنێو کەمپەکەشدا دەروازەیەکی نافەرمی کراوەتەوە. چەتەکان لەوێوە دەچنە عەتما. تورکیا ئەو کەمپەی وەک کۆکردنەوە و پەروەردەکردن و جێگوڕکێپێکردنی چەتەکان بەرەوە سوریا بەکارد دەهێنێت. لە حوزەیرانی ٢٠١٩دا عەبدولباست ئەلساروت کە هیچ کاتێک دەستی لە داعش هەڵنەگرت و دەیگوت، " عەلەویەکان قڕ دەکەین"، لە رەیحانلی کوژرا و دواتر مەراسیمێکی گەورەی بۆ ئەنجامدرا. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە لەگەڵ دەوڵەتی تورک، داعش و چەتەکانیش کەمپی عەتمای سەر سنور بەکاردەهێنن. چەتەکان لە کەمپەکانی سەر سنوری نێوان عەتما و رەیحانلی بەشداریان لە مەراسیمی جەماوەری ئەلساروتدا کرد. بە دروشمی 'تەکبیر'یش هێزی خۆیان نمایش کرد.

ناسنامەی قورەیشی

قوڕەیشی تورکمانێکی سوننەی تەلەعفەرە. لەوێ داعشێکی زۆر هەیە. بەڵام لە راستیدا ئەندامێکی بەرەی تورکمانی عێراقە. ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانیش بە ئاشکرا مەهەپەیە. لە کەرکوک ساڵحی خاوەنی کۆمپانیایەکی ئەمنیە. لەو کۆمپانیایەدا ٦٦٠ چەتەی مووچەخۆر هەیە. چەتەکانی ساڵحی لەلایەن گۆڵباشی ئەنقەرەوە پەروەردە کراون کە ئەرکی پەروەردەکردنی چەتەکانە. شوان دادوی پەرلەمانتاری پێشووی یەنەکە سێ ساڵ لەمەوبەر دۆخەکەی بە هەندێک بەڵگەوە ئاشکرا کرد. وتی کە ئیدارەی عێراقیشی ئاگادار کردووەتەوە. قوڕەیشی بۆ خۆشی ئەندامی ئەو گروپە چەتەیەیە. نەک ئەو بە تەنها، کاتێک لەنێو داعشدا پلەکەی بەرزکرایەوە، براکەی بە ناوی عادل ئەلسەلویش وەک بەڕێوەبەری تورکیای بەرەی تورکمانی عێراق دەستی بەکار کرد.

لەنێو داعشدا، سەرکەوتنی سەرەکی ئەوەبوو کە داعش موسڵی کۆنتڕۆڵ کردبوو و کۆمەڵگەی ئێزدی قڕ بکات. کاتێک قوڕەیشی هێرشی کردە سەر موسڵ، عەسیل نوجێفی پارێزگاری موسڵ بوو. نوجەیفی موسڵی رادەست کرد و لە هەولێرەوە چووە تورکیا. وەک تارق هاشمی ئەویش یەکێک لە دامەزرێنەرانی داعشە. کاتێک نوجێفی چووە ئەنقەرە، عادل سەلڤی برای قوڕەیشیش یەکێک لە بەڕێوەبەرانی بەرەی تورکمانی عێراق بوو. ئەوەش پیشانی دەدات کە ئەردۆغان و چەتەکانی سیستمێکی چۆنیان دروست کردووە و چۆن هەموو بەرەکانی کۆکردووەتەوە.

قسەکانی کازمی

چۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە سەرۆکی داعش کوژراوە. مستەفا کازمی سەرۆکوەزیری عێێراق رایگەیاند کە ئەوان لە کاری هەواڵگێریدا هاوکاری کوشتنی قوڕەیشیان کردووە و ئەگەر سەرکەوتنێک هەبێت، پێویستە بەشی ئەوانیش لە سەرکەوتنەکەدا هەبێت. قسەکانی کازمی هەندێک پرسیاری ورۆژاند. سەعید حەسەن سەرۆکی یەبەشە کاتێک لەگەڵ ئەو دانیشت، لە شەنگال بووە ئامانجی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک. کازمی و هەواڵگری عێراق دەیانزانی کە سەعید حەسەن لەگەڵ کازمی دادەنیشێت. ئایا دەبێت بێ ئاگاداری کازمی یان هەواڵگری عێراق، شوێنی سەعید حەسەن بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بدرێت؟

پرسیارێکی دیکە، ئایا لە کوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی رۆلێکی ئەوان هەبووە؟ دوای کوشتنیان ئیتلاعاتی ئێران، هەواڵگری عێراقی وەک بەرپرسیار پیشاندا. هەندێک راگەیەنراو بڵاوکرانەوە و ئاماژە بەوەکرا کە هەواڵگری عێراق دەستی تێیدا هەبووە. کازمی ئەو کاتە بەرپرسی هەواڵگری بوو.

لە شوێنێکی ژێر داگیرکاری تورکیادا وەک بەغدادی، قوڕەیشی کوژرا. ئەوەش پەیوەندی دەوڵەتی تورک لەگەڵ داعش و چەتەکانی دیکە ئاشکرا دەکات. لەسەر کوشتنی قوڕەیشی بازارێکیش کرابێت، بە واتای ئەوە نایەت کە پەیوەندی دەوڵەتی تورک بە چەتەکانی  دیکەوە نیە. هەرکاتێک بیەوێت دەتوانێت چەتەکان بەکاربهێنێت و چەتەکان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان لەدژی گەلی کورد و گەلان و عەلەویەکان بەکاربهێنێت و چەتە هێرش بکەنە سەر هەموو کەسێک.

ف.ق