بە دیمەن

لە هامبۆرگ ستاندی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" دانرا

ئەندامانی تەجەشە لە هامبۆرگ بە دانانی ستاندێک، ئەشکەنجە و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد.

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا ستاندێکیان دانا.

گەنجان برۆشۆریان دەربارەی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دابەشکرد، هەڵوێستی دامەزراوەکانی وەک کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) و دادگای مافەکانی مرۆڤیان بەرامبەر بەردەوامبوونی گۆشەگیری شەرمەزارکرد.

ڕێبواران بەگەرموگوڕییەوە ڕوویان لە ستاندەکە کرد و بەگرنگییەوە دەیانڕوانی لە برۆشۆرەکان دەربارەی پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادیخوازی ژنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.