لە کاتێکدا گولـلە لە لوولەی تفەنگدابێت، چەک چۆن دادەنرێت؟

تاوەکو ئاگربەست ڕانەگەیندرێت، نەک چەک دانان، مرۆڤ ناتوانێ باسی چەکدانانیش بکات، شەڕیان دەوێت یا نایەنەوێت، بۆئەوەی لە ژینگەی شەڕدا گفتوگۆی جیاواز بکرێتەوە، دەبێت سەرەتا ئاگربەست ڕابگەیەندرێت.

بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' کە ڕێبەر ئاپۆ لەڕیگەی شاندە بەرفراوانەکەیەوە لە ٢٧ی شوباتدا کردبووی، لە ناوخۆ و دەرەوەدا دەنگی دایەوە. نەک بە تەنها لەسەر هێزە دیموکراتیک و سۆسیالیستەکان، هاوکات کاریگەی لەسەر کەسانێکێش کرد کە لە ڕووی فکریشەوە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بوون و بە ئەرێنی هەڵیان سەنگاند. بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ وەک مانیفێستۆیەک پێناسە کرا، مانیفێستۆی سەردەمی یان سەدەیی. بە گشتی وەک هەنگاوێکی نوێ پێشوازی لێکرا. ڕێبەر ئاپۆ ئەم پێڤاژۆیەیی وەک 'کۆتایی پێڤاژۆی ٥٢ ساڵە و دەستپێکی سەردەمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک' ناوهێنا.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە وەڵامی بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆدا لە ١ـی ئادار بە ڕاگەیاندراوێک پشتگیری خۆی بۆ بانگەوازییەکە ڕاگەیاند. پەیوەست بە ڕاگەیاندراوەکەی پەکەکەوە نەک بە تەنها لە لایەن دۆستاکانەوە، هاوکات لە لایەنی دژبەریشەوە بە ئەرێنی هەڵیان سەنگاند. ئاماژەیان بەوەدا بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە ئیمکانی جێبەجێ کردنی بانگەوازییەکە هاتەئاراوە و پشتگیرییەکش درا بە ڕێبەر ئاپۆ.

پەیوەست بە بانگەوازییەکی ڕێبەر ئاپۆ و ڕاگەیاندراوەکەی پەکەکە، ئەرێنیترین هەڵسەنگاندنیش سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی کردی. دەوڵەت باخچەلی دەربارەی بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' وتی، 'زیاتر بوو لە چاوەڕوانییەکانمان' دڵخۆشی خۆی ڕاگەیاند و بە تەلەفون سوپاسی شاندەکەی کرد کە بانگەوازییەکان بۆ ڕای گشتی خوێندەوە. پەیوەست بە بە ڕاگەیاندراوی ئاگربەستی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکەوە دەستەواژەی 'مرۆڤ ئاسوودە دەکات'ـی بەکارهێنا و گوتی ئەم ڕاگەیاندراوە بۆ بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ 'پاڵپشتکار و تەواوکەرە'.

هەرچەندە لە هەندێک لایەنەوە دژبەرییەکی کەمیانیش نیشان دابێت، بەگشتی لە دوای بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ەوە ژینگەی بەڕێوەچوونی گفتوگۆکان لە ماوە ١٠ ڕۆژدا گۆڕی. لە تورکیادا هەموو کەسێک چەندین جار لێدوانیان دا و هەڵوێستییان نیشان دا. لە میدیاکاندا دەتوانین بڵێین تاکە بابەتە کە گفتوگۆی لەسەر دەکرا. دەزگاکانی ڕاگەیاندن و وەشانەکانی بەدەر لە ڕاگەیاندنی ئازاد، شاشە و ڕووپەڕەکانیان سەرەتا بۆ شاند و وتەبێژەکانی دەم پارتی تەرخان کردبوو.

ئەوەی کە زۆر ئەم ژینگە ئەرێنییە دەشێوێنێت و ژینگەکە ئیسغلال دەکات هێرشەکانی سوپای تورکە لە کورستان و لێدوانەکانی وەزیری بەرگری تورک بوون کە بە هەمان زمان و پراکتیکی پێشووەوە بەردەوامی هەبوو. بۆیە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکانییدا کە لەم چەند ڕۆژەی کۆتاییدا داوینی؛ بە فڕۆکەی جەنگی ٣٠-٤٠ بە سەدان جار بە هەلیکۆپتەر و تۆپهاوێژ  گۆڕەپانەکانی گەریلا بۆردوومان کراون. بە ئێستاشەوە، لە دوای ئاگربەستی پەکەکە بە هەزاران جار بۆمبباران ئەنجام دراون. لەولایشەوە، ناوەندی شەڕی تایبەتی تورک لەگەڵ ئاگربەستدا وەک ئەوەی ژینگەیەکی چۆڵی دۆزیبێتەوە، بۆیە لە هەرێمەکانی گەریلا بانگەوازی "ڕادەست ببە" دەکات و بەڵگەنامەکان فڕێ دەدات. هەڵبەتە کاتێک گەریلا بە گولـلە وەڵامی ئەم بانگەوازییانە دەداتەوە، ئەوانەی کە بانگەوازییەکە دەکەن دەبن و تۆز و هەڵدێن.

ئەو بابەتانەی کە تا ئێستا باسمان لێوەکرد، لەبەرئەوەی لە ڕاگەیاندنەکاندا هەبوو بۆ هەموو کەسێکیش ئاشکرا. لێردا هەڵبەت ئامانجمان دووبارەکردنەوەی نییە. ئامانجمان هەڵسەنگاندی ڕاگەیاندراوەکەی ٩ی ئاداری سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلییە لەسەر ئەم بابەتانە. دەتوانین بەم شێوەیە ڕاگەیاندراوەکەی باخچەلی پوخت بکەینەوە، "ڕاگەیاندنی ئاگربەستی پەکەکە بە گوێرەی ناوەڕۆکی بانگەوازییەکەی ئیمراڵی نییە. بەم شێوە وەڵامێکی درووست و ڕاست بە ڕێبەری دامەزرێنەری پەکەکە نەدرایەوە. ئاگربەست بە ئامانجی بەدەستهێنانی کات و سەرقاڵکردنە، دەبێت پەکەکە دەستبەجێ کۆنگرەی خۆی ببەستێت و خۆی هەڵوەشێنێتەوە و چەک دانێت."

کاتێک گوێمان لەم ڕاگەیاندنە بوو، هەڵبەت نەماندەزانی کەسانی دیکە چ کاردانەوەیان دەبێت، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی دۆخەکە، نەمانتوانی خۆمان بپارێزین و زەردەخەنە نەکەین. هەندێکمان بەبێ ئەوەی چاوەڕێ بکەین، گوتمان 'باخچەلی ئارد لەسەر بەن ڕادەخات.' چی ڕوویدا کاتێک دەوڵەت باخچەلی کە هەفتەیەک لەمەوبەر سەبارەت بە لێدوانەکەی پەکەکە گوتبووی کە "پاڵپشتیکار و تەواوکەرە" و "مرۆڤ دڵخۆش دەکات"، ئەمڕۆ لەسەدا ٩٠ چەرخەکەی سوڕاند و ئەم قسانە لەسەر ئاگربەستەکە دەڵێت؟

بێگومان نازانین و ناتوانین وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە، تەنها دەوڵەت باخچەلی دەتوانێت وەڵامی دروست بداتەوە. چونکە ئەو بۆچوونانەی لە لێدوانەکەی ئەم دواییەی دەوڵەت باخچەلیدا دەربڕدراون، بە درێژایی پرۆسەکە چەندین جار لەلایەن وەزیری بەرگری تورکیاوە دووپاتکراونەتەوە. ئەو وەزیرەی کە باسی لێوە دەکرێت، چەند کاتژمێرێک پێش باخچەلی هەمان لێدوانی بۆ ڕای گشتی دا. یانی ئەو لێدوانەی دەوڵەت باخچەلی نەک بە تەنها دووبارەکردنەوەی قسەکانی وەزیر بوو، بەڵکو هاوکات دوابەدوای قسەکانی وەزیر کردینی.

لێرەدا پرسیاری زۆر لە مێشكی مرۆڤدا درووستەبێت، داخۆ فشار لە دەوڵەت باخچەلی دەکەن؟ یانیش دەوڵەت باخچەلی دەربارەی ئەو شتانەی دەگوترێن و دەنوسرێن پێشتر تێگەشتبێت؟ یانیش بەم شێوەیە وەک پێشوو دەجوڵێتەوە؟ بۆچوونەکانی پێشووی دەگۆڕێت؟ دەوڵەت باخچەلی وەڵامی کام لە پرسیارانە بداتەوە، بۆ ئەو باش نابێت. لەبەرئەوەی پێش هەموو شتێک زیان دەگەینەنێتە دۆخی بوونی مرۆڤێکی بە بیروباوەڕ. گەر لە قسەکانی پێشووی پاشکەشە بکات، ئەوکاتە باوەڕ و باوەڕپێکردنی لە ئارادا نامێنێت.

ڕاستی هەرچییەک بێت، هەڵوێستی دەوڵەت باخچەلی دوای بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ و ڕاگەیاندراوەکەی پەکەکە زیانی بە ناوبانگەکەی گەیاند و جددی و یەکگرتوویییەکەی لاواز کرد و کردنی بە بابەتی مشتومڕ. هەڵبەتە دەوڵەت باخچەلی بەو تایبەتمەندیانەوەی دەناسرا و ڕێزی لێدەگیرا. لەم پڕۆسەیەدا کە هەوڵەکان بۆ چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا فراوانتر کرا، پێویستی بە سیاسەتمەدار، ڕۆشنبیری جددی و، هۆشیار، دڵسۆز و یەکگرتوو هەبوو.

بێگومان مرۆڤ دەتوانێ ئەو لێدوانەی دەوڵەت باخچەلی دژ بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی پەکەکە بە شێوەی جیاواز لێکبداتەوە. ئایا دەوڵەت باخچەلی یەکێکە لەوانەی کە ناڕازییە لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست و دەیەوێت شەڕ بەردەوام بێت؟ هەرچەندە گریمانەی شتێکی لەم شێوەیە ناکەین، بەڵام ناچار بووین ئەمە لەبەرچاو بگرین. بۆچی کەسێک بە ئاگربەست ناڕەحەت دەبێت؟

بێگومان دژبەیەکی لە خواستەکانی دەوڵەت باخچەلیشدا هەیە. دەیەوێت پەکەکە چەک دابنێت، بەڵام ڕاگەیاندنی ئاگربەست ڕەتەکاتەوە. باشە بەبێ ئاگربەست، تا ئەوکاتەی گولـلە لە لوولەی چەکدابێت، چۆن چەک دادەنرێت؟ کێ دەتوانێت چەکێک وەرگرێتەوە کە گولـلە لە لولەکەیدا بێت؟ بۆ نموونە کاتێک لە دۆخێکی ئاوادا چەک وەرگیرێت، فیشەک بە هەڵە بتەقێندرێت ئەوکاتە چی ڕوودەدات؟ مەگەر ئەو کاتە فیشەک بەر کەسێک ناکەوێت؟

ڕوونە کە قسەکانی دەوڵەت باخچەلی لەم ڕووەوە قسەی ئاسایی نین. تا ئاگربەست ڕانەگەیەندرێت، نەک ئاگربەست، مرۆڤ تەنانەت ناتوانێ باسی ئاگربەستیش بکات. شەڕیان دەوێت یا نایەنەوێت، بۆ ئەوەی لە ژینگەی جەنگدا گفتوگۆیەکی جیاواز هەبێت، سەرەتا دەبێت ئاگربەست ڕابگەیەنرێت. بۆیە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بابەتێکی بیرلێکراوە و درووستە. بڕیارێکی باش بیرلێکراوە و جددیە.

بێگومان تەنها ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت هەنگاوی وەک چەک دانان و بەستنی کۆنگرە بنێت و بۆئەمەش دەبێت ببێتە خاوەنی هەلومەرجی بە ئازادی ژیان و کارکردن. یانی دەوڵەت باخچەلی چی دەڵێت گرنگ نییە، لە ئێستادا کاتی ئەوە هاتووە ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەن، ئەوەیشی دەبێت ئەمە بکات دەوڵەت و حکومەتە. بۆئەوەی ئەم ڕاستییە بشارنەوە و خۆیان لە بەرپرسیارێتی بدزنەوە پێویست ناکات خۆیان وەک درۆزن دەرخەن. خۆیان داوە بەر بای ئەو ژەنەراڵەی کە لە جەنگدا دۆڕاوە و بە شاردنەوەی ئەو ڕاستییە هەوڵدەدات خۆی وەک سەرکەوتوو دەرخات، هیچ دەستکەوت و ئەنجامێکی سیاسی لەگەڵ خۆییدا ناهێنێت. دەوڵەت باخچەلی لە بری ئەوەی پەکەکە تاوانبار بکات، نکۆڵی لە خۆی بکات. گەر بە کۆمپلێکسی ژەنەراڵەکانیدا خۆی سەرقاڵ بکردایە و هەوڵی قبوڵکردنی ڕاستییەکانی بدایە باشتر دەبوو. ئەگەر بەڕاستی باوەڕی هەیە و یەکگرتووبێت، ئەوکاتە دەتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لە چارەسەری پرسی کورددا کە گرنگترین پرسی تورکیایە.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلەتیکا