لە شەمزینان سەربازانی تورک هەڕەشەی کوشتن لە گەل دەکەن

سەربازانی تورک مینی پاسێک لە گوندی شاپاتانی شەمزینان ڕادەگرن و بە گوتنی "ئێمە (جی بی تی) ئەنجام دەدەین" هەڕەشە و سوکایەتیان بە سەرنشینان کرد و هاوڵاتیانیان گولەباران کرد.

ستەمی داگیرکەری تورک لەسەر گەل

لە گوندی شاپاتانی ناوچەی شەمزینانی جولەمێرگ، فشاری پۆلیسی هێزە تایبەتەکانی تورک لەسەر گەل بەردەوامە. لە دیمەنێکدا کە هاوڵاتییەک تۆماری کردووە دەردەکەوێت، پۆلیسی هێزە تایبەتەکان بە ماسکەوە لەژێر ناوی کۆنتڕۆڵی کۆکردنەوەی زانیاری گشتی (جی بی تی) مینی پاسێک ڕادەگرن و پێش ئەنجامدانی (جی بی تی) ویستویانە ئۆتۆمبیلەکە بپشکنن. لەبەرئەوەی سەرنشینانی ئۆتۆمبیلەکە ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، پۆلیسەکان هەڕەشە و سوکایەتیان پێ کردوون. دەردەکەوێت سەربازانی تورک "هەڕەشەی کوشتن" لە هاوڵاتیان دەکەن و چەندین جار تەقە لەو کەسانە دەکەن کە نایانەوێت لە ئۆتۆمبیلەکانیان دابەزن. هەروەها زانراوە، سەربازەکان هەڕەشەیان کردووە "گولەبارانتان دەکەین و دەتانکوژین".

"گەلی شەمزینان سەر نەوی ناکات"

پەرلەمانتاری دەم پارتی، ئۆزنور بارتن لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند ئەمە چەندین جارە لە هەمان جێگە ئەم ستەمە دووبارە دەبێتەوە، کەشوهەوای تۆقاندن بۆتە بناغەی دەسەڵات، گوتی: "وەک لە دیمەنەکان دەبینرێت، ژنان و گەنجان و گەلی شەمزینان، بەرامبەر هیچ سەپاندن و ستەم و زۆردارییەک سەری نەوی نەکردووە و هەرگیز سەر نەوی ناکات".