لاپەڕە خوێناوییەکان لە سوریا دانادرێنەوە
ئەستەمە بەرەی نوسرە بە بێ ئاگاداری تورکیا پەلامارێکی بەو جۆرەی ئەنجام دابێت. هەندێک هێزی دیکەش دەیانەوێت تەنگ بە سوریا، ئێران و رووسیا هەڵبچنن. وەک دەزانرێت هاندان و گڵۆپی سەوزیش لەو شێوە هەیە.
ئەستەمە بەرەی نوسرە بە بێ ئاگاداری تورکیا پەلامارێکی بەو جۆرەی ئەنجام دابێت. هەندێک هێزی دیکەش دەیانەوێت تەنگ بە سوریا، ئێران و رووسیا هەڵبچنن. وەک دەزانرێت هاندان و گڵۆپی سەوزیش لەو شێوە هەیە.
هێزەکانی بەرەی نوسرە کە لە ئیدلب جێگیر بوون، لە دژی هێزەکانی سوریا دەستیان بە هێرش کردووە. سەربازانی سوریا ئەدایەکی خراپتر لەوەی چاوەڕێ دەکرا، نیشان دەدەن. لەبەر خۆڕاگری نەکردنی سەربازان هێزە چەتەکان بە خێرایی پێشڕەوی دەکەن. چەندین ناوچەی نیشتەجێبوون کەوتنە ژێر دەستیانەوە. لە قۆناغێکدا کە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا راگەیەندرا، شەڕی ناوخۆیی و شەڕی چەکداری لە سوریا دەستیپێکرد و بابەتەکە کەوتەبەرباس.
مەگەر حکومەتی سوریا نەیدەزانی هێرشێکی لەو جۆرە دێتە ئاراوە، هەواڵگری بەو رادەیە لاواز بوو؟ ئەوە دۆخێکی ئاسایی نییە. سوریا جموجۆڵەکانی ناوچەکە بە بەردەوامی دەخاتە ژێر چاودێرییەوە و بەجۆرێک لە جۆرەکان کردەوەی هەواڵگری بەڕێوەدەبات. بەرەی نوسرە چەندین مانگە ئامادەکاری دەکات، حکومەتیش هەستی پێناکات! لە دابینکردنی چەک، جبەخانە و چەکدارەکانی بەرەی نوسرە هیچ لەمپەرێکی لەبەردەمدا نییە. خۆی لە خۆیدا لە ژێر پارێزگاری تورکیادایە. وەک دەوڵەتێک خۆی رێکدەخات.
لەناوچەکانی ئیدلب و شەهبا هێزەکانی ئێران و حزبوڵا جێگیربوون. لە شەڕدا وەک هێزێکی کاریگەر رۆڵیان دەگێڕا. بەڵام حزبوڵا لە دژی ئیسرائیل لە شەڕدایە. ئێران لە ناوچەکە تووشی دژواری بووە. تادێت ئیسرائیل لە دژی ئەوان هێرشی بەرفراوان و کاریگەر ئەنجام دەدات. بە بێ ئێران و حزبوڵا هێزەکانی حکومەت ناتوانن بەرەکان بپارێزن و هێرشەکان تێکبشکێنن. وێڕای پاڵپشتی ئاسمانیش، هێرش و خۆڕاگرییەکی کاریگەرییان نیشان نەدا. ئیدارەی بوونی نییە کە سەربازان هان بدات و وەک پێویست پەروەدەیان بکات. حکومەت بە زۆرەملێ کەسەکان دەبات بۆ سەربازی و لەکاتی دیاریکراویشدا رێگەنادات بڕۆن. لە رووی چاودێری و ئامرازە پێویستەکانەوە کەموکورتییان نییە. لەلایەکی دیکەشەوە کۆمەڵگە شەکەت و ماندووە. بۆ گەڕاندنەوەی ورە هیچ دەستپێشخەری یاخود بەرەوپێشچوونێک لەئارادا نییە. حکومەت بۆ مانەوەی لەسەر حوکم و چاودێری پەرەسەندنەکان لە پێناو هاتنە ئارادەی دەرفەتی لەبار خۆی سنووردار کرد و دەستەوەستان مایەوە. نە چاکسازییەک و نە پلانێکی گۆڕانکاری کە هیوابەخش بێت و گەل زیندوو بکاتەوە نییەتی.
هەرێمە خۆبەڕێوەبەرییەکان مۆدێلێکی بەڕێوەبردنی دیموکراتیکیان هێنایە کایەوە، بەڵام لەلایەن حکومەتەوە دانیان پێدانانرێت. گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و ئەو خۆبەڕێوەبەرییەی سازیان کردووە بەردەوام لەگەڵ حکومەتدا لە دیالۆگدان و لەپێناو چارەسەری کێشەکانی وڵاتەکەدا هەموو کات لەو هەوڵدان. بەڵام حکومەت داوای پشوودرێژی لەگەل کرد و جگە لە گەڕانەوە بۆ سەردەمی بەر لە ٢٠١١ هیچ چارەسەرێکی دیکەی قەبوڵ نەکرد.
لەلایەکی دیکەوە وڵاتەکە داگیرکراوە و هەرێمێکی وەک ئیدلب لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە پارێزگاری لێدەکرێت. هەم لە ئیدلب و هەمیش لە هەرێمە داگیرکراوەکانی دیکە بە دەیان هەزار چەکدار رێکخراون و ئامادەکراون.
تورکیا بووەتە شارەزای هەلپەرستی. کاتێک هەلی بۆ برەخسێت لە حەڵەبەوە تا موسڵ و کەرکوک ناوچەکان داگیردەکات. نەک ئەوەی پلانەکانیان نەزانراون. لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی دیمەشق بۆ ئەوەی گەل یەکبگرێت و هێزەکان یەکبخات هەوڵێکی جددی پەیڕەو نەکرد. رژێم سروشتیترین داواکارییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری وەک دیموکراسی و مافە کولتورییەکانی قەبوڵ نەکرد. رووسیا بەو جۆرە بیری دەکردەوە کە هاوسەنگییەکان لە سەر بنەمای هاوکاری ئێران بەهەمیشەیی بکات. بەڵام لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەسەندنەکان و گۆڕانکارییەکان زۆر بەخێرایی روودەدەن. دیمەشق تاڕادەیەک لە جێگەی خۆیدا وشک بوو. ئیسرائیل لە دژی خاکەکەی ئەو هەموو هێرشەی ئەنجامدا. هیچ توانایەکی وەڵامدانەوەی نەمابوو.
ئەردۆغان بە پێداگرییەوە دەیویست لەگەڵ ئەسەد دیدار ئەنجام بدات و مەرجەکانی خۆی بەسەردا بسەپێنێت. بە سودوەرگرتن لە نێوەندگیری رووسیا ئەسەد ویستی کاتێک بۆ ئەوان دیاری بکات، لەبارەی کشانەوەیان لە سوریا بەڵێن وەربگرێت. بەڵام تورکیا ئەوەشی قەبوڵ نەکرد. ئەردۆغان بۆشایی یاخود تەنگەتاوبوونی ئێران و روسیا دەبینێت. سوودی لەو هەلە وەرگرت و بەرەی نوسرە و هێزەکانی پاشکۆی خۆی خستەجوڵەوە. پەیامە ئەوە بۆ دیمەشق روونە؛ ئەگەر ئێوە لەگەڵمدا رێکنەکەون، من رێگە لەبەردەم هێرشەکان دەکەمەوە".
ئەستەمە کە بەرەی نوسرە بە بێ ئاگاداری تورکیا هێرشێکی لەم جۆرەی کردبێت. هەندێک هێزی دیکەش هەن کە دەیانەوێت سوریا، ئێران و روسیا تەنگەتاو بکەن. وەک دەزانرت کە هاندان و گڵۆپی سەوزی ئەوانیش هەیە. لەلایەکی دیکەوە دەوترێت سوریا لە خوێن تێر بووە، دەبێت کێشەکان بە رێگەی سیاسی چارەسەر بکرێن، لەلایەکی تریشەوە رێگە لەبەردەم کوشتن و وێرانکاری دەکرێتەوە. ئاشکرایە کە تورکیا شەڕ و کاولکاری دەوێت. هەڕەشە لە رۆژئاوا و کوردان دەکەن و پلانی هێرش و پاکتاوی ئەتنیکییان بە دەربڕینی "ئێمە هەرگیز رێگە بە رێڕەوی تیرۆر یاخود رێکخراوی تیرۆریستی نادەین" گوزارشتە لەم خواستە. ئەو کاتەی کوردەکان لە ژێر هەڕەشە و هێرشی دژواردابوون، هێزەکانی ئێستا بێدەنگ بوون. لەگەڵ ئەوەشدا ئەمریکا و رووسیا رێگەیان پێدا کە هێرشی ئاسمانی ئەنجام بدات.
راستیەک هەیە کە بانێت لەبیری بکەین. ئەوەش بریتیە لەوەی لە تورکیا دەسەڵاتداریی ئاکەپە-مەهەپەی نەژادپەرست، فاشیست و داگیرکەر هەیە. ئەو دەسەڵاتە لەناوخۆوە زۆر لاواز بووە. بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی و بەردەوامیدان بە هەبوونی خۆی پێویستی بە شەڕ هەیە. هەروەها دەیەوێت لە هەڕێمەکەدا باڵادەست بێت. سوریا و عێراق لاواز بوون. لەبەر ئەوەش حکومەتی ئەردۆغان دەست لەکاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دراوسێ وەردەدات و دەیەوێت هاوسەنگی هەرێمایەتی لەبەرژەوەندی خۆی بگۆرێت.
هێرشەکانی بەرەی نوسرا چەندە بەردەوام دەبن، ئایا بەتەواوەتی حەڵەب کۆنتڕۆڵ دەکەن یان نا، جارێ ئەوە نازانین. ئەوەی دەیزانین ئەمەیە، حکومەتی ئەردۆغان ئاڵۆزییەکان لە سوریا و ناوچەکە قووڵتر دەکاتەوە و وێرانکاری زیاتر بڵاودەکاتەوە.
سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا