له نێوان سوید‌و توركیادا
" پرسی قورئان سوتاندنه‌كه‌ی سه‌لوان قسه‌و گومانی زۆر هه‌ڵده‌گرێت ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێك راستیش به‌رله‌وه‌ی میت و ئاكه‌په ده‌هری بكات ، لایه‌نگه‌لی دیكه‌ی ده‌هری كردوه‌وە".
" پرسی قورئان سوتاندنه‌كه‌ی سه‌لوان قسه‌و گومانی زۆر هه‌ڵده‌گرێت ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێك راستیش به‌رله‌وه‌ی میت و ئاكه‌په ده‌هری بكات ، لایه‌نگه‌لی دیكه‌ی ده‌هری كردوه‌وە".
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پێموایه كۆتای ساڵی پار له چاوپێكه‌وتنێكدا وتم سوید‌و فنلاند به ئاسانی مل بۆ توركیا ناده‌ن ، هه‌ڵبه‌ت ئێستاش هه‌مان باوه‌ڕم هه‌یه ، به‌ڵام مل ناده‌ن به‌و مانایه‌ی ناكرێت هه‌رچی توركیا بیڵێت ئه‌وان بێژن به چاوان ، ئه‌ردۆگان هه‌موو رێگه‌یه‌كی گرته به‌ر تا فنلاند و سوێد به چاوانی بۆ بكه‌ن، خۆ ئه‌مه هه‌وانته نیه‌و ئه‌ردۆغانیش وه‌لی ئه‌مری ئه‌وروپا نیه ،بۆیه توركیا به دوای رێگه‌ی تردا گه‌ڕا ، هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگا بۆ چوونی لێشاوی په‌نا به‌ر بۆ ئه‌وروپا سه‌رینه‌گرت ، وێڕای وه‌رگرتنی به‌رده‌وامی پاره به‌و بیانووه ، چاوسوركردنه‌وه‌و منجه منج سه‌رینه‌گرت ، ئه‌مجاره نۆره‌ی هه‌نگاوه‌كانی میته ، میت له ئه‌وروپا به په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ به كرێگیراوه‌كانی خۆی ، هه‌روه‌ها به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ته‌ناهیه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپی زۆر جار هه‌ندێك كار ده‌كات كه ته‌نانه‌ت حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تیش زۆر به دواداچوونی بۆ ناكه‌ن و تێده‌په‌ڕێت نمونه‌ی تیرۆری ساكینه جانسزو هاوڕێكانی " ساكینه ، سارا له گه‌ڵ فیدان دۆغان ، رۆژبین و له‌یلا شایله‌مه‌ر، روناهی له له 9ی كانونی دوه‌می 2013 له ناوجه‌رگه‌ی پاریس له لایه‌ن به‌كرێگیراوێكی میته‌وه به ناوی عومه‌ر شه‌هید كران "ئه‌وه نه‌یه‌كه‌م كاری میته‌و نه‌دواكاری ، له مێژه نه‌ك له ئه‌وروپا ، له ناو خودی توركیا‌و له باشور‌و رۆژئاوای كوردستانیش میت ئه‌و كارانه ده‌كات ، هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام هاوكارو رێنیشانده‌ری هه‌ن .
پرسی قورئان سوتاندنه‌كه‌ی سه‌لوان قسه‌و گومانی زۆر هه‌ڵده‌گرێت ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێك راستیش به‌رله‌وه‌ی میت و ئاكه‌په ده‌هری بكات ، لایه‌نگه‌لی دیكه‌ی ده‌هری كردوه‌و په‌یتا په‌یتا سه‌لوان گرێده‌ده‌ن به حه‌شدی شه‌عبی و له‌وێوه به ئێرانه‌وه ، گه‌رچی بۆ ئه‌مه‌ش ده‌شێت هه‌قیقه‌تی تیا بێت و كه‌سێكی وه‌ك سه‌لوان ده‌كرێت له یه‌ككاتا بۆ چه‌ند شوێنێك له كاردا بووبێ ، لێ به فه‌رمانی لایه‌نی سه‌ره‌كی كه میته سیناریۆی كاردانه‌وه‌كان به تایبه‌ت سیناریۆی كاردانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان هه‌ر ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه ها سوێد من رێگه نه‌ده‌م هه‌رگیز نابیته ئه‌ندامی ناتۆ ، ئه‌وه منیشم بیانوی وه‌رنه‌گرتن و رێگری دروستده‌كه‌م نه‌كه‌سی تر ، هه‌موو ئه‌مانه پێویستیان به به دوادا چوونی زیاتره .
ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت ئه‌م فشارانه له سه‌ر سوێد بۆ ته‌نگه تاو كردنی ئه‌و وڵاته‌یه‌و رێگه پێدانیش به كاره‌كه‌ی سه‌لوان دیسان گومانی زۆر هه‌ڵده‌گرێت ، چونكه سه‌لوان له ڤیدیۆی پێش كاره‌كه‌یدا زۆر راشكاوانه ده‌ڵێت " ده‌چم له به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ستۆكهۆڵم قورئان ده‌دڕێنم دواتر پێڵاوه‌كانمی پێپاكده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌یسوتێنم " یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی بۆ ئه‌و كاره دیاری كردووه ، له كاتێكا به گوته‌ی مامۆستا‌و پێشنوێژ‌و وتارخوێنی ئه‌و مزگه‌وته له جه‌ژنه‌كاندا زیاتر له ده‌هه‌زار نوێژ خوێن رووله‌وێ ده‌كه‌ن ، مامۆستای وتار بێژ وتی ده‌كرا له‌بری ئه‌م به‌رده‌می مزگه‌وته شوێنێكی تری هه‌ڵبژاردبا بۆ ئه‌و كاره قێزه‌ونه ، هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شوێنه كارێكی موخابه‌راتی ره‌هایه‌و له خۆوه نیه ، زۆر ئامانجیشی له پشته ، كه یه‌ك له‌وان تێكدانی بار‌و دۆخی سوێده ، سه‌لوان سه‌ر به هه‌ر حزب و هه‌ركێ بێت ئه‌و كاره‌ی له خۆ‌و له خۆڕا نه‌كردووه,
ئێمه له‌م دوره‌وه هه‌ر سه‌رنج و تێبینیه‌كمان له سه‌ر سوید هه‌بێت ، نابێت ئه‌و راستیه له بیر بكه‌ین سوید یه‌كێك له وڵاته هه‌ره دیموكراته‌كانی دنیایه ، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌هه‌زار كه‌س له‌و مزگه‌وته نوێژ ده‌كه‌ن به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و راستیه بگه‌ین كه ئه‌و وڵاته چه‌ند كراوه‌یه به ڕوی موسوڵماناندا ، ئه‌مه ستۆكهۆڵم خۆ له هه‌موو شاره‌كانی دیكه‌ش له یۆتۆبۆری ، مالمۆ شوێنه‌كانی تر موسوڵمان و مزگه‌وت و نوێژخوێن هه‌ن و ئازادن ، ره‌نگه هه‌ر له‌و سویده‌ش هه‌زاران هه‌زار كۆپی قورئان هه‌بن ، باشه خێره ئه‌ردۆغان په‌لاماری سوید ده‌دات له سه‌ر ئه‌و كاره و له په‌ناشه‌وه هه‌ندێك جوێنی بازاڕی به سه‌لوان ده‌دات خۆ له روی سێكسبازاڕیه‌وه سوید له پله ی سفرو توركیا له لوتكه‌دایه ، ته‌نانه‌ت بۆ سێكسبازاڕی توركیا فیلم و كاری گه‌شتیاریش به كار دێنێت ، به درێژای مێژوش له توركیا‌و عیراق و مه‌كه‌و ئێران و زۆر شوێنی تر قورئان سوتێنراوه‌و سوكایه‌تی پێكراوه ، ناكرێت لێره‌دا به گێڕانه‌وه‌ی دیرۆكی ئه‌م نوسینه درێژ بكه‌ینه‌وه ، زۆر گه‌مژانه‌یه مرۆڤ هه‌موو ئه‌مڕاستیانه نه‌زانێت و هه‌را بناته‌وه .
هـ . ب