به‌هادین نوری (1927_ 2020)، سكرتێری پێشووی حزبی شیوعی عێراق، له نامیلكه‌یه‌كدا بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی ده‌نوسێته‌وه، به‌ناوی( پرسی كورد و ئه‌زمونی كوردستانی عێراق)، وه‌ك ته‌واوكه‌ری دووكتێبی تری بیره‌وه‌ریی خۆی. له به‌شێكی نامیلكه‌كه‌دا باسی هاوكارییه‌كانی مه‌لا موسته‌فا ده‌كات بۆ حزبی به‌عس له دژی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم، هه‌روه‌ها باسی ئاشبه‌تاڵ و هۆكاره‌كانیشی ده‌كات.
به‌هادین نوری گه‌نجێكی نیشتمان په‌روه‌ری ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ بوو، دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێت بۆ به‌غداد بۆ خه‌بات له نێو حزبی شوعی عێراق، له ته‌مه‌نی 22 ساڵیدا و له‌ساڵی 1949 ده‌بێته سكرتێری ئه‌و حزبه و تا ساڵی 1953 سكرتێری حزبی شوعی عێراق ده‌بێت. یه‌كه‌م سكرتێری ئه‌و حزبه‌یشه مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كورد بخاته ناو به‌رنامه‌ی كاری حزبه‌كه‌یه‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ناوه‌ندی بڕیاری حزبه‌كه‌ی بووه بۆ ساڵانێكی زۆر، ئاگاداری زۆرێك له ڕووداوه‌كانی ئه‌وكاته بووه و له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا باسیكردووه.
پیلانگێڕیی ئیمپریالیزم و مه‌لا موسته‌فا دژی عه‌بدولكه‌ریم قاسم:
به‌هادین نوری له به‌شێكی بیره‌وه‌رییه‌كانیدا، باسی ئه‌وه ده‌كات كه چۆن دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی 14 ی ته‌موز، مه‌لا موسته‌فا له یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه هاتووه‌ته‌وه بۆ عێراق كه پێشتر لێی هه‌ڵهاتبوو. دوای هاتنه‌وه‌یشی سه‌ره‌تا كه‌وته وه‌سف و پیاهه‌ڵدانی قاسم و دوایش كه‌وته جموجوڵ و پیلانگێڕیی و چه‌كهه‌ڵگرتن له دژی و به‌م شێوه‌یه باسیده‌كات: "له ساڵی 1961 ڕووداوێك هاته ئاراوه كه كاریگه‌رییه‌كی قووڵی جێهێشت به‌سه‌ر عێراق به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی، ئه‌ویش چه‌ك هه‌ڵگرتنی پارتی بوو دژی حكومه‌تی نیشتمانی كه سێ ساڵ بوو ته‌مه‌نی به سه‌ركردایه‌تی قاسم. تائێستا بڕیارێكی سه‌ركردایه‌تی پارتیم نه‌بینیوه بۆ ده‌ستپێكردنی خه‌باتی چه‌كداری كه ئامانجێكی له پشته‌وه بێت. سه‌رۆك عه‌شیره‌تی ئاكۆ؛ عه‌باس مامه‌ند وتبووی: "ئێمه هه‌ندێ ته‌قوتۆقمان سازكردبوو بۆ ترساندنی حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی واز له دابه‌شكردنی زه‌وییه‌كانمان بێنن، پارتی هاتوو كردی به شۆڕشی خۆی". ڕای شه‌خسی من ئه‌وه‌یه ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانیا، كه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م بوون له شۆڕشی 14ی ته‌موزی 1958، توانی پارتی تێوه بگلێنێ بۆ لاوازكردن و ڕووخاندنی شۆڕشی 14 ی ته‌موز، ئه‌مه‌یش جێبه‌جێكرا به كوده‌تای 8ی شوباتی 1963، ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و جه‌ماڵ عه‌بدول ناسری له پشته‌وه بوو، لێدان له بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی ئامانجی سه‌ره‌كی ئیمپریالیزم بوو. به‌ڵام ئه‌و پرۆژه‌یه سه‌ری نه‌ده‌گرت ئه‌گه‌ر مه‌لا موسته‌فا قبوڵی نه‌كردایه. من خه‌باتی چه‌كداری دژی قاسم به هه‌ڵه ده‌زانم چونكه؛ له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه له ساڵی 1920 هیچ سه‌رۆك وه‌زیرانێک بۆ عێراق دانه‌نراوه به بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌ریتانیا، به‌ڵام قاسم ئه‌م وه‌زعه‌ی سه‌ره‌و ژێر كرده‌وه و عێراقی له ئیمپریالیزم ڕزگار كرد. بۆ یه‌كه‌مجار حكومه‌تێكی نیشتمانی خاوێن دامه‌زرا، عێراق له هاوپه‌یمانی به‌غدا_ كه پاشكۆی ناتۆ بوو ده‌رهێنا، قاسم چاكسازی كشتووكاڵی ده‌ركرد و ڕژێمی ده‌ره‌به‌گی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. ده‌ستورێكی كاتی داڕێژا كه پره‌نسیپی شه‌راكه‌تی عه‌ره‌ب و كوردی تێدا داڕ‌ێژرابوو، بینای بۆ په‌رله‌مانیش دروستكردبوو. ئه‌م چه‌ك هه‌ڵكرتنه‌ی بارزانییه‌كان، كاری ئیمپریالیسته‌كان بوودژی قاسم، هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی مێژوویی بوو، كه ئاسه‌واری له ماوه‌ی 60 ساڵی ڕابردوو هه‌تا ئێستاش ده‌بینرێت به‌سه‌ر عێراقه‌وه. ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی ئیمپریالیزمی ئه‌مریكی_ به‌ریتانی شكایه‌وه".
په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌عس و مه‌لا موسته‌فای بارزانی:
به‌هادین نوری له به‌شیكی تری بیره‌وه‌رییه‌كانیدا، باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌لا موسته‌فا و حزبی به‌عس ده‌كات، كه به‌هۆكاری ڕاسته‌وخۆی له ناوبردنی حكومه‌تی قاسمی ده‌زانێ. ئه‌مه‌یش ئه‌و قسه‌یه پشت ڕاستده‌كاته‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا موسته‌فا، كه هیچكات خاوه‌ن دۆزی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی نه‌بوونه، به‌ڵكو هه‌میشه مه‌قاشی ده‌ست ده‌زگا سیخوڕییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بوون. له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌لا موسته‌فا و حزبی به‌عس به‌هادین نوری ده‌ڵێت: "هاوكارییه‌كانی پارتی به دووژمنانی قاسم، كه‌ڵكێكی زۆری گه‌یانده كوده‌تاچییه‌كانی به‌عس و ئیمپریالیسته‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون. گه‌لی كوردیش له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی پارتی و به‌عس هیچ كه‌ڵكێكیان به‌ده‌ستنه‌هێنا، به‌ڵكو به زه‌ره‌ری زۆر شكایه‌وه به سه‌ربه‌سه‌ریاندا. له سه‌رده‌می به‌عسییه‌كان كورد حاڵی زۆر له سه‌رده‌می قاسم خراپتر بوو، به‌عسییه‌كان سه‌ره‌تا وه‌عد و وعودی درۆ‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی زۆریان به پارتیدا، به‌ڵام هیچیان ده‌ستنه‌كه‌وت و پشی پشیان پێ ده‌كردن، بۆیه چۆن ده‌ستپێكردنی هه‌ڵگیرساندنی چه‌كداری هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی گه‌وره بوو، هاوكاریی كوده‌تا چییه‌كانی 1963 ی دژی قاسم هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بوو به‌زیانی گه‌لی كورد شكایه‌وه".
ئاشبه‌تاڵی 1975ی مه‌لا موسته‌فا له‌دیدی به‌هادین نوری:
دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا موسته‌فا گه‌لی كورد و عێراقی ڕووبه‌ڕوی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه كرده‌وه به پیلانی ده‌زگای سیخورییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، گه‌لی كورد له دوای كه‌وتنی حكومه‌ته‌كه‌ی قاسم رووبه‌ڕوی ته‌نگه‌ژه و كوشتن و بڕینێكی زۆر بوویه‌وه به‌ده‌ست به‌عسییه‌كان، مه‌لا موسته‌فا هۆكاری سه‌ره‌كی بوو بۆ هێنانه پێشه‌وه‌یان به‌ده‌ست كیسه‌ی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا. بۆیه هه‌ر له دوای كوده‌تاكه‌وه هه‌تاوه‌كو به‌یاننامه‌ی یانزه‌ی ئازار دۆخی كورد زۆر خراپتر بوو له‌سه‌رده‌می عه‌بدولكه‌ریم قاسم. به‌هادین نوری باسی ئه‌و قۆناغه ده‌كات له به‌یاننامه‌ی ١١ ی ئازار هه‌تا ئاشبه‌تاڵه‌كه‌ی 1975 و ده‌ڵێت: "ئه‌ندازیاری سه‌ره‌كی پرۆژه‌ی ئوتۆنۆمی له سه‌رده‌ستی سكرتێری حزبی شوعی و كه‌سایه‌تی كورد عه‌زیز موحه‌مه‌د بوو، به‌ڵام ئه‌و پرۆژه‌یه هه‌ر به ئیفلیجی له‌دایك بوو. په‌یوه‌ندییه‌كانی بارزانی و سه‌دام تا ده‌هات گرژی تێده‌كه‌وت و له شه‌ڕ نزیك ده‌بوونه‌وه، له‌م كاته‌دا گه‌نجانی كورد له شار و شارۆچكه‌كان پۆل پۆل شاریان جێده‌هێشت و ده‌چوونه ده‌ره‌وه بۆ خه‌بات. له ساڵی 1974 شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد و نزیكه‌ی 150 هه‌زار كه‌س چوونه سه‌نگه‌ر یا له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ر بوون، به درێژایی مێژووی كۆن و نوێی كورد هێزێكی چه‌كداری وا گه‌وره‌ی بۆ كۆنه‌بووه‌ته‌وه، شه‌ڕ له‌كوردستان گه‌رم بوو، چه‌كدارانی كورد به وره‌یه‌كی به‌رزو باوه‌ڕێكی پته‌وه‌وه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌جوڵان و ده‌دوان. له چركه‌یه‌كدا شایی بوو به شیوه‌ن و هه‌واڵی ناخۆش گه‌یشته هه‌موو گۆشه‌یه‌كی كوردستان وترا: ئاشبه‌تاڵكرا".
خه‌ڵكی چی‌یان ده‌وت له ساته‌وه‌ختی ئاشبه‌تاڵه‌كه:
به‌هادین نوری باسی قسه‌و باسی ئه‌وكاتی خه‌ڵكمان بۆ ده‌كات و وه‌ك فیلمێك ده‌یگێڕێته‌وه كه چی‌یان وتووه ده‌رباره‌ی ئاشبه‌تاڵه‌كه، چۆن تووشی شۆك بوون به بیستنی ئاشبه‌تاڵ وتوویانه: "ئاخر به‌و هه‌موو هێز و توانایه‌وه چۆن ئاشبه‌تاڵكرا له چركه‌یه‌كدا خه‌ریكه شێت ده‌بم بمبه‌ن بۆ شێتخانه. وه‌ڵا برا من برایه‌كی شوعیم هه‌بوو، هه‌رزوو پێی وتم: "ئێوه كوێخای خۆتان نین، كوێخاكه‌تان له تارانه و كلیله‌كه‌یش له ده‌ستی ئه‌ودایه، هه‌ركات بییه‌وێ به ئاسانی قفڵه‌كه داده‌خات" ئه‌و قسه‌یه‌ی براكه‌م ڕاست ده‌رچوو. به‌خوا من ئه‌م چه‌كه‌ی هه‌ڵمگرتووه فرێیناده‌م، ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیاش ماومه‌ته‌وه هه‌رده‌جه‌نگم دژی عه‌ره‌ب، بۆ رزگار كردنی كورد و كوردستان. ئێمه خه‌تای خۆمانه ئه‌گینا ڕیشی خۆمان نه‌ده‌دایه ده‌ستی شای ئێران. وه‌ڵا من ریشی خۆم نه‌داوه‌ته ده‌ست شای ئێران، ریشی خۆم داوه‌ته ده‌ست موسته‌فا بارزانی، كورد هه‌رچی لێبێت گوناهه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی ئه‌ودایه".
مه‌لا موسته‌فا حزبی وه‌ك تیره‌یه‌كی عه‌شیره‌ت سه‌یر ده‌كرد:
به‌هادین نوری باسی بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی بارزانی ده‌كات، له ئاشبه‌تاڵه‌كه‌ی 1975ی دوای ڕێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر، ئه‌مه‌یش به هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و ئاشبه‌تاڵه ده‌زانێ، چونكه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و هێزی پێشمه‌رگه ئه‌وكاته ئاماده‌ییان هه‌بوو بۆ به‌رده‌وامی شۆرش، ئه‌گه‌ر بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی بارزانی نه‌بوایه ڕه‌نگه بڕیاری ئاشبه‌تاڵ نه‌درایه. مه‌لا موسته‌فا به سه‌رۆكێكی كۆنی عه‌شایه‌ری ناوده‌بات و ده‌ڵێت: "مه‌لا موسته‌فا حزبی وه‌كو تیره‌یه‌كی عه‌شیره‌ت سه‌یر ده‌كرد، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی نه‌ده‌كرد، نه‌یتوانی ئه‌و سیقه‌یه‌ی كه میلله‌ته‌كه‌ی خۆی پێیدا بوو بیپارێزێت و به شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست میلله‌ته‌كه‌ی ئاراسته بكات، له كاتێكدا میلله‌ت به‌ته‌مای سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوون، به‌ڵام به زه‌لیلی كه‌وتنه ده‌ست دڕنده‌یه‌كی به خوێن تینوی وه‌ك سه‌دام. بارزانی به عه‌قڵییه‌ت و شێوازی خێڵه‌كی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد، مامه‌ڵه‌ی شارستانی له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی نه‌ده‌كرد و هاوشێوه‌ی سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك ته‌نها بڕیاری ده‌دا. كاتێكیش شای ئێران به یه‌ك وشه وتی:" ئیتر من یارمه‌تیتان ناده‌م، ده‌بێ كۆتایی به شه‌ر بهێنرێت، هه‌ركه‌س ده‌خوازێ بێته ئێران بژی ئه‌وه ڕێگه‌ی پێده‌درێت، ئه‌وه‌یشی ده‌چێته ماڵی خۆی له عێراق با بچێ، گرنگ ئه‌وه‌یه ئیتر شه‌ر ته‌واو". مه‌لا موسته‌فا نه‌گه‌رایه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی، كه به بڕوای من ده‌بوو بارزانی له جیاتی ئاشبه‌تاڵ، به شای بوتایه، ده‌بێ دوو قسه له گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی خۆم بكه‌م ئه‌وسا ده‌توانم وه‌ڵامتان بده‌مه‌وه".
له كۆتاییدا ده‌توانین بڵێن بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا موسته‌فا، جگه له مه‌قاشی ده‌زگا سیخورییه‌كان هیچیتر نه‌بوون، له ئاشبه‌تاڵی 1975 كه به فیتی شا وده‌زگای سیخوڕی ساواك بو تا ده‌گاته ڕیفراندۆمی 2017 به فیتی میتی تورك، زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان به گه‌لی كورد گه‌یاندووه. ڤایرۆسێكن به جەسته‌ی كورده‌وه و ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بێ نه‌هێڵرێت.