دەوڵەتی داگیركەری تورك ساڵانی ٩٢ و ٩٣ بۆ ئەوەی لەشەڕی بەرەنگاربوونەوەی گەریلادا گەیشتبووە بنبەست، دەستی بۆ پیلانگێڕیەكی چەپەڵ كرد. سەرەتا دەرگا سنوریەكانیان بەرووی گەلەكەمان لەباشوری كوردستان داخست و خەڵكیان رووبەرووی برسیەتی و قڕكردنی فیزیكی كردەوە، نرخی شتومەك و كاڵا خۆراكیەكان بەرز بووەیەوە و بەئاسانی دەستنەدەكەوتن. ویستیەكان گەلەكەمان بەبرسیەتی تەسلیم وەرگرن. لەم دێوی سنور واتا لەدیوێی باشوری كوردستان بەپرۆپاگەندەی چەواشەكارانە و لەخشتەبردنی گەل كە گۆایە پەكەكە دەرگاكانی بەرووی باشوردا داخستووە و خەڵكی تەنگاو و نانبڕاو كردوە لەرێگەی بەرپرسانی ئەو كاتەی هەرێمەوە بەفیتی دەوڵەتی تورك و دەزگا ئیستخباراتی نێودەوڵەتی دەستكرا بە پرۆپاگەندە چەواشەكاریانە لەدژی گەریلاكانی ئازادی كوردستان و بەو شێوەیەش پێشمەرگە و رای گشتی جەماوەری گەلەكەمانیان بەئاراستەی هەڵگیرساندنی شەڕ پاڵ پێوەنا و پەرلەمانی هەرێمی باشوری كوردستان لەساڵی ٩٢ بڕیاری شەڕی لەبەرامبەر بەگەریلا دەرچواند و دەهۆلی شەڕ لێدرا و پێشمەرگەیان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەر لەسالانی ٩٢ تا ٢٠٠٠ ناوەبەناوە خستە بەرەی جەندەرمەی تورك و شەڕی گەریلایان پێكرد.
پەكەكە هەر ئەو كات رایگەیاند، ئەو شەڕە، شەڕی كورد بەكورد نییە؛ بەڵكو، شەڕی خیانەتە و پەیوەندی بەشەڕی براكۆژیەوە نییە. مەوقفی پەكەكە شۆڕشگێڕانە بوو هەم لەبەرامبەر بە بەرەی خیانەتی نێوخۆیی و هەم لەدژی داگیركەران، بۆیە خوێندنەوە و لێكدانەوەكانی پەكەكە لەجێ خۆی و لۆژیكیانە بوو، چونكە گەریلا شەڕ و تێكۆشانی دژ بە دەوڵەتی داگیركەری تورك و لەپێناو بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردی بوو و هیچ پەیوەندیەكیان بەداخستن و دانەخستنەوەی دەرگای سنور و هاتنی خواردن و كەل و پەل بۆ باشور نەبوو، بۆیە تێوەگلان و پرۆپاگەندەكان و وێناكردنی گەریلا بەدۆژمنی بەرژەوەندیەكانی گەل، تەنیا كارتێك بوو لەلایەن دەوڵەتی تورك و لەسەر دەستی دەسەڵاتی ئەو كاتە لەباشوری كوردستان بەرێوە دەبرا و گەلیش زۆر ئاگای لەراستیەكان و ناوەڕۆكی پیلانەكان و رووداوەكان نەبوو و راگەیاندنیش لەو ئاستەدا نەبووە راستیەكان بۆ گەل بگۆازێتەوە.
ئەساسەن پیلانگێڕیەكە لەلایەن ناتۆ و ئەمریكا و توركیاوە داڕێژرابوو، بەڵام بۆ جێبەجێ كردنی پیلانە پێویستیان بەبەشداری پێشمەرگە بوو بۆ ئەوەی رەوایەتی زیاتر بەشەڕەكە بدەن و گەریلا لەنێو گەریلادا ناشیرین بكەن. داگیركەرانی سەر كوردستان بەباشی هەست بەخیانەتی مێژوویی نێو خۆی كۆمەڵگەی كوردیان كردوە. بۆ ئەوەی لەكوردستاندا سەركەوتن بەدەستبهێنی دەبێت خیانەتكاران و خۆفرۆشان هاوبەشی پیلانەكان بكەی و بۆ زەبر وەشاندن لەبزوتنەوەی گەریلایی لەكوردستانیش بەبێ بەشداریكردنی هێڵی خیانەتی نێوخۆیی سەركەوتنی پێكنایەت. بۆیە دەوڵەتی تورك بەمەرجی بەشداری كردنی پێشمەرگە لەشەڕی دژ بەگەریلاكانی ئازادی دەرگاكانی سنوری بەرووبەرووی باشوردا كردەوە. لەبەرەی باشوری كوردستان و لەئۆپەراسیۆنی چەلیك و ساندویج و چەندین ئۆپەراسیۆنی تردا پێشمەرگەی باشوری كوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ جەندەرمەكانی دەوڵەتی تورك خرانە شەڕی گەریلاكانی ئازادی كوردستانەوە بەئامانجی لەناوبردن و تەسفیەكردنی گەریلا. ئەم سیاسەتە جار جاران گۆڕانی بەسەرداهات تا ئەوەی كە لە ساڵی ٩٦ و لە پەیمانی واشنگتۆندا پارتەكانی باشوری كوردستان بەپیلان و داواكاری وەزیری دەرەوەی ئەو كاتەی ئەمریكا بڕیاری بەتیرۆریست ناساندنی پەكەكەیان دەركرد و لەساڵی ٩٧ و ٩٨ و شەڕیان لەبەرامبەر گەریلا بەڕیوە برد و لە ساڵی ٩٩ بە پیلانگێڕیەكی نێونەتەوەیی رێبەر ئاپۆیان رفاند و لەوكاتەوە لەزیندانی تاكەكەسی ئیمرالی لەدنیای دەرەوە دابڕێندراوە. ئەو پیلانگێڕیە لەساڵی ٢٠٠٠یش دا بەشێوەیەكی تر دووبارە كرایەوە. ئێستا هەل ومەرجەكان جارێكی تر هاوشێوەی ئەو قۆناخە بەرەو پیلانگێڕیەكی وەها و شەڕێكی وەها ئاراستە دەگرنەوە و دەیانەوێت بەوشێوەی ساڵانی نوەدەكان زەبر لەبزوتنەوەی ئازادی كوردستان و لەكەسایەتی بزوتنەوەی ئازادی و گەریلا و رێبەر ئاپۆدا بەوەشێن و لەكەسایەتی ئەواندا زەبر لەخەبات و تێكۆشانی نەتەوەیی و نیشتیمانی گەلی كورد بەگشتی بدەن و هیواكانی گەلەكەمان بۆ ئازادی لەگۆڕ بنێن و دەستكەوتە نەتەوەیەكان لەبار ببەن. هەر لەساڵی ٩٦دا بوو دەوڵەتانی داگیركەر بەمەرجی تەسفیەكردنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی بەشەكانی تری كوردستان"كەمپنشینی و بێ چەككردن"، دانیان بەدەسەڵاتداریەتیەتی حكومەتی هەرێمدا ناوە.
وەكو ئەوەی كە مێژوو بۆ دواوە گەڕابێتەوە و خۆی دووبارە بكاتەوە، هەلومەرجەكان و ئاراستەی رووداو و پێشهاتە و قەیرانە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوریەكان و قەیرانەكان سەریان هەڵدابێتەوە، ئەمجارەش كەش و هەوایەكی وەها و مەترسیەكی وا دەبینرێت. شەقام و گەلەكەمانیان بەنەدانی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەر و مامۆستایان چەندین مانگە سەرقاڵ كردوە. هەناردەكردنی نەوتی هەرێمیان لەرێگەی مەحكەمەی فدڕاڵی و دادگای نێودەوڵەتی پاریسەوە بەنایاسایی دانا و دەوڵەتی داگیركەری توركیان بەهۆی بەبازاڕكردنی نەوتی هەرێمەوە بە نایاسای لەسەر سكاڵای دادگای باڵای حكومەتی فدراڵی، لەلایەن دادگای پاریسەوە سنور بۆ هەرێم دانراو و بڕێك پارەش وەكو سزایان بەسەر دەوڵەتی توركدا سەپاند.
نەدانی مووچەی سێ مانگی فەرمانبەر و مامۆستا و مۆچەرخۆری هەرێم لەلایەك، بازرگانی رەش بەپارە و دراوی ئەمریكی و گۆاستنەوەی نایاسایی ئەو پارە و دۆلارە ئەمریكیەی لەلایەن بانكی ناوەندی دەخرێنە بازارەوە بەقاچاخ بردنیان بۆ وڵاتانی توركیا و ئێران و سوریا و دابەزینی نرخی دیناری عێراق، و بەرزبوونەوەی نرخی شتومەك و كاڵا خواردنیەكانی و نەدانی مووچەی مووچەخۆران، فەرمانبەر و مامۆستایان لەلایەك تر و لەلایەكی تر بێ كەفایەتی حكومەت لەئیدارەدان و بەرێوەبردنی حكومەت و كۆمەڵگە و سێكتەركانی وای كرد گەل بڕژنەوە سەرشەقامەكان و داوای مافەكانی خۆیان لەكاربەدەستانی حكومەت و حیزب بكەن. ئەم قەیرانانە هەرزوو زەمینەی دەستێوەردانی دەرەكی بۆ داڕشتنی پیلانی داگیركەران خۆش كرد و لەپڕێكدا هاكان فیدان گەوەر سیخوری تورك لەسەرناوی وەزیری دەرەوە خۆی كردە بەغداد و هەولێر و پاشان چووە تاران.
لەو سەردانانەدا هاكان فیدان پەلەپیتكەی لێژنە چوارقۆڵیەكەی"ئەمریكا، عێراق، توركیا و هەرێمی كوردستان"ی دژ بەبزوتنەوەی ئازادیخوازی كوردستان و گەریلا خستەوە رۆژەڤ و چەند دۆسیەیەكی هەڵپەسێردراو و ناكۆكی هەردوولایەنیشی خستبووە ئەجیندای سەردانەكانی. دەوڵەتی عێراق بەهەستیاریەوە مامەڵەی كرد و رژێمی ئێرانیش بەڵێنی بەشداری كردنی پیلانگێڕیەكەی دا بەمەرجێك هەستیاریەكانی لەبەرچاو بگرن، واتا عێراق و ئێران ، بەتەواوەتی نەچوونەتە ژێر باری نەخشە و پلانەكانی دەوڵەتی تورك؛ بەڵكو بەجیاواز و بەپلانی خۆیان بەشداریان لەپیلانەكەی دژ بەبزوتنەوەی ئازادی كوردیان كردووە.
دەوڵەتی عێراق تۆپەكەی بەپەسەندكردنی بڕە پارەیەكی قەرز بەحكومەتی هەرێم و دەستپێكردنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان و نزیكبوونەوەی لەگەڵ هەولێر تۆپەكەی خستەوەتە ساحەكەی پەدەكە و حكومەتی هەرێم بۆ ئەوەی لەجیاتی خۆی پیلانەكان جێبەجێ بكات، واتا خۆی بەتەواوەتی نەخزاندە نێو پیلانگێڕیەكەی دەوڵەتی تورك بۆ بەتیرۆریست ناساندنی پەكەكە، چونكە داواكاری سەرەكی هاكان فیدان لەدەوڵەتی عێراق ئەوە بوو.
رژێمی ئێرانیش بەمەرجی ئەوەی دەوڵەتی تورك لەو شەڕەدا لەناوچەكانی لۆلان و خنێرە و كانی قڕێژ زیاتر نەیتە قوڵایی خاكی عێراقەوە بەشداری شەڕەكە دەكات. رژێمی داگیركەری ئێران خۆی لەخۆیدا ساڵی رابردووەوە لەگەرمەی دەست پێ كردنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی كردۆتیەتە سەری خۆی كە دەبێت پارتە كوردیەكانی رۆژهەڵات بێ چەك بكرێن و بۆ ئەوەش مۆڵەت و ئۆلتیماتۆمی دابووە هەردوو حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان. رژێمی ئێران پیلانەكەی خۆی لەگەڵ پیلانەكەی دەوڵەتی تورك رێكخست بۆ ئەوەی زۆرتر لەدەوڵەتی تورك بگاتە ئامانجەكانی خۆی. هەر یەكە لەو دەوڵەتە داگیركەرانە دەیانەوێت بەئامانجێك بەشداری پیلانگێڕیەكە بكەن. دەوڵەتانی داگیركەر بەسەر كوردستانەوە هاوڕا و هاوتەبان لەوەی كە دژایەتی بزوتنەوەی ئازادی كوردان و كوردی ئازاد و تێكۆشانی نەتەوەیی و نیشتیمانی و ئازادیخوازانەی گەلی كورد و مافەكانی بكەن، ئەوەی تەبا و هاوڕا نییە كە پرسی كورد یەك پرسە و رەوایەتی بە داگیركەران دەدات، هێڵی تەسلیمیەتكاری نێوخۆی كوردانە.
لەم بگرە و بەردەیەی داگیركەران و پیلانەكانیان بۆ لەناوبردنی بزوتنەوەی ئازادی كوردان و تەسفیەكردن و لەناوبردنی گەریلا، بەشداری هێڵی خیانەتی كوردە لەپیلانگێڕیەكەدا. تەنیا قازانجێك لەو پیلانگێڕیە بۆ پەدەكە و هێڵی خیانەت دەمێنێتەوە مانەوەیە لەدەسەڵات و بەس، دەبێت گەلەكەمان بەروونی ئەو مەترسییانە ببینێت و هاوشێوەی ساڵانی نەوەدەكان نەبنە سووتەمەنی و فریوی پرۆپاگەندەی چەواشەكارانەی پەدەكە و بەناو حكومەتی هەرێم نەبن، دەبێت بزانن كە هەر زەبرێك بەرگەریلا بكەوێت ئەوا ئەو هێز و دەوڵەتە داگیركەرانەی سەر كوردستان دان بەبوونی كورد لەباشوری كوردستانیشدا نانن.
پەڵكێشكردنی پێشمەرگە بۆ هەرێمەكانی گەریلا و هەڵگیرساندنی شەڕی خیانەت، ئەوە پشترڕاست دەكاتەوە كە ئەو بڕە پارەیەی بەقەرز بەهەرێم دراوە و گۆایە وەكو مووچە دەدرێتە فەرمانبەر و مامۆستا و مووچەخۆران و پێشمەرگە لەبڕی رژاندنی خوێنی گەریلا و تەسفیەكردنی تێكۆشان و خەباتی نەتەوەیی و نیشتیمانی گەلی كوردە.
دوابەدوای ئەوەی كە پەدەكە پێشمەرگەی رەوانەی هەرێمەكانی گەریلای كرد، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئانتۆنی بلینكن و وتەبێژی كۆشكی سپی، راگەینرا كە واشنگتۆن بەنزیكبوونەوەی بەغداد و هەولێر دڵخۆشە و دەبێت هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەست پێ بكاتەوە. ئەم لێدوانانە ئەوە پشتڕاست دەكەنەوە كە پیلانگێڕیەكە ئەمریكاشی لەنێودایە و بەئاگاداری ئەوان پێكدێت.
پەدەكە دەیەوێت پێشمەرگە لەژێرناوی پاسەوانی سنور رەوانەی هەرێمەكانی گەریلا بكات. ئەمە یاری كردنە بەئاگر و هەڵگیرساندنی شەڕە. پێشتریش راگەینرا بوو كە پەدەكە و دەوڵەتی تورك دەیانەوێت رێرەوكانی گەریلا لەیەكدی داببڕن.
پەدەكە لەژێر ناوی پاسەوانی سنور و یاساكانی حكومەتی فدرال خۆی خزاندۆتە پیلانگێڕیەكەوە و دەیەوێت وەها تەمەنی خۆی درێژ بكاتەوە. ئەو نامەیەی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریكای نووسیبوو كە هاوكاری بن لەوەی كە خەریكە حكومەتەكەی هەڵوەشێت، بەبەشداریكردنی لەو پیلانگێڕیەدا پێكهاتووە.
گەلەكەمان دەبێت لەو راستیە تێبگەن كە بەشداربوونی پێشمەرگە لەو پیلانگێڕیە و هەڵگیرساندنی شەڕێكی هاوشێوەی ساڵانی نەوەدەكان هیچ خزمەتێك بەگەلەكەمان لەباشوری كوردستان ناكات و تەنیا رۆڵەكانی گەلەكەمان دەبنە قوربانی ویست و حەزی دەسەڵاتداریەتی بەرپرسان و با بەروونی و ئاشكراش گەلەكەمان، مامۆستایان و مۆچەخۆران و فەرمانبەران هەرێمی كوردستان بزانن كە، وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەی بەناوی قەرزەوە وەكو مووچە بەوان دەدرێت لەبڕی رژاندنی خوێنی گەریلا و تەسفیەكردنی بزوتنەوەی ئازادی بەشەكانی تری كوردستان و رەوایەتی دان بەمانەوەی داگیركەران لەكوردستان و بەرپرسانی كورد لەسەردەسەڵات و كورسی دەسەڵاتە دەردرێتە ئەوان، بۆیەش دەبێت لەداواكاریەكانیاندا ئاڵای دژە خیانەت بەرز بكەنەوە و نفرەت لەنۆكەران و خیانەتكارانی نێوخۆیی بكرێت، ئەگەر لەبەرامبەر بەهێڵی خیانەت نەبنە خاوەن هەڵوێست، ئەوا دەبێت بزانن كە بەشدارن لەرەوایەتی دان بەپیلانگێڕی دژ بەگەریلا و پیلانەكانی خیانەتكاران و دەبێت بەخیانەت، بڵێن خیانەت و رێگە نەدەن پەدەكە وەها لەسەر كورسی دەسەڵات بمێنێتەوە و خیانەت لەئامانجەكانتان بكات و هاوشێوەی داگیركەران بەبرسیەتی ئیرادەتان تەسلیم وەربگرێت و ئەمەش ئەركێكی نەتەوەیی و ئەخلاقی و نیشتیمانی هەر تاكێكی كوردە.
ژ.ن