پەدەكە ئەمڕۆ رۆڵی كۆنترا و ژیتەمی ساڵی ١٩٩١ دەگیڕێت

كۆشتنی پێشمەرگەكان لە ٥ی حۆزەیرانی ساڵی ٢٠٢١ دووبارەكردنەوەی ئەو سیناریۆیە، كە پێشتر چەندین جار لەلایەن ژیتەم و پەدەكەوە ئەنجامدراون.

ساڵی رابردوو لەرۆژێكی وەهادا "٥ی حۆزەیرانی ٢٠٢١" پەدەكە هێزەكانی بەرەو گۆڕەپانی مەتینا لە ئامێدیی سەر بەپارێزگای دهۆك رەوانەكرد. لەو كاروانەی گۆایا سەربازییەی پەكەكە سەیارەی زرێپۆش، ئامبۆڵانس، بێڵی میكانیكی و سەیارەی تایبەتی گۆلەنەبڕیش بەجێكرابوون. لەكاتی رەوانە كردنی ئەو كاروانە بەرەو مەتینا یەكێك لەو سەیارە زرێپۆشانە تەقیەوە. لەو تەقینەوەیەدا پێنج پێشمەرگەی پەدەكە گیانیان لەدەستدا.

فەرماندەیی هەرێمی خابوری هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە"، هەر ئەو رۆژە لەسەر ئەو رووداوە راگەیەندراوێكی دەركرد و رایگەیاند: "دەوروبەری كاتژمێر چواری سەرلەبەیانی هێزەكانی سەر بە پەدەكە لە دوولاوە بەرەو  دۆڵی نێوان گردی چوارچێل و گردی جولەمێرگ لەخاڵێكی ستراتیژی گۆڕەپانی مەتینا هێرشیان كرد. هێزەكانمان بۆ ئەوەی ئەو پێشمەرگانە كە لەهەرقۆڵەوە بە ٥٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە جوڵەیان پێكرابوو دەربازی دۆڵەكە نەبن بەچەكی كەسی "شەخسی"، ئەوانیان هۆشیار كردەوە. بەڵام ئەو هێزانە بەبێ گوێدان بەهۆشیاریەكان لەپێشڕەوی رانەوەستان. لەم هەرێمەدا و دەوروبەری هیچ گوندێك یا شوێنێكی نیشتەجێ بوونی گشتی بوونی نییە. ٢٥ ساڵە پێشمەرگە نەهاتوونەتە ئەو هەرێمە. زیاتر هێزەكانی گەریلا لەوێدا هاتووچوو و كاروخەباتی خۆیان بەرێوە دەبەن و لەبەرامبەر بەهێرشی داگیركەرانی دەوڵەتی تورك مینڕێژكراوە. سەرەڕای ئەو هەموو هۆشیاری و هۆشیاركردنەوە، بەڵام زرێپۆشەكان لەپێشڕەوی رانەوەستان و بەردەوام بوون. یەكی دوو سەیارە بەهۆی تەقینەوەیەك كە هۆكارەكەی دیار نەبوو، چەند كەسێكیان لێ كۆژرا. رووداوی وەها لەسەر داخوازی و ویستی ئێمە نییە و دڵگرانیشمان دەكات، بەڵام ئێمە بەرپرسیاری ئەو تەقینەوەیە نین، بەڵكۆ ئەوانەی بەرپرسن كە ئەم هێزەیان رەونەی ئەو هەرێمە كردوە".

بەڵام پەدەكە و بەپەلەپرۆزكێ پەكەكەی پێ تاوانبار كرد. راگەیاندنەكان لەسەرەتاوە رایانگەیاند، كە لێكۆڵینەوە هەرێمیەكان پشتڕاستیان كردۆتەوە كە ئەم هێرشە لەلایەن رژێمی توركەوە پێكهاتووە، بەڵام پەدەكە هەواڵەكەی پێچەوانەوە كردەوە. راگەیاندنەكانی پەدەكە لەو رۆژەوە تا ئێستاكە شەڕی پێچەوانەكردنەوەیان گرتووەتە پێش و هەمیشە كۆشتنی پێنج پێشمەرگەكەیان بەپێچەوانەوە نیشانی رای گشتی دەدەن.

پەكەكە داوای كرد، وەفدێكی بێ لایەن بۆ لێكۆڵینەوەی مەیدانی بچنە شوێنی رووداوەكە و لایەنەكانی رووداوەكە بۆ رای گشتی روون بكەنەوە. بەڵام پەدەكە رێگەی بەمە نەدا كە هیچ وەفدێكی سەربەخۆ بچێتە جێگەی رووداوەكە و دەست بەلێكۆڵینەوە بكەن. لە شوێنی ئاشكراكردنی راستییەكان، پەكەكەیان پێ تاوانبار كرد. لە رێگەی راگەیاندنەكانەوە دەستیان بەهێرش كرد. ئەمڕۆكەش لە ساڵیادی گیان لەدەستدانی ئەو پێشمەرگانە لە شوێنی رووداوەكە و بەئامادەبوونی كەسایەتی، فەرماندە سەربازیەكان، بەرپرسانی سیاسی بەشێوەیەكی نامرۆڤانە و ناجوامێرانە روو رەشی خۆیان دەشارنەوە و تاوانباركردنی پەكەكە لەو رووداوە دوبارە دەكەنەوە.

راستیەكە ئەوەیە پەدەكە ئەمڕۆكە كردەوەكانی ژیتەم و كۆنترا گەریلا لەدەیەكانی ١٩٩٠ لەدژی پەكەكە بەشێوەیەكی بەرفراوان گرتووەتە ئەستۆ و دووبارەیان دەکاتەوە. گەلی باشوری كوردستان باش بزانن كە منداڵانی ئەوان لە پیلانگێڕیی شاراوەی پەدەكە و میت كۆژراون. پەدەكە لە هەوڵدایە تا بەپێچەوانەوە نیشاندانی راستیەكان گەلی كورد لەبەرامبەر بەبزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان هان بدات.

ساڵانی دەیەی ١٩٩٠ ئەركی ژیتەم بەرفراوانكردنی تێكۆشانی كۆنترا گەریلا و قوڵكردنەوەی ناكۆكیەكان لەباكوری كوردستان بوو. بەدزینی هاووڵاتیانی كورد، گەلی لەدژی گەریلا هاندەدا. دەوڵەتی تورك رێكخستنی كۆنترا گەریلا و دووبەرەكی لەساڵی ١٩٩١ی لەباشوری كوردستان دەست پێ كرد. پیۆنەكانی تورك وەكو ئەحمەد جەم ئەرسەڤەر یەكێك لەدامەزرێنەرانی ژیتەم بوو، هاوڕا لەگەڵ تیمێكی تایبەتی خۆیدا بەهاوكاریی میتی تورك و بەجل و بەرگی كوردی و جەمەدانی سور دەربازی بادینان بوو و گوند بەگوند و هەرێم بەهەرێم بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ و فووتێكردنی شەڕكە لەنێوان پێشمەرگە و گەریلاكانی پەكەكە هەوڵێكی زۆریان دا. ئەم كردەوانە بەبەرنامە و پلان پێكدەهاتن و بەهاوكاری ئەشرەف بدلیسی و دەستە رەشەكانی بنەماڵەی بارزانی "پاراستن" و خودی مەسعود بارزانی بەرێوە دەچوون.

بۆ بەردەومی ئەم پرۆژانە هەموو تێكچووەكان لەلایەن دەوڵەتی توركەوە خەرج دەكرا و ئامانجی ئەوانە، هەڵگیرساندنی شەڕێكی گەورە لەنێوان پێشمەرگە و گەریلاكان بوو.

كەسانی بەرژەوەندی پەرەستی كورد لەدەسەڵاتی هەرێمی كوردستان بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە كەسێیەكانیان لەو پلانانەدا جێگەیان دەگرت. لەپێناو پیلانە پیس و گڵاوەكانیاندا بەدەوری یەكدیدا كۆدەبوونەوە. لەو ساڵانەدا پەدەكە لەدوو بەرەدا لەدژی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان بەرەشكردنی پەكەكە دەستی بەكاركرد. لەلایەكەوە بەكردەوەگەلێكی چەپەڵ وەكو تیرۆر، گرتن و رادەستكردنی گەریلاكان بەدەوڵەتی توركی فاشیست و لەلایەكی ترەوە لەرێگەی راگەیاندنەكانەوە بەهەڵخەڵەتاندنی رای گشتی و رەشكردن دەستی بەشەڕ كرد. نمونەگەلێكی زۆر لەكردەوە چەپەڵە هاوبەشەكانی ژیتەم و پەدەكە هەن.

ـ لایەنگەرانی هەرێمی و سیاسیی پەكەكە وەكو عەلی شەعبان ئامێدی، سادق عومەر سندی، رەئۆف ئاكرەیی و سەدان ئەندامی پارتی پاك وەكو هۆشەنگ میرزا "هەڤاڵ چەكدار"، زەكی ئامێدی "هەڤاڵ كەنداڵ"، بەكر هیرانی "هەڤاڵ ئارمانج" و رۆژنامەوان و كادێر و لایەنگەری نزیك لە پەكەكە لە دهۆك و هەوڵیر ڕفێنران و لەلایەن ژیتەم و پەدەكەوە شەهید کران.

ـ تەسفیەكردنی گشتی بەرەكانی نەتەوەیی ـ وڵاتپارێز لەباشور، لەسەر بنەمای ئەو سیاسەتە لە ١٢ كانوونی یەكەمی ساڵی ١٩٩١ "كۆتایی ساڵی ١٩٩١" ، ٢٣ ئەندامی پارتی پاك لەشاری دهۆك كە ژمارەیەكیان ژن بوون، دوای بیست رۆژ لەدەستبەسەركردن و زیندانیكردن لە ٨ی كانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩١ لەلایەن پەدەكەوە لەسنوری ئیبراهیم خەلیلەوە رادەستی دەوڵەتی تورك كرانەوە.

 ١٤ی كانوونی دووەمی ١٩٩٢ دوو ئەندامی پارتی پارك بەناوەكانی نەجات مەلا ئەحمەد و محەمەد نەزیر لەنزیكی شارۆچكەی سێمێلی پارێزگای دهۆك لەلایەن پێشمەرگەكانی پەدەكەوە شەهید کران.

 ٢٩ی حۆزەیرانی ساڵی ١٩٩٢ وڵاتپارێز و چالاكی یەكێتیی نەتەوەیی كورد "سادق عۆمەر سندی" لەزاخۆ لەلایەن پەدەكەوە تیرۆر كرا.

 كۆشتن، تیرۆر و ڕفاندن و رادەستكردنی لایەنگەرانی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان تا كۆتایی بەردەوام بووە و بەسەدان كەس بەشێوەی ئاشكرا و شاراوە لەلایەن پێشمەرگەكانی پەدەكەوە ولەسەرداوای ژیتەم و میت كۆژران یا ڕفێنراون.

ـ تەقینەوەی سەیارەی خەڵكی مەدەنی لەلایەن پەدەكەوە لەنێوان رێگای زاخۆ ـ دهۆك، زاخۆ ـ باتوفا و ئەو  رێگایانەی دەچنەوە سەر هەرێمە جیاوازەكان لەبادینان بەئامانجی رەشكردنی پەكەكە و بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان لەسەرداواكاری ژیتەم ـ میت.

ـ تەقینەوەی تی ئین تی لەزاخۆ لە رۆژی ٢٧ی شۆباتی ساڵی ١٩٩٥ كە بەسەدان كەس كۆژران و بریندار بوون.

ـ كۆشتنی كەسایەتیە ناسراوە هەرێمیەكان و تاوانبار نیشاندانی پەكەكە بەئامانجی رەشكردن. وەكو نموونە لەساڵی ١٩٩٥ كەسێك بەناوی یاسین مستەفا، ناسراو بەیاسین مستۆ كەسایەتی ناسراوی عەشیرەتی نهێلێ بوو. ئەو كەسایەتیەكی چەپ و وڵاتپارێز بوو و هیچ ویستێكی شەڕیشی لەگەڵ پەكەكە نەبوو. هەمیشە راستیەكانی باس دەكرد. ناوبراو لەنێو گوندەكانی گوهرز و دێرەلۆك لەئامێدی كۆژرا. ئەوانەی بەچاوی خۆیان رووداوەكەیان لەهەرێمەكەدا بینی بوو رایانگەیاند، لە كاتی روودانی ئەو رووداودا گەریلا لەو هەرێمەدا نەبوون و كۆنترۆڵكردنی هەرێمەكە بەتەواوەتی لەدەست هێزەكانی پەدەكە و میتدا بوو. ئەو كەسە لەپیلانگێڕی هاوبەشی پەدەكە و ژیتەم كۆژرا تا شەڕی نێوان دانیشتوانی هەرێمەكە و گەریلا گۆڕ بكەن و هاوكات ناڕەزایەتی كەسایەتیەكانی هەرێمەكە لەبەرامبەر بەگەریلا زۆرتر بكەن.

 ئەحمەد عەلی یەكێكی تر لەو كەسانە بوو، كە لەعەشیرەتی نهێلێ بوو و لەلایەن كەسێكی نەناسراوە لەپشتەوە بەچەكی قەناس كۆژرا. هەموو دانیشتوانی هەرێمەكە رایانگەیاند، ئەحمەد عەلی لەلایەن گەریلاوە نەكۆژراوە، چۆنكە ئەو كەسێكی تا بڵێی لەدژی شەڕی دژ بە  پەكەكەدا بوو و ناڕەزایەتیی خۆشی لەشەڕی هێزەكانی ژێر فەرماندەیی لەگەڵ پەكەكە راگەیاندبوو.

ئەمین سەرگەلی یەكێكی تر لەو كەسانە بوو لەهەرێمەكە، كە لەلایەن ژیتەم ـ پەدەكەوە كۆژرا. ئەو بەچەكی قەناس كۆژرا و كۆشتنەكەیان خستە ئەستۆی پەكەكەوە، بەڵام دانیشتوانی هەرێمەكە رایانگەیاند، كۆشتنی ئەمین لەلایەن پەدەكە ـ ژیتەمەوە بەئامانجی نانەوەی دووبەرەكی لەهەرێمەكە پێكهاتووە. پەدەكە كەسایەتیە ناسراوەكانی عەشیرەتی نهێلێ بەشێوەیەكی بەرنامەبۆدارێژراو دەكۆشت و لەلایەكی ترەوە هەوڵیدەدا تاوانەكە بخاتە ئەستۆی پەكەكە تاكۆ گەلی هەرێمەكە لەدژی پەكەكە هان بدات.

ژمارەیەكی زۆر لە ئەفسەران و فەرماندەكانی پێشمەرگە كە ئامادەی شەڕ نەبوون لەگەڵ پەكەكە لەپشتەوە لەلایەن پەدەكە ـ ژیتەمەوە بەئامانج گیران و كۆژران. هاوكات لەگەڵ كۆشتنەكانیاندا راگەیاندنەكانی پەدەكە ئەو كۆشتنانەیان دەدایە پاڵ پەكەكە. ژمارەیەكی زۆر لەو كەسانەی لە كۆشتنی خەڵكی مەدەنیدا دەستیان هەبوو بە فەرمان و دەستوری ژیتەم ـ پەدەكە دەستیان هەبوو لەشەڕی داعش و رەوانەی بەرەكانی پێشەوەی شەڕكران و لەسەردەستی داعش بە كوشت دران تاوەکو راستییەكان لە تاریكیدا بمێنێتەوە.

جەم ئەرسەڤر و ئەشرەف بدلیسی دوابەدوای ئەوەی ئەركی خۆیان لەدروستكردنی دووبەرەكی لە نێوان كوردەكانیاندا پێكهێنا بۆ شاردنەوەی بەڵگەكانی تیرۆر و كۆشتنەكان لەدژی كوردەكان لەلایەن خودی دەوڵەتی توركەوە كۆژران. دەوڵەتی تورك رووداوەكانی تیرۆری بەلەناوبردنی بەڵگەكان و شاهیدانی رووداوەكان لەناو برد.

بەم بۆنەوە دەتوانرێت بگۆترێت كە كۆشتنی پێشمەرگەكان لە ٥ی حۆزەیرانی ساڵی ٢٠٢١ دووبارەكردنەوەی ئەو سیناریۆیەیە، كە پێشتر بەدەیان جار لەلایەن ژیتەم ـ پەدەكەوە روویانداوە و پێكهاتوون. لە كۆشتنی غازی عەلیخان و چەندین كەسایەتیی تر ئەندامی ئاسایش و پاراستن لەساڵانی رابردوو تا كۆشتنی رزوان سندی پێشمەرگەیەك كە لە دەركارێ كۆژرا و تەنانەت ئەو ٥ پێشمەرگەیە لەساڵی رابردوو كۆژران و رووداوی هەنووكە لەبامەڕنێ كە ٢ منداڵ شەهید بوون. هەموو ئەو رووداوانە بێگومان لە چوارچێوەی نانەوەی دووبەرەكی و پیلانی پیسی دەوڵەتی داگیركەری تورك و بەدەستی بنەماڵەی بارزانی بە ئامانجی شەڕكردنی پەكەكە پێكدێن.

سەرچاوە: xwebun

ژ.ت