پەکەکە لە ئەڵمانیا چۆن قەدەغە کرا؟

بۆ ئەوەی لە دژی "قەدەغەکردنی پەکەکە" کە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ لە پەرلەمانی ئەڵمانیا قەراری لەسەر درا تێکۆشانێکی گونجاو ئەنجام بدرێت، پێویستە بزانین لە کوێ و بۆچی ئەم بڕیارە دراوە.

 

من ئەم دێڕانە وەک "تۆمەتبار"ی دۆسیەی بەناوبانگی دوسڵدۆرف دەنووسم کە لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بێتاوان دەرچوو. بۆ ئەوەی تێکۆشانێکی گونجاو لە دژی "قەدەغەکردنی پەکەکە" کە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ لە پەرلەمانی ئەڵمانیا قەراری لەسەر درا ئەنجام بدرێت، پێویستە بزانین لە کوێ و بۆچی ئەم بڕیارە دراوە. ئەمەش هیچ پەیوەندی بە"ڕێکخراوی تیرۆریستی"ــەوە نییە. چونکە پەکەکە لە ساڵی ٢٠٠١دا واتە لە کاتی ئاگربەستدا کە ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی سەرکەوتووی لە دژی سیستەمی ئەشکەنجە و دابڕانی ئیمرالی دەستپێکردبوو خرایە نێو "لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان"ی یەکێتییەوە لە ئەوروپاوە.

وەک دەزانرێت دەستگیرکردنەکان لە دۆسیەی دوسڵدۆرف لە شوباتی ١٩٨٨ دەستی پێکردبوو و دۆسیەکە لە ٧ی نیسانی ١٩٩٤ کۆتاییهات. کاتێک لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ بە چالاکی ئەروح و شەمزینان شەڕی گەریلا لە کوردستان دەستی پێکرد، دەسەڵاتی ئەو سەردەمەی تورکیا ئەو ڕەوشەی لە حوزەیرانی ١٩٨٥ هێنایە کارنامەی ناتۆ و بە پێی مادەی ٥ی ناتۆ داوای پشتیوانی کرد. لەو ڕۆژەوە ناتۆ ڕاستەوخۆ پێشەنگایەتی شەڕی کوردستان دەکات.

لە ٢٨ی شوباتی ١٩٨٦ سەرۆک وەزیرانی سوید ئۆلۆف پاڵمە بەهۆی هێرشێکەوە لە ستۆکهۆڵم کوژرا. حکومەتی تورکیا و میدیاکان دەستبەجێ هەوڵی پڕوپاگەندە و دیپلۆماسییان خستەگڕ و ئەم ڕووداوەیان خستە ئەستۆی پەکەکە. لەسەر ئەمە، لە هاوینی ساڵی ١٩٨٦، ڕێکخراوە هەواڵگرییەکانی وڵاتانی ئەورووپایی پێکەوە کۆبوونەوە و دەستیان بە "لێکۆڵینەوە لەسەر پەکەکە"دەست پێکرد. لە مانگی تەمموزی ساڵی ١٩٨٧لە چوارچێوەی پلاندانیانی "دۆخی نائاسایی" بڕیاردرا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بکرێتە دۆسیەیەکی دادگاییکردن. بێگومان ئەم ئەرکەیان بە ئەڵمانیای فیدراڵ سپێردرا. چونکە لەو کاتەدا مێزی تورکیا لە ناتۆ لە ئەڵمانیا بوو و کودەتاکەی ١٢ی ئەیلول بەهاوکاری ئەڵمانیاوە بەڕێوەبرا.

لەو چوارچێوەیەشدا لە لایەک لێکۆڵینەوەی فراوان و قووڵتر دەستی پێکرد، لە لایەکی ترەوە دادگایەکی تایبەتی شاراوە بەنرخی ٨ ملیۆن مارک کرایەوە و هەزاران کەس لەو بوارەدا کاریان دەکرد. ٣٦٠ دۆسیە پڕ لە ٤٠ هەزار لاپەڕە بەڵگەنامە کۆکرابووەوە بۆ لێکۆڵینەوە و وەرگێڕان وسەر ڕاستکردنەوە پێویست بە خەباتکاران هەبوو. دوای ئەوەی ئەم چالاکییانە گەیشتنە ئاستی پێویست، لە شوباتی ١٩٨٨ەوە دەستیان بە ڕەشبگیری کرد. بەوبۆنەوە پرۆسەی دادگاییکردن لە ساڵی ١٩٨٩ دەستی پێکرد.

لێرەدا بە وردی باسی ئەوەی لە دادگای ئاماژەپێکراودا ڕوویدا ناکەم. چونکە ئامانجی ئێمە ئەمە نییە. بۆ ئەوەی بزانین مرۆڤ سەرەنج بە چەند بابەتێک بدات بەسە. کردنەوەی ئەو دۆسیەیەی کە باسی لێوە دەکرێت و ئەو دەستگیرکردنانەی ئەنجامدراون بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەندیان بە"کوشتنی پاڵمە"وە بووە و هەموو لێکۆڵینەوە نهێنییەکان لەو بوارەوە ئەنجامدراون. بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵەکان و بەکارهێنانی "شایەتحاڵ ودانپێدانراو" ئەنجامی لێکۆڵین و لیپرسینەوەکان، هیچ پەیوەندییەک بە کوشتنی پاڵمە وە نەدۆزرایەوە. هەر بۆیە ئەو کەسانەی کە فایلەکانیان کردبووەوە تووشی زەحمەتی وکێشە بوون. بەمەبەستی پەردەپۆشکردنی ئەم ڕەوشە، لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە، لەنێو ڕای گشتی ئەڵمانیا و ئەوروپادا هەڵمەتێکی توندی ڕەشکردنیان دەست پێکرد.

بەڵام ماوەیەکی زۆر نەیانتوانی ئەم ڕەوشە پەردەپۆش بکەن و لە ماوەیەکی کورتدا دەرکەوت کە دۆسیەکە لەسەر بنەمای ساختەکاری و تۆمەت دروستکراوە. لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٠ بەم لاوە سەرهەڵدانی گەل لە کوردستان پەرەی سەند و تێگەیشتنی ئەوەی کە پەکەکە بزووتنەوەیەکی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی کوردە، هێدی هێدی لە نێو ڕای گشتی ئەڵمانیادا بڵاو بووەوە. لەبەر ئەوە هەڵمەتی چەواشەکاری لە دژی ئەو کەسانەی لە دۆسیەکەدا دەستگیرکراون، کاریگەری خۆی لەدەستدا. هەموو ئەم گرژییانە لەنێو ئەو کەسانە دروست بوو کە دۆسیەکە تەنها بە هۆکاری ئایدیۆلۆژی و سیاسی دەکەنەوە و جێبەجێی دەکەن.

لە ڕاستیدا ڕەنگە ئەو دۆسیەیەی کە باسی لێوە دەکرێت هەرگیز کۆتایی نەیەت و ڕەنگە بۆ دەیان ساڵ بەردەوام بێت. چونکە زیاتر لە ٤٠ هەزار لاپەڕە بەڵگەنامە لە دەوروبەر کۆکراوەتەوە. بۆ ئەوان وەرگێڕان، لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن دۆخێکی دروستکردووەکە لێی ڕزگاریان نابێت. تەنانەت ئەوانەی وەک شایەتحاڵ نیشان دەدران هێنرانە دادگا. چونکە ئەوان هەوڵیان دەدا لێدوانی درۆ بدەن بەڵام لە لێکۆڵینەوەکانەوە ئاشکرا بوو. ئەوانەی دۆسیەکانیان تۆمار کردبوو، هیوایان بە دانپێدانانی شایەتحاڵەکانەوە بوو کە بەم شێوەیە زانیاری درۆ لە دژی پەکەکە ئاشکرا بکەن و ئامانجیان پارچەکردن و لاوازکردنی پەکەکە بوو. بەڵام هەر لەسەرەتاوە ئەم حسابەیان وا دەرنەچوو. هەموو ئەو کەسانەی کە دەستگیریان کردبوو ڕووبەڕووی بەرخۆدان بوونەتەوە و داواکاری گشتی ئەڵمانیا کە بە "ڕاوچی کورد" ناوبانگی هەبوو، کەوتنە دۆخێکی بێ ئومێدی. چونکە نەیانتوانی ناسنامەی هەندێک لەو کەسانە ڕوون بکەنەوە کە دەستگیریان کردوون.

 

ئەوەی ئەم دۆخەیان گۆڕی، هەڵوێستی ئێمە بوو. ئێمە بە هەندێک هۆکار لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٣ بەرامبەر بڕیاری مەحکومیەتی دادگا ناڕەزایەتیمان دەربڕی و ڕامانگەیاند کە ئێمە ئەم دادگایەمان قبوڵ نییە. بەوبۆنەوە ئێمەیان لە دانیشتنی دۆسیەکە دوور خستەوە. بۆیە نزیکەی ٩ مانگ نەچووینە دانیشتنی دادگاوە. لەم ماوەیەدا سودیان لە ئامادەنەبوونی ئێمە و دەستوەرنەدانی پارێزەران وەرگرت و هەموو ئەو بەڵگەنامانەی لە دەستیاندا بوون پێشکەشی دادگایان کرد. ئەم ڕەوشە وایکرد بە هەڵە تێبگەین و هەنگاوێکی هەڵە ڕووبدات.

دواتر کە گەڕاینەوە بۆ دادگایی کردن، بینیمان کە بەڵگەنامەکان بە وردی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە و ئێستا خەریکی یەکلاییکردنەوەن. بەڵام دۆخەکە زۆر لە بەرژەوەندی ئێمە بوو. هەرچەندە هەموو بەڵگەنامەکان پشکنینیان بۆ کرا و گوێیان لە بەناو شایەتحاڵەکان گرتبوو، بەڵام نەیانتوانی هیچ زانیاری و دۆزینەوەیەکی گرنگ بۆ تۆمەتبارکردن و سزامان بدەن. ئەم ڕەوشە رەوشێکی زۆر مەترسیداری هەم بۆ داواکاری گشتی و هەم بۆ دادوەر دروست کرد. لەسەر ئەم بابەتە بۆ ئەوەی"بگەنە چارەسەرێکی گونجاو" داوای کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان لە پارێزەران کرد.

 کاتێک پارێزەران لەم داواکارییە ئاگاداریان کردینەوە، ئێمەش قبوڵمان کرد. ڕۆژێک ئێمە و دادوەر و داواکاری گشتی و پارێزەر و لە هۆڵی دادگا لە ژێرزەمین کۆبوونەوەیەکی هاوبەشمان ئەنجامدا. دوای چەندین گفتوگۆ، بە ڕوونی تێگەیشتین کە بۆ ئەوەی سزا دەربکەن، دەیانەوێت دان بە هەندێک تاواندا بنێین. بەکورتی دەڵێن:" لەم دۆخەدا نەدەتوانین سزاتان بدەین و نەدەتوانین بەبێ سزادانیش ئازادتان بکەین. ئەگەر هەندێک تاوان قبوڵ بکەن، بەپێی ئەو تاوانە سزاتان دەدەین و دەستبەجێ ئازادتان دەکەین." هەر بۆیە دەیانەوێت لە بەرامبەر ئازادبوونمان لە زیندان دان بە تاوانەکەماندا بنێین. ئێمە ٦ ساڵ زیندانی کراین بەبێ ئەوەی تاوانبار بین.

ئێمە دۆخەکەمان هەڵسەنگاند و بێگومان داواکارییەکانیان ڕەتکردەوە. گوتمان ئێمە بێ تاوانین و ئازادمان بکەن، بۆچی ئەو تاوانانە قبوڵ بکەین کە نەمانکردووە. لەسەر بنەمای ئەمەش و لەبەرئەوەی یاساکانی ئەڵمانیا گونجاو نەبوون بۆ سزادانمان، پرسەکەیان بردە ناوەندی سیاسی و داوایان لە حکومەتی ئێستا کرد بڕیارێک لەبارەی پەکەکەوە بدات. بۆیە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٣ لەسەر داوای حکومەت، پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاری "پەکەکە ڕێکخراوێکی تاوانکارە"ی دەرکرد و بڕیارەکەی یاسایی کرد. بۆیە پەکەکە وەک "ڕێکخراوێکی تاوانکاری" لە ئەڵمانیا بە شێوەیەکی یاسایی قەدەغە کرا. لەسەر بنەمای ئەم قەدەغەکردنە یاساییە، دادگای دوسڵدۆرف سزای ٦ ساڵ زیندانی بەسەرماندا سەپاند بەهۆی ئەوەی ئەندامی ڕێکخراوێکی تاوانکاری قەدەغە بووین، ئێمەش ٦ ساڵ زیندانی کراین. واتە لە ٧ی نیسانی ١٩٩٤دا کە ئەو وتنانە کرا بڕیار درا و ئازاد کراین. بە واتایەکی تر بڕیاری "قەدەغەکردنی پەکەکە"ی ٢٦ی تشرینی دووەم تەنها بۆ ئەوەی دادگای دوسڵدۆرف سزامان بدات جێبەجێ کرا.

بێگومان ئێمە یەکسەر بڕیارەکەمان بردە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا. DMME لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەکە کرد و لە ٥ی تەمموزی ٢٠٠١ بڕیارەکەی دادگای دوسڵدۆرفی هەڵوەشاندەوە و ئێمە بێتاوان دەرچووین. بەم شێوەیە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا کە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ بەهەڵە زانی بوو و ڕەتکرایەوە.

بەکورتی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری "قەدەغەکردنی پەکەکە"ی پەرلەمانی ئەڵمانیا ی لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ ڕەتکردەوە. پێشتر هەزاران جار سەلمێنراوە کە ئەم بڕیارە لە ڕوانگەی ویژدان و سیاسەتەوە هەڵەیە و بڕیارێکی هەڵەیە تەنها بۆ بەرژەوەندی سیاسی و ئابوورییە. بۆیە بڕیاری "قەدەغەکردنی پەکەکە ٢٦ی تشرینی دووەم" لەڕووی یاسایی و سیاسییەوە دروست نییە. پێویستە ئەمە بزانرێت، ئەو بڕیارەکە پووچ و بێ بنەما ببینرێت و بە تێکۆشان لە دژی ئەو بڕیارە لە بواری یاسایی و سیاسیدا بڕیاری مێژوویی لەشوێنی جێبەجێ بکرێت.

 

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا