سری سورەیا ئۆندەر؛ موسای ئاشتی
ئیدی کاتی ئەوەیە هیواکانی ئاشتی بگەن بە ئامانجی خۆیان و پرسێکی لە مێژیینە چارەسەر بکرێت، پێویستە هەمووان لە پێناو زیندوڕاگرتنی یادی سری سورەیا ئۆندەردا چییان لەدەستبێت بیکەن.
ئیدی کاتی ئەوەیە هیواکانی ئاشتی بگەن بە ئامانجی خۆیان و پرسێکی لە مێژیینە چارەسەر بکرێت، پێویستە هەمووان لە پێناو زیندوڕاگرتنی یادی سری سورەیا ئۆندەردا چییان لەدەستبێت بیکەن.
گوزارشتکردن لە کەسایەتییەک کە لە نزیکەوە ئاگاداری مێژووی کۆمەڵایەتی تورکیا بووە، کارێکی ئاسان نییە و مرۆڤ نیگەرانە لەوەی کە ئایا دەتوانێت حەقی گێڕانەوەی بدات یان نا. سری سورەیا ئۆندەر بە ناسنامەی هونەری، سیاسییەکەیەوە، بە ڕوانگەی کولتووری و شارەزایی لە وشەکان و هێزی لێکدانەوە و نوکتەدا کەسایەتییەکی بەهێزییەوە، تایبەتمەندییەکی زۆر بێوێنەی هەبوو کە مانایەکی دیکەی بە ژیان بەخشی.
لە چینێکی هەژارەوە سەر هەڵدەدات، وەک ئەوەی خۆی دەیگوت 'لە ئاستی هەتیویبووندا گەورە بووە' لە بنەمادا سۆسیالیست بووە، لە تەمەنی گەنجیدا بەهۆی بیروباوەڕیەوە زیندانی کراوە و ئەشکەنجە دراوە و لە ساڵانی کۆتایی ژیانیدا لەسەر کورسی جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئەرکدار بوو. ئەو یەکێک لەو کەسە کەمانەیە کە هەر کارێکی دەستپێکرد تێدا بوو بە وەستا، سەرکەوت و کاریگەری لەسەر ژیانی هەموو مرۆڤەکان دانا.
بوو بە یەکێک لە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پرسی کورد کە یەکێکە لە پرسە بنەڕەتییەکانی تورکیایە. بە هاتنی لە نەریتی بەرخۆدانی بابا ئیسحاقەوە، وەک دوایین نوێنەری گەلی تورکمان، هەمیشە لە گەڵ گەلی کورد بوو، کە لە دۆخێکی داگیرکاریدا بوون. لە هەموو شوێنێک بەبێ ترس و نیگەرانی ڕاستییەکانی دەگوت، قەد لە باجدانی قسەکانی نەدەترسا، لە هەموو شوێنێک، لە شەقامەکان هەتا پەرلەمان، دادوەری کردنی نابەجێ شکاند و بوو بە مرۆڤێکی تێکۆشەر، بوێر و شوێنکەوتووی ئاشتی.
سەرەڕای ئەوەی کێشەی تەندروستیی بوو، بێ گوێدانە تەندرووستیییەکەی، لە پێناوی ئاشتییدا، دۆزی ئاشتی گەلانی لە پێش هەموو شتێکەوە دانا، بۆ ئەمە زۆر هەوڵیدا بوو و بەمجۆرە مۆرکی خۆی لەسەر هەموو هەوڵدانەکان بەجێهێشت کە بێگومان جێگەی هەوڵەکانی پڕ ناکرێتەوە. لە پرۆسەکانی چارەسەرکردنی پرسی کورددا ڕۆڵی سەرەکی و چالاکی بینی. بەشێوەیەکی زۆر لە ناوەندی کاردا بوو، لە پرسەکاندا کەسێکی زۆر شارەزا بوو، هۆشیاری کۆمەڵایەتی و مێژوویی زۆربوو، هێزی نوێنەرایەتی لە دیالۆگ و دانوستانەکاندا نیشان دەدا، باری ئاشتی خستەسەر شان و بوو بە یەکێک لە بنەما گرنگەکانی ئەو پرۆسەیە.
بێبەختی سری سورەیا ئۆندەر ئەوە بوو کە لە وڵاتێکی وەک تورکیادا دەژیا. ئەو کەسانەی دەسەڵاتدارن و وڵات بەڕێوەدەبەن، بەهایەکی ئینسانی گەورەیان لەدەستداوە. ژیانی لە زیندانەکاندا بەسەر برد. سەرەڕای هەموو شتێک و هەموو کەسێک، ئەو درێژەی بەو نەریتە بەرخۆدانیەدا کە خۆی باشترین دەیناسی، درێژەی پێدا و لە پێناو ئاشتیدا دەستی بە تێکۆشان کرد. بوو بە موسای تێکۆشانی ئاشتی. یەکێک لە گرنگ و قورسترین کێشە بنەڕەتییەکانی تورکیا، ئاشتی کوردە کە ئەو ئەم ئەرکە گرانەی لە ئەستۆ گرت. لەبەرامبەر ئاشتیدا، نەک هەر دەستی، بەڵکو هەموو جەستەی نەخۆش و ماندووی خستە ژێر ئەم ئەرکە قورسەوە.
لە تەوراتدا چیرۆکی موسا بە وردی گێڕدراوەتەوە. ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ فیرعەون، سەختییەکانی ڕێکخستنی گەلەکەی، تێکۆشان و خواستی ئازادی لە کۆیلایەتی، کۆچکردن لە میسر، ٤٠ ساڵ سەرگەردانی لە بیابانەکان، سەرەڕای هەموو ئەمانە، ژیانی خۆی بۆ گەیشتن بە خاکێکە کە بەڵێنی پێداوە تەرخان کرد. ئەگەر ڕاستگۆ بین چیرۆکی سری سورەیا ئۆندەر تا ڕادەیەک لەم ڕاستیەوە نزیکە. بوو بە پێشەنگ لە ڕووبەڕووبوونەوەی پرسێکی سەخت و قورسدا کە بۆ زۆر کەس لە هەموو بوارێکەوە لە ماددی و ڕۆحیەوە باجێکی قورس و ئازارێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە. تەنها کەسێکی وەک سری دەیتوانی لە دژی تاقمێکی تاوانکار کە تورگوت ئۆزال سەرۆککۆمار و زۆرێک لە فەرماندە سەربازییەکانی لەناوبرد بوەستێت. وەک موسا وازی نەهێنا، هەوڵیدا ئەو ئاشتییەی کە بەڵێنی لەسەر دابوو بەدەستبهێنێت، بەداخەوە پێش ئەوەی ئاشتی ببینێت ژیانی لەدەستدا.
سری سۆرەیا لە ئاستی شەهیدی یەکەم و فیدایی ئاشتیدا جێگەی هەبوو. لە کەسایەتی خۆیدا، تەنانەت لە لێواری مردنیشدا، مرۆڤەکانی لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا پێکەوە کۆکردەوە. ئەرکی گرانی ئاشتی لە ئەستۆ گرت و خاوەنداری لێکرد. دڵسۆزی هەموو کەسێک بوو، لەگەڵ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا پەیوەندی دروستکردبوو. بوو خاوەن پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بە هێز بوو. ئێستا کاتی خاوەنداری کردنە لە ڕێباز و یادەوەرییەکانیە. ئەرکی دۆست و هاوڕیانیەتی کە بە هێزتر لەسەر ڕێگای ئاشتی هەنگاو بنێن و ئەو ئاڵایەی کە سری سۆرەیا ئۆندەر هەڵیکردبوو، لە گەڵ هیواکانی بگەیەنینە ئەنجام.
ئەو دۆخ و ڕەوشە قورسەی بە کۆچی دوایی سری سۆرەیا ئۆندەر دروست بوو، خەمباریەکی گەورەی لەسەر هەموو کۆمەڵگا دروستکرد. وەک کەسێک کە لە ویژدان و ڕۆحی کۆمەڵگادا جێگەی هەبوو، جێی هێشتین. گەلی تورکیش ڕۆڵەیەکی بەنرخی لەدەستدا. سەرەڕای هەموو شتێک بە ویژدانێکی پاکەوە ڕۆیشت. بە وتەی خۆی "من مانام بە ژیان بەخشی" و بە ئارامی ڕۆیشت.
ئێستا کاتی ئەوەیە هیواکانی ئاشتی بگەنە ئامانجەکەیان و ئەو پرسە دێرینەیە کۆتایی پێبێت. بۆ یاد و بیرهێنانەوەی سری سۆرەیا ئۆندەر، پێویستە هەموو کەسێک هەرچی لە توانایدا بێت بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی بەکای بهێنێت. سری سۆرەیا دەبێ دادپەروەرانە و بە ویژدانانە هەڵسەنگێندرێت و بە ئاواتەکانی بە سەرکەوتن بخەمڵێندرێت. ئەگەرچی لەدەستدانی سری سۆرەیا بۆشایییەکی گەورەی دروست کردووە، بەڵام ئێستا بە ڕۆحی کەسایەتی سری سۆرەیاوە دەکرێت ئاشتی بەدی بهێنرێت.
بە کۆچی دوایی سری سۆرەیا، هەموومان خەمبارین و دەزانین چ خەسارێکی گەورە ڕوویداوە. سەرەخۆشی و سڵامەتی بۆ بنەماڵەی، خزم و دۆستانی و گەلەکەمان. ڕۆحی شاد بێت، جێگای بەهەشت بێت. ئەگەرچی"سری لەم دونیایە ڕۆیشت"، بەڵام بۆ هەمیشە لە دڵی گەلەکەی دەمێنێتەوە.