ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بە شەهیدبوونی هەرسێ گەریلا؛ شۆڕشگەر، دژوار و باز، کە لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا لە زاپ شەهیدبوون ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیە:
"هاوڕێیانمان شۆڕگەر مەزڵووم مالکۆچ، دژوار ئارارات و باز چاتاک لە ئەنجامی هێرشێکدا لە ١٨ی حوزەریرانی ٢٠٢٣دا لە زاپ شەهید بوون. لە ئاست زیندووڕاگرتنی شەهادەتی هاوڕێیانمان دژوار، شۆڕگەڕ و بازدا بەژنمان دادەنەوێنیینەوە، کە لە هەموو گۆرەپانێکدا نوێنەرایەتی تەڤگەری ئازادیمانیان کرد و بەشداری کاروانی شەهیدان بوون.
سوپای تورکی داگیرکەر کە لە زاپ لە بەرانبەر خۆڕاگری و بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا گیری خواردووە، هەموو ساتێک بە دەستی گەریلا گورزی کوشندەییان خوارد. هاوڕێیانمان لەو ساتانەدا کە میلیتانانی فیدایی ئاپۆی بە جێبەجێ کردنی ئەرکی مێژوویان گورزی کاریگەریان لە سوپای تورکی داگیرکەردا، بە پێی پێویستییەکان ئەرکی شۆرشگێری خۆیان پێکهێنا و بوونە خاوەن تێکۆشانێکی مەزن.
هاوڕێیانمان کە لە هەلومەرجی سەختی زاگرۆسدا چەندین خەباتی شۆڕشگێرییان بەسەرکەوتوویەوە پێکهێنا، بۆ هەمیشە بە ڕەنج و فیداکارییانەوە یادییان زیندوو دەبێت و بیردەهێندرێنەوە.
سەرەخۆشی خۆمان لە تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستانمان و بە تایبەت لە بنەماڵەی هێژای شەهیدانمان دەکەین کە ڕۆڵەی قارەمانیان پێشکەش بە تێکۆشانی ئازادی کرد. بەڵێنمان دووبارەدەکەینەوە ئاڵای تێکۆشان بە بەرزییەوە بشەکێنینەوە کە هاوڕێیانمان ڕادەستی کردووین، بۆ هەمیشە یادکردەنەوەیان زیندوو ڕاگرین.
زانیارییەکان دەربارەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:

ناسناو: شۆڕشگەر مەزڵووم مالکۆچ
ناو و پاشناو: وەدات ئیشک
شوێنی لە دایکبوون: شڕناخ
ناوی دایک و باوک: سوڵتان – عیسمەت
کات و شوێنی شەهید بوون: ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ / زاپ.
***

ناسناو: دژوار ئارارات
ناو و پاشناو: ئۆزکان کایە
شوێنی لە دایکبوون: ئاگری
ناوی دایک و باوک: سەڤیم – بەهادین
کات و شوێنی شەهید بوون: ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ / زاپ.
***

ناسناو: باز چاتاک
ناو و پاشناو: عەبدولحەلیم باران
شوێنی لە دایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: مەدینە – یەعقوب
کات و شوێنی شەهید بوون: ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ / زاپ."
شۆڕگەر مەزڵووم مالۆچ
دژوار ئارارت
باز چاتاک
***