پیلانه‌كانی ئه‌ردۆغان و بێده‌نگی ئه‌وانی تر
ئه‌ردۆغان ته‌نها دوو ئامانجی هه‌یه و هیچی تر یه‌كه‌م له سه‌ر كورسی بمێنێته‌وه ، دووه‌م دژایه‌تی كورد بكات ، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو شتێك ده‌كات و سه‌ر بۆ هه‌موو كه‌سێكیش ده‌چه‌مێنێته‌وه.
ئه‌ردۆغان ته‌نها دوو ئامانجی هه‌یه و هیچی تر یه‌كه‌م له سه‌ر كورسی بمێنێته‌وه ، دووه‌م دژایه‌تی كورد بكات ، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو شتێك ده‌كات و سه‌ر بۆ هه‌موو كه‌سێكیش ده‌چه‌مێنێته‌وه.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له ئامه‌د په‌رله‌مانتارێكی كوردی سه‌ر به ئاكهپهم بینی ، كه له به‌شی مافی مرۆڤ بوو ، بۆی گێڕامه‌وه كاتێك مناڵ بووه زۆر ئازاری چه‌شتووه له سه‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستاكه‌ی لێی توڕه بووه چونكه دایكی نه‌یزانیوه به توركی وه‌ڵامی مامۆستا بداته‌وه ، ئه‌و پارلهمانتارهو ره‌نگه زۆر كوردی تریش به خه‌ونی ئه‌وه‌وه كه‌وتنه داوی ئاكهپهوهو ده‌نگیان پێداو بوونه ئه‌ندامی تا كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات و ئاشتی بێنێته دی ، به‌ڵام ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان به هه‌ڵوێست و ره‌وتاره پڕ گومان و مه‌ترسیداره‌كانیان ده‌رهه‌ق به كورد ، مێژوی سته‌م و ناشرینی ئه‌تاتوركیان دووباره كرده‌وه‌و خراپتر .
ئه‌ردۆغان كه زۆر جار بۆ مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات وه‌ك لێبوك به ده‌ست ده‌وڵه‌ت باخچه‌لیه‌وه هه‌ڵده‌به‌زێته‌وه ، له كاتێكا حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان 286 كورسی هه‌یه‌و مه‌هه‌په ته‌نها 47 كورسی له پارله‌مان ، ره‌نگه كورسیه‌كان كه‌م و زۆر گۆڕانیان به سه‌ردا هاتبێت ، به هۆی جیابوونه‌وه‌و دوركه‌وتنه‌وه، لێره‌دا مه‌به‌ست ژماره‌ی كورسی نیه ، تا ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت بڵێین سه‌یركه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له پێناوی مانه‌وه‌ی دا چۆن سوكایه‌تی به هه‌موو ده‌نگده‌رانی ئاكه‌په‌ش ده‌كات ، ئه‌ردۆغان ته‌نها دوو ئامانجی هه‌یه و هیچی تر یه‌كه‌م له سه‌ر كورسی بمێنێته‌وه ، دووه‌م دژایه‌تی كورد بكات ، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو شتێك ده‌كات و سه‌ر بۆ هه‌موو كه‌سێكیش ده‌چه‌مێنێته‌وه ، وه‌ك چۆن بۆ ڕووسیاو سوریا‌و ئه‌وانی تریش كردی .
ئه‌ردۆغان هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یكات و ئه‌وه‌ش كه له عه‌فرین و رۆژئاوای كوردستان كردی له ئاكامی بێده‌نگی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكاوه‌یه ، به تایبه‌ت ئهمهریكاو فه‌ڕه‌نسا ، له كاتێكا ئه‌و دوو وڵاته هه‌ر یه‌كه‌و به جۆرێك پێویسته كورد و رۆژئاوای كوردستان له پیلان و په‌لامارو پێشێلكاریه‌كانی ئه‌ردۆغان بپارێزن ، بێده‌نگی ئهمهریكاو فهڕهنساوای كردووه ئه‌ردۆغان له هیچ نه‌سڵه‌مێته‌وه و هه‌موو داخ و سته‌می خۆی به سه‌ر كوردا بڕێژێ ، ئه‌مه‌ش به هاوكاری نه‌ته‌وه‌په‌رست و گورگه بۆرو تۆرانیه‌كان ، هه‌ر به هاوكاری ئه‌وانیش پێی نا به سه‌رهه‌موو دۆسته‌كانی خۆیدا له ناو ئاكه‌په‌و یه‌ك یه‌ك ده‌ریكردن ، وه‌ك چۆن پشتی كرده مامۆستاكه‌یشی " فه‌تحوڵاگویله‌ن " .
دوا رێكه‌وتنی ئه‌ردۆغان له گه‌ڵ سوریا به سه‌رپه‌رشتی راسته‌و خۆی روسیا ، كه له رێكه‌وتنی ئه‌منیه‌وه گوازرایه‌وه بۆ رێكه‌وتنی وه‌زیره‌كان و ره‌نگه له داهاتودا سه‌رتریش بڕوات بۆ ئه‌ردۆگان زۆر گرنگه له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت پێش هه‌ڵبژاردنی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به هه‌ندێ هه‌نگاو كێرڤی ده‌نگه‌كانی خۆی به‌رز بكاته‌وه كورسی سه‌رۆكایه‌تی به‌رێته‌وه ، ئه‌م رێكه‌وتنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت بۆ سه‌ر خۆسه‌ری رۆژئاوا ی كوردستان ، ئه‌گه‌ر فه‌ڕه‌نساو ئه‌مه‌ریكا هه‌ر ته‌ماشاكه‌ر بن و به لێدوان و به یاننامه‌یه‌كی كاڵ و كرچ سه‌رزه‌نشتی توركیا بكه‌ن ، وه‌ك چۆن له رابردودا كراوه ، دیاره من ده‌زانم توركیا بۆ ئهمهریكاو ئه‌وروپا گرنگه‌و جێگه‌ی بایه‌خه ، به‌ڵام توركیا هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی نێوان خۆی و ئهمهریكاو ئه‌وروپا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و سڕینه‌وه‌و به تیرۆریست نیشاندانی كورد به كار دێنێت وبۆ ئه‌مه‌ش هیچ گوێی له‌وه نیه له گه‌ڵ سه‌رسه‌ختترین دوژمنی ئهمهریكاو ئه‌وروپادا رێكه‌وتن بكات .
به باوه‌ڕی من به پله‌ی یه‌كه‌م ئهمهریكاو فه‌ڕه‌نسا به‌رپرسیاره‌تیه‌كی ئاكاریان ده‌كه‌وێته سه‌ر بۆ پاراستنی كورد له هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆگان و دهوروبهركهی ، ناكرێت دوای شه‌ڕی داعش و دوای ئه‌و هه‌موو قوربانیه جارێكی تر كورد به ته‌نها جێبهێڵرێت ، هه‌ڵبه‌ت پێكه‌وه بوونی كوردیش گرنگه ، ئه‌گه‌ر زیاتر له سه‌ت ساڵه تاوانی رشتنی خوێنی كورد له ئه‌ستۆی ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه خاك و خه‌ڵكی كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه و له‌و تاوانه‌دا فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیا شه‌ریكن ، ئه‌وه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 2023 ، بێگه‌ڕانه‌وه بۆ پێشتر هه‌ر دڵۆپه خوێنێك له جه‌سته‌ی كورد بڕژێت له ئه‌ستۆی بایدن و ماكرۆنه ، بایدن و ماكرۆن خۆیان وه‌ك دۆستی كورد نیشان ده‌ده‌ن ، ئه‌گه‌ر دۆستایه‌تی بۆ ئه‌وه نه‌بێت كه ئیتر ئه‌وسته‌مه له سه‌ر كورد لابده‌ن و بۆ هه‌تا هه‌تا مه‌ترسی توركیا له ناوچه‌كه كۆتا پێ‌بێنن ، ئه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی دۆستایه‌تی له درۆیه‌كی گه‌وره زیاتر نیه .
ناكرێت 2023ش وه‌ك ساڵانی به‌رێ ، ساڵی سڕینه‌وه‌و كوشت و بڕی كورد بێت ، له سه‌ر ده‌ستی ئه‌وانه‌ی ئاماده‌نین هیچ ئاشتیه‌ك له ئه‌م نه‌ته‌وه ره‌سه‌نه قهبوڵبكهن .
هـ . ب