قەسەدە: جارێکی دیکە هێرشە داگیرکارییەکان تێكشێندرانەوە
ناوەندی ڕاگەیاندی قەسەدە ڕایگەیاند جارێکی دیکە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق تێکشکێندرانەوە. درۆنێکی خۆکوژیش خرایە خوارەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندی قەسەدە ڕایگەیاند جارێکی دیکە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق تێکشکێندرانەوە. درۆنێکی خۆکوژیش خرایە خوارەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆتایی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی و بەرخۆدانی شەڕڤانانی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشان کراوە هێزەکانی قەسەدە دوێنێ هێرشێکی سەر پردی قەرەقۆزاق و دەوروبەری بەنداوی تشرین تێکشكێندراوە و هاتووە: "فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕیزە هێرشێکی لە دەوروبەری بەنداوی تشرین ئەنجامدا. هاوکات گوندەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرینی تۆپباران کردووە.
چەتەکان لە کاتژمێر ١٧:٠٠دا هێرشی سەر خاڵێکی شەڕڤانانمانیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا بەر وەڵامدانەوەی شەڕڤانانمان کەوتن و شەڕێکی سەخت هاتەئاراوە. لە ئەنجامدا کوشتن و برینداربوون لە چەتەکان کەوتووە، بەڵام ژمارەیان نەزانراوە."
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورک گوندەکانی تینا، خەسەق و مەلحای دەوروبەری پردی قەرەقۆزاقییان بۆردوومان کرد. زیاد لە ٣٠ تۆپ بەر گوندەکانی تینا، جادە، بیر حسۆ، خەسەق، دیکان، مەلحا، سنا، گردی سێڤە و قەرەقۆزاق کەوتووە. لە ئەنجامدا زیانێکی گەورە بەر موڵک و ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی کەوتووە."
دەشڵێت: "لە دەوربەری پردی قەرەقۆزاق لە نێوان شەڕڤانانمان و چەتەکاندا شەڕ دروستبوو. لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکان کوژران و بریندار بوون، بەڵام ژمارەیان نەزانراوە."
خستنەخوارەی درۆنێکی خۆکوژ
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە خستنەخوارەوەی درۆنێکی خۆکوژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کراوە و دەڵێت: "لە بەرەی دێر حافر لەو کاتەی درۆنێکی خۆکوژ لە هەوڵی هێرشکردنە سەر خاڵێکی شەڕڤانانماندا بوو، لە لایەن شەڕڤانانەوە خرایە خوارەوە."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە جموجوڵی بەردەوامی فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورک کراوە لە ئاسمانی کۆبانێ و عەین عیسا.