کاردانەوەکان دژی لێدوانەکانی رژێمی تورکیا کە تایبەتن بە ڕێککەوتنی لەگەڵ رژێمی سوریا تادەچیت بەفراوان دەبێ، هێزە جوداکانی نێو "ئۆپۆزسیۆنی سوریا" و گرووپە چەتەکانی تورک، کە پێیانوابوو ئەنقەرە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنیان و وەک هاوپەیمانێکی سەرەکی دەیانبینێت، بەڵام ئەم لێدوانە ئاستی درۆکانی دەوڵەتی تورک دەسەلمێنێت، کە چۆن "ئۆپۆزیسیۆن" بەکاریدەهێنێت بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی لە سووریا.
مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی رژێمی تورک رۆژی 11ی ئاب رایگەیاند، لەگەڵ فەیسەڵ میقداد وزیری دەرەوەی رژێمی سوریا گفتوگۆی کردووە، هەروەها شێوازەکانی ئاشتەوایی نێوان "ئۆپۆزسیۆنی سوریا" و حکوومەتی دیمەشقیان تاوتوێ کردووە و گوتی: "دەبێت پێکەوە دانشین و رێگەیەک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی ڕژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆن ئاشت ببنەوە."
وەک کاردانەوەیەک دژی ئەم لێدوانانەدا لەو هەرێمانەی لەلایەن دەوڵەتی تورک و گرووپە چەتەکانیەوە داگیرکراون وەک عەزاز، جەرابلوس، مارع، باب، سەرێکانی، گیرێ سپی و ئیدلب و کانتۆنی عەفرین خۆپیشاندان ئەنجامدرا و دروشمی "بروخێت تورکیا و بروخێت سوریا'یان دەوتەوە. هەروەها لە هەموو ناوچەکانی ژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک، داواکرا کە ئاڵای تورکیا لەسەر باڵەخانە بهێننە خوارەوە، هاوکات لە ڕێگای سەرەکی نێوان عەفرین-عەزاز خۆپیشاندەران رێگەیان لە کاروانی سوپای داگیرکەری تورک داخست.
چاودێران دەڵێن، "گۆڕینی هەڵوێستی رژێمی توركیا بەرامبەر بە رژێمی سوریا كودەتای ئەردۆغانە، كە دەتوانێت تەنازول لەسەر هەموو شتێك بكات بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی خۆی. هەروەها ئامادەیە هەر كەیسێك بفرۆشێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی و سوود لە لاوازی و دابەشبوونی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ دەستێوەردان دەکات، ئەم دەستێوەردانە گەیشتوەتە ئاستێک کە ئۆپۆزسیۆن بە تەواوی وابەستەی سیاسەتی تورکیا بێت.
هەندێک ئەم پرسیار دەکەن کە ئایا ئەردۆغان چەتەکان و "ئۆپۆزسیۆن" دەکاتە قوربانی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ حکومەتی دیمەشق؟
سەرۆکی رژێمی تورک ئەردۆغان له كاتی گهڕانهوهی له کۆبونەوەی سوچی قسهی لهگهڵ رۆژنامهنووسان كرد و ئاشكرای كرد كه سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین له كۆبوونهوهی 5ی ئابدا به هاوكاری لهگهڵ حكومهتی سوریا چارهسهری بۆ ململانێی سووریا خستهڕوو. زۆرێک لە رۆژنامەنووسان ئەم لێدوانانەی ئەردۆغان بە "سوپرایز" وەسف دەکەن، بەتایبەت دوای چەندین ساڵ لە جیابوونەوە و دژایەتی نێوان ئەو دوو دەوڵەتە.
لەم بارەیەوە ئەندامی لیژنەی دەستوری سوریا وئەکادیمی د. سميرة مبيض، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار کرد و ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەم لێدوانە گۆڕانکارییەکی سیاسی نییە لە هەڵوێستی تورکیا و وتی: "ئەمانە دەرئەنجامی ئەو سیاسەتە شاراوانە بوون کە لە 10ساڵی ڕابردوودا ڕوویانداوە و شۆڕشی سوریا و داواکاریی گەلانی سوریا ئاشکرا دەکەن بۆ ئەوەی لە رێرەوی خۆی دەربچن، واتە ڕێککەوتنەکانی پێشووی نێوان ڕژێمی ئەسەد و حکومەتی تورکیا، ههروهها ههوڵی دانانی ئۆپۆزسیۆن كه بهپێی بڕیارهكانی دهوڵهتێكی تر كار دهكات، له سیستهمی كۆنی حكومهتدا ئاشكرا دهكات"
ناوبراوو ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی کۆتایی رێککەوتنەکە لەگەڵ رژێمی سوریا، هێنانی هێزەکانی رژێمی دیمەشقە بۆ هەرێمەکانی باکور ورۆژهەلاتی سوریا و لەوبارەشەوە دەڵێت: "نزیکەی 10%ی خاکی سوریا لەژێر دەسەڵاتی ئەو گروپە جەتانەوەیە کە بەڕاستی سەر بە تورکیان و 10%ی 30 ناوچەی خۆبەرێوبەریی ئیدارەی خۆسەر هەن کە ئەنقەرە لە هەوڵی ئەوەدایە رێگە بۆ چوونە ژوورەوەی هێزەکانی رژێمی ئەسەد بکاتەوە."
ڕیکەوتنی نێوان هەردوو رژێمی تورکیا و سوریا، مانشێتی سەرەکی میدیاکانی تورکیایە، بەڵام حکومەتی دیمەشق لەو پرسە بێدەنگە سەرەڕای ئەوەی دوو هەفتە بەسەر لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیادا تێپەڕیوە.
د. سميرة مبيض سهبارهت به ههڵوێستی رژێمی سوریا كه لهسهر ئهو پرسه کە بێدهنگ بووه، ئهم خاڵهی خستهڕوو: "رژێمی ئەسەد ماوەیەکی زۆرە ئیدعای دوژمنایەتی بەرامبەر بە دەوڵەتی تورکیا بەکاردەهێنێت و قسەکانی لەدژی زیاتر دەکات، بۆیە ئەستەمە سیاسەتە هاوبەشەکانی خۆی لەگەڵ رژێمی تورکیا ئاشکرا بکات. چونکە ئەمە قەبارەی هاوکارییەکانی لە هەموو ئەو تاوانانەدا ئاشکرا دەکات کە لەلایەن ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە دژی خەڵکی سوریا ئەنجام دەدرێن. حکومەتی تورکیا لە هەوڵەکانیدا بۆ ئاشتبوونەوە لەگەڵ رژێمی سوریا هیچ لەدەست نادات، بەپێچەوانەوە بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی ناوخۆی تورکیا و هەڵخەڵاتاندنی هاولاتیانی تورکیا بەکاری دەهێنێت.
دەشڵێت: ''بەڵام زۆر دوور نییە رژێمی ئەسەد دەستبەرداری ناوچە نوێیەکانی سوریا بێت، وەک پێشتر دەتوانێت ڕێککەوتننامەکان واژۆ بکات کە دەستبەرداری مافەکانی سوریا و خاکەکەی بێت. لێدوانەکانی بەشار ئەسەد کە دەڵێت بوونی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا داگیرکارییە، درۆیە. ڕژێمی ئەسەد سووریای بە چەتەکانی داعش و ئەلنوسرە و هاوشێوەکانی فرۆشتووە و ناوچەکانی دیکەی سووریاش دەفرۆشێت بۆ ئەوەی بەردەوامی دەستەڵاتی خۆی مسۆگەر بکات."
لەگەڵ سەرهەڵدانی گەلانی هەرێمەکە و شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ساڵی ٢٠١١وە دەستێوەردانی لە ململانێکانی سووریا کرد و پاڵپشتی راستەوخۆی سەربازی و سیاسی پێشکەش بە "ئۆپۆزیسیۆنی سوریا" کرد. ئیدی بەشێوەیەکی راستەوخۆ تورکیا بووە ناوەندی بوونی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی "هاوپەیمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆن" و وەک ئامرازێک بۆ داگیرکردنی خاکی سووریا و بەدیهێنانی ئامانجەکانی بەکاریان دەهێنێت.
لەسەر ئەم بابەتەش د. سميرة مبيض بەم شێوەیە قسەی کرد: ''ئەمەش قەبارەی ئیدیعای سەرکەوتووی و پشتیوانی ساختە لە بزووتنەوەی سووریا لە لایەن تورکیاوە دەردەخات. ئاشکراکردنی ئەم درۆیە کاریگەری ئەرێنی دەبێت بۆ رزگارکردنی سوریەکان لەم دۆخە ناڕاستە. لە بەرامبەر ئەمەشدا پێویستە خەڵکی سوریا ئازادی خۆیان و داهاتووی دەوڵەتەکەیان بە خۆیان بنیات بنێن و پشت بەو لایەنانە نەبەستن کە ئازارەکانیان دەقۆزنەوە و بۆ مەرامی خۆیان بەکاریان دێنن".
سەبارەت بە ئەگەری سیناریۆکانی چارەنووسی "ئۆپۆزسیۆن" و چەتەکانی تورکیا کە پشتیوانی لە ئەنقەرە وەردەگرن، ئەگەر ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بکرێت، ئەندامی لیژنەی دەستوری سوریا وئەکادیمی د. سميرة مبيض وتی: "ئەو سیناریۆیەی ئێستا کە تورکیا و ئەسەد ئامانجیان هەراسانکردنی ئۆپۆزسیۆن و هاوبەشکردنی دەسەڵاتە لەسەر حیسابی خوێنی سوریا. ئەم سیناریۆیە کارەساتێکە کە خەریکە ئاواتە ڕەواکانی گەلی سوریا دەنێژێت”.
ئەوەی ماوەی بیلێین ئەمەیە، دەبێت رژێمی سوریا لەوە تێبگات کە لەگەڵ هەموو گەلانی سووریا وە تایبەت گەلانی "ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی کەماوەی ١٠ساڵە بەپێشەنگایەتی گەلی کورد هەرێمێکی ئارام و سەقامگیریان بۆخۆیان دامەزراندوە ولەوپێناوەشدا بەدەیان هەزار قوربانیان بۆداوە" کێشەی هەیە و دەبێت ئەو کێشانە لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکات بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتنی سیاسی. ناکرێت ئەو کێشانە بە رێککەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە دژایەتی گەڵانی سوریا دەکەن "وەک تورکیا" چارەسەر بکرێت. ئەگەر دیمەشق ئەم سیاسەتانە بەرەوپێش ببات و لەگەڵ ڕژێمی فاشیستی تورکیا لە دژی بەشێک لەم گەلە ڕێک بکەوێت، ئەوا ئەم سیاسەتانە خزمەت بە سەقامگیری و چارەسەری سیاسیی ناوخۆی لە سووریاو خزمەت بە چارەسەری نیشتیمانی لە سووریا ناکەن، بگرە دۆخی سوریا ئالۆزتر دەبێت.
ژ.ت