'شەڕ و ژیان لە پێناو ئازادیدا شکۆ و شەرەفە'
گەریلا میلیتان حەقی کە لەدژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک تا کۆتا هەناسەی ژیانی بە فیدایەتییەوە شەڕیکرد، پێش شەهیدبوونی وتبووی؛ 'شەڕ و ژیان لە پێناو ئازادیدا شکۆ و شەرەفە."
گەریلا میلیتان حەقی کە لەدژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک تا کۆتا هەناسەی ژیانی بە فیدایەتییەوە شەڕیکرد، پێش شەهیدبوونی وتبووی؛ 'شەڕ و ژیان لە پێناو ئازادیدا شکۆ و شەرەفە."
لە پێناو ئازادیی کوردستاندا هەزاران گەنج گیانی خۆییان بەخشییوە. یەکێک لەو فیدایانە میلتیان حەقی (ئەحمەد یاڤوز) بوو.
ئەحمەد یاڤوز لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی ناوچەی بسملی ئامەد لە ساڵێ ١٩٩٧ لە دایک بووە، بە دڵسۆزی کولتوور و مێژووی کوردانەوە گەورە بووە. بۆیە لە منداڵییەوە ئاشنای تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دەبێت و بەم جۆرە کەسایەتی ئەو گەشە دەکات. وێڕای ئەوەی لە قوتابخانەی سیستمدا خوێندبوو، بەڵام هەرزوو لەوە تێگەشت ئەو سیستەمە وەڵامدەرەوەی لێگەڕیینەکانی نییە. درکی بەوەکردبوو بۆ ژیانێکی دوور لە ناسنامەی خۆی و ژیانێکی لیبراڵ سیستم هەموو شتێکی خستووەتە بەردەمی، بەڵام هیچ یەکێک لەمانە مانادار نەبوون بەلای ئەحمەدەوە. هەرخۆی ئەم جۆرە ژیانە سەپێنراوی دووژمنی کوردان بوو کە ساڵانێکە لە کوردستاندا سەپاندوویانە. تا ئەوەی وەک خۆری ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی کۆتایی بەوجۆرە ژیانە هێنا، لەجێگەی ئەوەی ژیانێکی مانادارییان پێشکەشکرد. هەربۆیە ئەحمەد کەوتە نێو لێگەڕینی ژیانێکی نوێی مانادارەوە.
دوای ئەوەی چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر ڕۆژئاوای خاکی کوردان، هەستی نەتەوەپارێزی ئەحمەد لە دژی ئەو دڕندایەتییە وەک بورکانێک قوڵ دەدات. خودی ئەو هێرشە کاریگەری لەسەر منداڵ و پیری کوران کرد. کەوتە لێپرسینی خۆیەوە ئاخۆ مرۆڤ دەتوانێت چی بکات بۆ پاراستنی هەموو ئەو مرۆڤە بێتاوانانە کە هەموو تاوانێکیان کورد بوونە. هەربۆیە گوێی بۆ عەقڵ و دڵی شل کرد و بە ئیرادەوە بڕیاری بەشداریبوونی شۆڕشی دا. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا هەنگاوی بەرەو ئازادی هەڵگرت. لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکەدا کە جەژنی ژیاندنەوەی گەلی کوردە، بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا بوو، لەگەڵ بەشداربوونیدا ناوی میلتیان حەقی لە خۆی نا. هاوڕێ میلیتان هەنگاوە سەرەتاییەکانی ژیانی شۆڕشگێڕیی دەستپێکرد و بەشداری پەروەردەی سەرتایی گەریلا بوو، بە حەزێکی زۆرەوە پەروەردەکانی وەردەگرت. هەر لە ڕۆژەکانی سەرەتاوە کە کولتوور و ئەخلاقی گەریلای بینی، تێگەشت لەوەی گەیشتووە بە ئامانجەکەی خۆی. هاوڕێ میلیتان بە پەروەردەکانییەوە لەسەر رێبەر ئاپۆ قوڵبووەوە، بە ژیری و ڕەنجدانی بوێرانەیەوە هەنگاوەکانی ئازادی هەڵگرت.
دوای پەروەردەی شەڕڤانانی نوێ، بۆ ماوەی سێ ساڵ خەباتی پراتیکی لەسەر هێڵی سنوور ئەنجامدا، بە تاکتیکی جیاواز بەشداری لە چەندین چالاکیی سەرکەوتوودا کرد، لەگەڵ چەندین شەهید و قارەمانی کوردستان لە دژی دوژمن شەڕی کرد و گورزی قورسی لە دوژمن دا. هەر بۆیە هەرجارێک گوێبیستی شەهیدبوونی هەڤاڵێکی دەبوو، تووڕەیی خۆی بەرامبەر بە دوژمن زیاتر دەکرد و دەیویست بەشداری ئەرکە سەختەکان بکات. هەڤاڵ میلیتان درکی بەوە کرد کە خۆبەختکردن تەنها ئەنجامدانی چالاکییەکان نییە، بەڵکو خۆبەختکردن پێش هەموو شتێک لە کەسایەتی و ژیاندا ئەنجام دەدرێت. هەر بۆیە بە خۆبەخشییەکی زۆرەوە لە هەموو کارێکدا بەشداری دەکرد. لە پرۆسەی مێژوویی و لە سەردەمی هێرشە قورسەکانی دوژمندا بە پێی قوربانیدان هەڵسوکەوتی دەکرد. لە هەموو بوارێکدا لەبەردەم هاوڕێکانیدا بەبێ کەموکوڕی بەرپرسیارێتی سەرکردایەتی و فەرماندەیی جێبەجێ دەکرد.
کوردستان جێگەی فیداییەکانە
هەڤاڵ میلتیان بە هەڵوێستی فیدایانەیەوە لە دڵی هەڤاڵانیدا جێگای خۆی کردەوە و فیدایبوونی بەم قسانە پێناسە کردبوو: "شەڕکردن و ژیان و مردن لە پێناوی ئازادیدا شەرەفێکە. هەموو کەسێک چانسی ئەوەی نییە کە ئەم کارە بکات. دەتوانین هەموو کارێک بکەین، دەتوانین پارچەبوونی جەستەمان قبوڵ بکەین، بەڵام هەرگیز ژیانێکی بێ شکۆ و بێ شەرەف قبوڵ ناکەین، چونکە دەزانین بە شەهیدبوون تێکۆشانمان زیاتر گەشە دەکات و لە ئازادی نزیک دەبینەوە." هەڤال میلیتان هێندەی قوڵبوونەوەی لە هەموو بوارێکدا، لە هاوڕێیەتیشدا قووڵ بوو. بە تایبەت پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنانی ڕێبەر ئاپۆ لە هەست و دەرونیدا جێگیرکردبوو. بۆیە هەست بە قەرزاری دەکات لە بەرانبەر ژن و سروشتدا. هێز لە گەریلای ژن وەردەگرێت. لە ڕێگەی ئازادیدا هاوڕێیەتییەکی بەهێز لەگەڵ هەڤاڵانی ژندا بونیاد دەنێت.
تا کۆتا هەناسەی خۆی شەڕیکرد
میلتیاتی بوێر کە لە هەموو قۆناغێکدا گورزی کوشندەی لە دووژمن وەشاند، لە دژی هێرشە سەختەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی مەتینا لەساڵی ٢٠٢٢دا ڕوو دەکاتە ئەو گۆڕەپانە. لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر زاپ، ئاڤاشین، مەتینا بەشداری بەرخۆدانی داستانی بوو، بەم شێوەیە باسی لە گرنگی ئەو قۆناغە کردبوو، 'ڕاستی قۆناغەکە و گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ لەبەرچاوە. وەڵامدانەوەکانی ڕێبەر ئاپۆ و هەر فیداییەک بۆ قۆناغەکە بووە بە نمونە بۆمان. دەبێت لوتی دووژمن لە زەوی بدەین، مرۆڤ چەندی لە دژی دووژمن بوەستێتەوە ئەوەندە بەرەو سەرکەوتن نزیکەبێتەوە. تا ئازادی کوردستان و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پەرە بە تێکۆشانمان دەدەین."
هەڤاڵ میلیتان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بەشداری گەلێک چالاکی لە دژی دووژمن بوو، پێشەنگایەتی بۆ هاوڕێیانی کرد. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢دا لەگەڵ نەژوان مێردین و سەرخۆبوون بازی هاوڕێیدا لە شاخی شەهید پیردۆغان لەبەرانبەر دووژمندا چالاکییان کرد و ١٤ سەربازی دووژمنیان بە سزا گەیاند، ٦ مۆڵگەشییان خاپور کرد. میلیتان و هەڤاڵانی لەم چالاکییەدا بە سەختی بریندار بوون، بۆ ئەوەی بە زیندوویی نەکەونە دەستی دووژمن بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' خۆیان دەتەقێننەوە و دەگەن بە کاروانی شەهیدان. هەڤاڵ میلیتان کە بووە ڕووناکی ڕێگەی فیدایەتی تا کۆتا هەناسەی بە فیدایەتییەوە شەڕیکرد و شەهید بوو.