باشووری كوردستان له ٣٠ ساڵی رابردوو، به قۆناخێكی سه‌خت و دژوار‌دا تێپه‌ڕیوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وت له ئه‌نجامی راپه‌ڕین به‌ده‌سكه‌وتوون، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ی داگیركه‌ران له رێگای پارته به‌كرێگیراوه‌كان، بوونه كۆسپ له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ده‌سكه‌وتانه نه‌كه‌ونه خزمه‌ت كۆمه‌ڵگه، هه‌مانكات رێگریی بكه‌ن له دیموكراتیزه‌كردن و یه‌كێتی نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان. بۆیه گرنگه جارێكی تر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی و ده‌ستێوه‌ردانه‌ی داگیركه‌ران و به‌كرێگیراوانیان شیكار بكه‌ین بۆ ناو شۆڕشی باشووری كوردستان.
كۆمه‌ڵكوژیی ١٦ی گوڵانی ١٩٩٧ی هه‌ولێر، كه له ئه‌نجامی هێرشی هاوبه‌شی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك و به‌كرێگیراویه‌تی په‌ده‌كه\عێراق پێكهات، له ئه‌نجامدا بووه هۆكاری شه‌هیدبوونی زیاتر له ٨٠ كادیر و خه‌باتكار و شۆڕشگێڕی خاوه‌ن ئه‌زمون و به‌توانای په‌كه‌كه، كه بڕیاریان دابوو تا كۆتایی ژیانیان به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێك خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان بكه‌ن و پێشه‌نگبن له دیموكراتیزه كردنی باشووری كوردستان.
كۆمه‌ڵكوژیی ١٦ی گوڵانی ١٩٩٧ دوای كه‌متر له ساڵێكی خیانه‌تی په‌ده‌كه\عێراق هات بۆ داگیركردنی هه‌ولێر و ناوچه‌كانی تر به‌ڕێگای سه‌ربازه داگیركه‌ره‌كانی رژێمی به‌عسی رووخا‌و. بۆیه گرنگه هه‌ر دوو رووداوه‌كه وه‌ك دوو بویه‌ری داگیركردنی هه‌ولێر و باشووری كوردستان به‌ناو بكرێن له رێگای داگیركه‌رانی رژێمی به‌عس و ده‌وڵه‌تی تورك، له رێگه‌ی پارتێكی به‌كرێگراوی وه‌ك په‌ده‌كه\عێراق. بۆیه ئه‌و خۆسه‌پاندن و زوڵم و زۆرداری و چه‌وساندنه‌وه‌ی په‌ده‌كه، كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی باشوور هه‌ر رۆژه و به‌ناوێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، له بنه‌مادا ئه‌وه زوڵم و سته‌می داگیركه‌رانی سه‌ر كوردستانه له رێگه‌ی په‌ده‌كه‌وه پیاده ده‌كرێت.
كۆمه‌ڵكوژیی ١٦ی گوڵان، ته‌نها له‌دژی كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه نییه، وه‌ك چۆن كۆمه‌ڵكوژی و داگیركه‌ری ٣١ی ئابی ١٩٩٦ ته‌نها له‌دژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و كادیر و ئه‌ندامانی یه‌نه‌كه نه‌بووه. ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین له‌و به‌رواره به‌دواوه ئیدی هه‌ناسه‌ی ئازادی و دیموكراتی رۆژ به‌ڕۆژ له باشوور له‌كورتی ده‌دات. ئیدی گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه په‌ده‌كه به ده‌یان له رۆژنامه‌نووس و ڕۆشنبیر و چالاكوانی بادینان بخاته كونجی زیندانه‌كان، هه‌مانكات به‌بێته كه‌وا سووره‌ی به‌ر له‌شكری ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك و هه‌موو كارئاسانیه‌كی بۆ بكات بۆ داگیر كردنی به پله‌ی یه‌كه‌م هه‌رێمی بادینان و دواتر سه‌رجه‌م باشووری كوردستان.
گه‌نجان و ژنانی باشووری كوردستان وه‌ك چۆن ساڵانی به‌ر له راپه‌ڕین هێز و توانستی خۆیان بۆ تێكۆشانی ئازادی كوردستان نیشاندا، بۆ ئه‌مه‌ش به ده‌یان هه‌زار قوربانیان پێشكه‌ش كرد. له‌دوای راپه‌ڕینیش له‌پێناو زامن كردنی ده‌سكه‌وته‌كان و دیموكراتیزه كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی باشووری كوردستان قوربانیه‌كی زۆریان پێشكه‌ش كردووه.
ئه‌گه‌ر له‌و به‌كرێگیراویه‌تیه‌یی ئێستای په‌ده‌كه بۆ ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك تێبگه‌ین، كه له ١٤ی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستی پێكردووه، ئه‌وا ئه‌و هێرش و داگیركه‌ریه‌یی كه له ١٦ی گوڵانی ١٩٩٧ كردیانه سه‌ر هه‌ولێر، باشتر تێده‌گه‌ین. وه‌ك چۆن ئێستا په‌كه‌كه تاكه ئامانجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركه‌ران و پاراستنی باشووری كوردستانه، به‌هه‌مانشێوه ئه‌وكاتیش خاوه‌ن هه‌مان ئامانج و رێباز بوو. بۆیه‌ش ده‌بێ ئه‌و راستیه باش بزانین، تاكو ئه‌و داگیركه‌ری و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی به‌ڕێوه‌چووه، وه‌كو كێشه‌ی نێوان په‌كه‌كه و په‌ده‌كه تێنه‌گه‌ین، به‌ڵكو كێشه‌ی داگیركه‌ری و به‌كرێگیراویه‌تیه له دژی خه‌ڵكی كوردستانی ئازادیخواز و دیموكراتخواز، كه په‌كه‌كه پێشه‌نگایه‌تی ده‌كات.
كاتێك ئێمه شه‌هیدانی كۆمه‌ڵكوژیی ١٦ی گوڵانی هه‌ولێر باش بناسین، بۆمان روون ده‌بێته‌وه، كه ئه‌و تێكۆشه‌رانه چاویان له هیچ موڵك و سامانێك نه‌بووه، هه‌مانكات هیچ ناكۆكیه‌كی كه‌سی و بنه‌ماڵه‌یشیان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه نه‌بووه. تاكه ناكۆكی و هه‌ڵوێستیان ئه‌وه بووه كه رێگا نه‌ده‌ن ده‌سكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین بكه‌ونه خزمه‌ت داگیركه‌ران و نۆكه‌رانیان، هه‌مانكات دیموكراتیزه كردن و گۆڕانكاری باشووری كوردستانیان كردبووه ئامانجی له‌پێشینه‌یان. له رێگه‌ی باشووری كوردستانیشه‌وه، ده‌یانوویست خزمه‌ت به هێڵی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی بكه‌ن، له ته‌واوی كوردستان به رێباز و هزری رێبه‌ر ئاپۆ.
دوو نمونه‌ی دیار له كه‌سایه‌تیه شه‌هیده‌كانی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ولێر، هه‌ڤاڵان كه‌مال رواندزی و خۆگر گه‌زنه‌ین. وه‌ك دوو شۆڕشگێڕ و دوو راگه‌یاندنكار و دوو رۆشنبیر و دوو نووسه‌ر و دوو مرۆڤی كه له ئه‌كادیمیایی رێبه‌ر ئاپۆ په‌روه‌رده‌یان بینیبوو، به جۆش و مۆڕاڵێكی زۆره‌وه خۆیان ئاماده كردبوو بۆ پێشه‌نگایه‌تی كردنی شۆڕشی باشووری كوردستان.
هه‌ڤاڵ خۆگر گه‌زنه‌یی كه خه‌ڵكی گوندی گه‌زنه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی به‌حركه‌ی شاری هه‌ولێره، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له مناڵیشه‌وه له قاچیه‌وه ئیفلیج بوو، به‌ڵام له ساڵی ١٩٩١ -وه به‌شداری ناو ریزكانی گه‌ریلا ئازادی كوردستان ببوو، له هه‌رێمی برادۆست له چیاكانی خواكورك. سه‌رباری بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یشی، به‌ڵام له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خیانه‌تكاران له شه‌ڕی داسه‌پاوی پایزی ١٩٩٢ له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی تێكۆشان بوو. پاشان له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی وڵات له سه‌ره‌تای مانگی گوڵانی ١٩٩٣ وه‌ك خه‌باتكار و كادیرێكی راگه‌یاندنی ده‌ستبه‌كاربوو. له سه‌ره‌تای ئه‌یلولی ١٩٩٦ چۆته لای رێبه‌ر ئاپۆ و له‌وێ به‌شداری دوو خولی په‌روه‌رده‌ی هزری و سیاسی و رێكخستنی بووه، پاشان جارێكی‌تر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوڕ و تینێكی زیاتر په‌ره به خه‌باتی راگه‌یاندنی بدات بۆ پێشه‌نگایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی باشوور.
هه‌ڤاڵ كه‌مال رواندزی ساڵی ١٩٩٣ كاتێك قوتابی بوو له زانكۆی سه‌لاحه‌دین له كۆلیژی ئاداب په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخستنی خوێندكارانی ته‌ڤگه‌ری ئاپۆچی دروست ده‌كات و ساڵی ١٩٩٤یش له چیای قه‌ندیل چه‌كی گه‌ریلایه‌تی ده‌خات شانی. به‌ڵام به‌هۆكاری هه‌بوونی نه‌خۆشی ته‌نگه نه‌فه‌سی بۆیه له‌سه‌ر داواكاری خۆی و ره‌زامه‌ندی رێكخستن، به‌شداربوو له خه‌باتی راگه‌یاندنی و خزمه‌ت كردن له رۆژنامه‌ی وڵات. هه‌ڤاڵ كه‌مالیش بۆ دیداری رێبه‌ر ئاپۆ و به‌شداربوون له خولی په‌روه‌رده‌ی ساڵی ١٩٩٦ ده‌چێته شام و به‌و ئاواته‌ی شاد ده‌بێت كه رۆژێك له رۆژان به دیداری رێبه‌ر ئاپۆ شادبێ و په‌روه‌رده‌ی له‌لا ببینێ.
رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه له‌پێناو ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی باشوور به‌هێز و ئیراده‌ی رێكخستنی خۆی بتوانێ هێزێكی سه‌ره‌كیبێ له گۆڕان و وه‌رچه‌رخانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌ی و ئه‌و پیلان و داگیركه‌ریه‌یی كه به‌ڕێوه ده‌چێت پووچه‌ڵی بكاته‌وه، بۆیه له‌وباره‌یه‌وه به‌سه‌دان كادیر و ئه‌ندام و خه‌باتكار و كه‌سایه‌تی وڵاتپارێزی پێگه‌یاندوه‌و رێنمایكه‌ریان بووه بۆ چۆنیه‌تی خزمه‌ت كردن و به‌روپێش بردنی كۆمه‌ڵگه.
شه‌هیدان خۆگر و كه‌مال دوو نمونه‌ن له‌و ٨٠ شه‌هیده‌ی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ولێر، كه بێ سڵكردنه‌وه‌و دوودڵی تا دوا دڵۆپی خوێنیان، چیان هه‌بوو پێشكه‌شی گه‌له‌كه‌یان كرد. هیچ رۆژێكیش به قه‌ده‌ر ملیمێك ته‌نازولیان بۆ داگیركه‌ران و به‌كرێگیراوانیان نه‌كرد. بۆیه ده‌توانین ئه‌وه بڵێین به ئازادی ژیان و به سه‌ربه‌رزیش شه‌هیدبوون.
ئه‌مڕۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ی له زاپ و ئاڤاشین و مه‌تینان به‌ڕێوه ده‌چێت، ته‌واوكه‌ری هه‌مان ئه‌و خه‌بات و فیداكاریه‌یه كه خۆگر و كه‌مال و هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ئه‌و كات نیشانیاندا. ئێستاش ده‌بینین شۆڕشگێڕانی كوردستان به هه‌مان هه‌ست و باوه‌ڕی و مۆڕاڵه‌وه رووبه‌ڕووی داگیركه‌ری و به‌كرێگیراوانیان بوونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌یامه یه‌كلا ده‌كاته‌وه، كه دوای ٢٥ ساڵ له كۆمه‌ڵكوژیی ١٦ی گوڵانی ١٩٩٧، دیسان رێبازی خۆگر و كه‌ماله‌كان رێگای سه‌ره‌كیه بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی باشوور و پێشه‌نگایه‌تی كردن بۆ دیموكراتیزه كردنی كۆمه‌ڵگه.
ف.ق