شەڕڤانی شکۆمەند: جودی چەکدار

جودی چەکدار یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی بەرخۆدانی جەنگی هەفتانین. شەرڤانێک بوو کە هەمیشە لە گۆرەپانەکان بوو. زیرەک بوو، چالاک بوو، دڵی گەورە بوو، شەرڤانێکی ژن بوو؛ شەڕێکی شکۆمەندانەی دەکرد.

ڕۆژێکی سارد و وشک بوو کە بۆ یەکەمجار گوێمان لە دەنگی بوو. گۆرانی 'جەنگی هەفتانین' هەمیشە لەسەر زمانی بوو. دەفەکەی لە دەستیدا بوو، چەنیک جوان گۆرانی دەوت. بە دەنگی ئەو جەنگ لە دڵماندا دەڕازایەوە. یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی بەرخۆدانی جەنگی هەفتانین. یەکێک بوو لە شەڕڤانانەی کە هەمیشە لە مەیدان بوو، زیرەک و چالاک بوو. ئەو گۆڕەپانانەی کە تێیدا دەژیان بە تەواوەتی ئەیناسی، لە ماوەیەکی کورتدا لە دڵی دوژمن بوو بە ترس و خۆف. بۆ خۆی کردبوو بە بنەما کە شەڕی سەردەمیانەی یەژاستار جێبەجێ بکات. دەیوت:" مرۆڤ هەر قوربانییەک لە پێناو بوون بە شەرڤانی ژنان بدات هەر کەمە". کەسایەتی فرەرەنگی خۆی بۆ پێشخستنی شەڕ بەکارهێنا. گۆرانی جەنگیشی هەر بو شێوەیە دروستکرد بوو. یەکەم گۆرانی خۆی لە گەل هاوڕیکانیدا ساز کرد. بۆ ئەو هاوڕێیانەی کە لەیەک سەنگەردا بەرامبەر دوژمن شەڕیان دەکرد بوو بوو بە مایەی سود وەرگرتن، هێز، ئیرادە، ورە و ژیان. هەر بۆیە هاوڕێکانی پێیان دەوت 'ژنی دڵی شەڕ'.

وتبووی: 'دەبێت ئێمە شاخەکانمان بپارێزین'

یەکەم مانگی زستان بوو. هەوا ساردبوو. لە زاگرۆس دیسانەوە دوکەڵ هەڵدەستا. تاوانباری جەنگ سوپای تورک جارێکی تر لە هەموو شوێنێک گازی ژەهراوی ڕشاندبوو، هەوڵیدەدا بەم شێوەیە کاریگەری گەریلا لە ناوچەکە لەناوببات. ژنە نەبەردی شەڕ، جودی بۆ ئەوەی حیسابی ئەو کارە لە داگیرکەران بستێنێت بە ڕێ کەوتبوو بەرەو گۆرەپانی شەڕ. لە ڕێگادا بۆ ماوەیەکی کەم پێکەوە بووین بە شێوەیەک باسی زاپی دەکرد کە مرۆڤ دەیتوانی ڕاستەوخۆ پێوەندییە بەهێزەکەی نێوان گەریلا و سروشت ببینێت. دەیوت: "زاپ بۆمن عەشقێکە". بە بەردەوامی دەیوت: "شاخەکانمان دڵسۆز ترین هاوڕێی ئێمە و گەلی کوردن. چی ئەبێت با ببێت ئێمە شاخەکانمان دەپارێزین".

'بە دڵنیاییەوە ئێمە دەبیت سەربکەوین'

لە کاتی گفتوگۆکەماندا من زۆر شتی لێوە فێر بووم. ڕەنگە گرنگترین قسەی ئەمە بێت: "زاپ مانایەکی گەورەی بۆ ئێمە هەیە. ئەمە ئامانجی ئێمەیە: دەبێت ئێمە لە زاپ ئەنقەرە تێکبشکێنین. ئێمە بۆ ئەوەی ئاشتی تاجدار بکەین شەڕ دەکەین و مانای شەڕی ئێمەش هەر ئەوەیە. بۆ دایکانمان، بۆ خوشک و براکانمان، بۆ ئامانجی شەهیدەکانمان، بە دڵنیاییەوە دەبێت ئێمە سەربکەوین. بۆیە دەبێت ئێمە لە زاپ ئەنقەرە تێکبشکێنین.

جودی خاوەن دڵێکی گەورەبوو. هەر بۆیەشە بەدڵێکی گەورە شەڕی دەکرد. شەرڤانێکی ژن بوو. بۆ ئەوەی شاخ، گەل و هاوڕێکانی بپارێزێت لە سەنگەرەکانی شەڕ لە دژی دۆژمن پێشەنگایەتی شەڕی دەکرد. کاتێک کە پرسیارم لە ئامانجە هەرە گەورەکەی کرد وتی: "ئێمە لەناو شەڕێکی گەورەداین. شەڕێکی شکۆمەندانەیە کە بۆ گەلەکەمان دەیکەین، بێگۆمان وەک شەرڤانێکی ڕێبەرایەتی ئەرکی سەر شانمانە کە ئەم شەڕە سەربخەین".