تۆ بە شێوەیەکی دروست و ڕاستەقینە ژیایت

سەید ئەڤران هاوڕێ و مامۆستام... وشەکانم بەشی گێڕانەوەی حەقیقەتی تۆ ناکات. تۆ مافی ژیانێکی دروست و ڕاستەقینەت پێدام. لە چیادا بە بەردەوامی تێکۆشا، دەینووسی، دەیگێڕایەوە و فێری دەکرد.

هەستەکانی مرۆڤ هەنگاو بە هەنگاو گەورە دەبێت و هەنگاو بە هەنگاویش بەرە رۆحی ڕاستەقینەی هاوڕێیەتی دەچێت. مەگەر تۆ نەبووی کە ناوی سەرکردەی ڕاپەڕینی کوردان، شێخ سەعیدت وەرگرت و ژیانی خۆتت بۆ تێکۆشانی ئازادی فیداکرد؟ مەگەر تۆ نەبووی لە جانتاکەتدا بەهاداری مێژووت هەڵگرت و هەنگاو بە هەنگاو لە چیاکانی کوردستانەوە بە جۆشوخرۆشەوە هەنگاوت لەسەر ڕێچکەی حەقیقەت هەڵگرت؟ گەر مێژوو زمانی هەبووایە، بە بەردەوامی باسی لێگەڕێنی حەقیقەتی دەکرد. وشەکان زمانیان هەبووایە ئەوا بە بەردەوامی تۆیان لەسەر پەڕەپاکانی مێژوو دەنوسییەوە. دڵی  هاوڕێکانت زمانی هەبوایە ئەوا بە بەردەوامی باسی حەسرەت و خۆشەویستی تۆی دەکرد، ئەو کاتە نوسینەکە پڕ بە گێڕانەوەی حەقیقەتی تۆ دەبوو مامۆستاکەم. ئەمجارە نوسیینەکەم باسی تۆی دەکرد. ڕێگەکە دوروو و درێژە لەم ڕێگەیەدا دۆخێکی نادیار نیە. ئەم ڕێگەیە بە ڕاستی لێگەڕین و حەقیقەت ئاوا دەکات. ئەم جارە دڵم دەبێتە هاوڕێی حەقیقەت.

ئەمجارە باسی مێژووی کەسێک دەکەم کە لە خاکی داگیرکراودا لە دایک بوو. ڕاپەڕینی چەند ساڵە لە کوردستان و هۆشیاربوونی گەلی کورد لە دوای بەرخۆدان شێوەی بەهەشتێک بوو. بە فکر و ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆوە لە زیندانەکانەوە بەرەو چیاکانی کوردستان ڕاپەڕین و بەرخۆدانی دەستپێکرد. داگیرکەر و خیانەتکاران هیچ کاتێک ئەم هەنگاوەیان پێقبوڵ نەبوو، لە هەموو جێگەیەک هێرشی فاشیستانەیان بردە سەر گەلی کوردستان و ئازاری سەختییان دروستکرد. لە ساڵی ١٩٩٠دا سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن و قڕکردنی چۆڵکردنی گوندەکان، کۆچبەریکردنی گەل لە جێگە و حاڵی خۆیدا دەسەپێنرا. لە هەمان کاتدا لە چیاکانی کوردستان لە ئامەد تا دێرسیم گەریلاکانی کوردستان لە هەموو جێگەیەکدا بڵاوبوونەوە. ئەمە تەنها چیرۆکی منداڵێک نیە، بەڵکو چیرۆکی هەزاران لە منداڵانی کوردستانە.

لجێ بە هەبوون و مێژووەکەیەوە ببووە ترسێکی گەورە لە دڵی دووژمندا. هەر بۆیە داگیرکەران ئاگرییان لە لجێ بەردا، گەلییان کۆچبەرکرد و بەم شێوەیە هێرشەکانیان کرد. گەردوون کچی بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزبوو. بنەماڵەیەک دەستبەرداری واری خۆیان نەبوون و سەرییان لەبەر داگیرکەران دانەنواندەوە. بەڵام گەردوون منداڵێکی بێدەنگ بوو کە هەمیشە لە بێدەنگیدا بوو. هەربۆیە هەموو کەسێک گاڵتەی پێدەکرد، هیچ کەسێک لەوانە هەوڵییان نەدەدا لێی تێبگەن. خەیاڵەکانی گەردوون، بە بوونی هێرشەکانی دووژمنەوە ببووە کابوسێک بۆی. چونکە لە هیچ شتێک تێنەدەگشت، لە ژیاندا دەستەوەستان مابووەوە و لە جۆرە ژیانە بێزارببوو. تا ئەو ڕۆژەی قارەمانەکانی کوردستان دێنە گوندەکەیان  و دەڕۆنە ماڵی گەردوون.

بە هەزاران کوردستانی ئاڵاکەیان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو هەڵدەدەن

لە پشتی دەرگاکەوە بە دزییەوە لە شکۆی ئەو قارەمانانە دەڕوانێت. دڵی بە شێوەیەک لێدەدات نزیک لەوەی لە سینەی دەرپەرێت. لە پێشیدا گەریلایەکی باڵا کورت، بە جۆشەوە لەگەڵ باوکیدا بە تێگەشتنەوە گفتوگۆی دەکرد. گەردوون هیچ لە قسەکانیان تێنەدەگەشت، بەڵام بوونی ئەو گەریلایە دڵی خۆش کردبوو. دوای چەندساتێک گەریلاکە بانگی گەردوون دەکات، گەردوونیش بە جۆشێکی زۆرەوە بەرەو ڕووی دەڕوات. ئەم گەریلایە بە مەراقەوە لە گەردوون دەپرسێ. گەردوونێک کە تا ئەو رۆژە دەنگێکی لێوەدەرنەهاتبوو، بە باوەر و خۆشەویستییەکەوە کە ناتوانرێت پێناسەبکرێت، وەڵامی پرسیارەکانی ئەو گەریلایە دەداتەوە. دواتر گەردوون ناوی ئەو گەریلایە دەزانێت کە گوێی لێگرتبوو. ئەو گەریلایەش سەید ئەڤران بوو.

هەڤاڵ سەید ئەڤران لە سەر ڕێگەی پێشەنگە سەرهەڵدێرەکانی لە چیاکانی ئامەد بۆ لێگەڕینی حەقیقەت بووو گەریلا و تێکۆشا. دوای قسەکان هەڤاڵ سەید پەرتووکێک لە جانتاکەی دەردێنێ و دەیدا بە گەردوون. گەردوونیش بە جۆشەوە کتێبەکەی لێ وەردەگرێت، لێ دەڕوانێ و دەیخاتە سەر دڵی. دوای ئەوەی ماڵئاوایی دەکات، هەڤاڵ سەید ڕێگەی رێبوارێتی خۆی دەستپێدەکاتەوە و گەردونیش لە  هەمان ڕۆژدا تا کۆتا پەڕە کتێبەکە دەخوێنێتەوە. ئیدی لەگەڵ هەر گەڕانەوەیەکدا سەید ئەڤرین کتێبێکی نوێ دەدات بە گەردوون. خەونەکانی گەردوون کە دووژمن داگیرکردبوو، لەگەڵ ئاشنابوونی بە سەید ئەڤراندا ئیدی بوو بە خەونی ئازاد  و ژیانی. ڕۆژ، مانگ  و ساڵان بەسەر منداڵی گەردووندا تێپەڕی، گەردوون گەورەبوو، وە بووە ژنێکی گەنج و ڕێگەی حەقیقەتی سەید ئەڤرانی هەڵگرت.

بەڵی هاوڕێ و مامۆستام... وشەکانم بەشی گێڕانەوەی حەقیقەتی تۆ ناکات. تۆ مافی ژیانی دروست و ڕاستەقینەت پێدام. لە چیادا بە بەردەوامی تێکۆشا، دەینووسی، دیگێرایەوە و فێری  کرد. لەگەڵ ئارژین ئامەد، ساریا ئۆنور و خەلیل چیادا لەسەر ڕێگەی حەقیقەتی. لەمڕۆدا بە هەزاران منداڵی کوردستان هاوشێوەی گەردوون ئاڵاکەت بە شێوەی سەرکەوتوو هەڵدەدەن و لە سەر ڕێگەی ئەو هەنگاو هەڵدەگرن.