لە ڕۆژانی کۆتایی مانگی تشرینی دووەم بەدواوە ڕووداوی زۆر گرنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوویانداوە. لە سوریا، چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە ئیدلب شارەکانی حەڵەب و حەمایان داگیرکردووە و ئێستا دیمەشقیان گرتووە. هەروەها هێرشه کانی سەر شەهبا، هێرشه کانی سەر ناوچەکانی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێش شەڕی ئۆکرانیا، ڕووسیا و هێرشەکانی سەر غەززە و لوبنان، به مشێوە بوونە ڕۆژەڤی سەرەکی.
دیار نییە ئەم پرۆسەیە بەرەو کوێ دەڕوات، بەڵام دەزانرێت کە بنەما سەرەکییەکانی دوایین هێرشەکانی سووریا ساڵێک لەمەوبەر دەست نیشان کراون. ئەردۆغان لە ماوەی ئەمساڵدا چەند جارێک پەیوەندی بە بەشار ئەسەدەوە کرد و داوای کۆبوونەوەی کرد وەک ئەوەی تەمەننای لێبکات. لە هەمان کاتدا چەتەکان لە تورکیا خەریکی ئامادەکاری ئەم پلانە بوون. باشە بۆچی ئەردۆغان داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشار ئەسەد دەکرد؟
لە ڕاستیدا ئەردۆغان بەڕێگەی ئەم سیاسەتەوە دەیویست ئەسەد بە زۆر لەگەڵ خۆی هاوڕا بکات. هەرچەندە دەیزانی بەشار ئەسەد کۆبوونەوەکە قبوڵ ناکات یان ناتوانێت قبوڵی بکات، بەئاشکرا ڕایگەیاند. ئەگەر بەشار ئەسەد ئەم کۆبوونەوەیە قبوڵ نەکات، ئەوا بە فەرمی پشتیوانی تورکیا بۆ چەتەکان و هەوڵەکانی بۆ دابەشکردنی خاکی سوریا قبوڵ دەکات. حکومەتی تورکیا دەیزانی بەشار ئەسەد ئەم داوایە قبوڵ ناکات. سەرەڕای ئەمەش بۆچی ئەردۆغان بەردەوام داوای کۆبوونەوەی دەکرد؟
لێدوانەکانی ئەردۆغان و هاکان فیدان و بەشێک لە بەرپرسانی تورکیا دوای ڕووداوەکانی ٢٧ی تشرینی دووەم، هەموو شتێک ئاشکرا دەکەن: "ئەگەر بەشار ئەسەد داوای کۆبوونەوەکەی قبوڵ بکردایە، بەم شێوەیە ڕووی نەدەدا". باشە سەرەڕای ئەوەی داوای کۆبوونەوەیان دەکرد، بۆچی ئامادەکاری بۆ داگیرکردنی سوریا دەکرا؟ تورکیا بەو داواکاریانە هەوڵیدا نیشان بدات کە لەگەڵ چارەسەریدایە. هەوڵ دەدەن بە ڕەتکردنەوەی ئەم داواکارییە داگیرکاری ڕوون بکەنەوە. پێویستە لەم بابەتە تێبگەین چونکە چەتەکان ئامادەکاری و پلانیان هەبوو؛ ئەم هێرشە درەنگ یان زوو ئەنجام دەدرێت. بەڵام لە بارودۆخی ئێستادا، بیانوویەک بۆ داگیرکاری پێویست بوو؛ هەروەها هەوڵدەدەن داگیرکاریی بە ڕەتکردنەوەی ئەو داواکارییەوە پەیوەست بکەن و لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیدا شەرعیەتی پێ بدەن. بە دڵنیاییەوە کەس ناتوانێت بڵێت ئەم داگیرکارییە بەبێ ئاگاداری ئەمریکا و زلهێزەکان و بەبێ هەماهەنگی ئیسرائیل کراوە. فەرەنسا خۆی وەک خاوەنی سروشتی سوریا دەبینێت؛ بەڵام ماکرۆن لەم کاتەدا هەستیارەدا هیچ دەنگی نەکرد. ئەمریکا تەنها سەیرکەری ڕووداوەکان بوو. هەروەها ئیسرائیل بە خێرایی هێرش کردە سەر لوبنان و هەندێک شوێنێکی سەربازی لە سوریا.
جیا لەوانەش گرنگتر ئەردۆغان و باخچەلی هەمان تاکتیکیان دژ بە بزووتنەوەی کورد بەکاردەهێنن و لە پایزەوە بەدواوە هەمان تاکتیک بەکاردێنن. باخچەلی لە قسەکانیدا بە ڕوونی داوا لە ڕێبەر ئاپۆ دەکات. دەڵێت: "ئەگەر پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە، دەتوانێت سوود لە مافی هیوا وەربگرێت". زۆر قسە لەسەر ئەم بانگەوازییە کراوە و ڕاگەیەندراوە کە تەسلیم گرتن دەسەپێنن نەک چارەسەری.
هێرشی کۆمەڵکوژی لە شەهبا، تل ڕفعەت و دژی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکرد، هەروەها بۆردومانی قورس وچڕ بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەریدەخات کە ئەم بانگەوازییە بۆ چییە. بە ڕێبەر ئاپۆ دەڵێن "ئەگەر دەست لە تێکۆشانی ئازادی هەڵبگری، دەتوانی سوود لە مافە شەخسییەکان وەربگریت، نایەوێت ئەوەی بەسەر ڕژێمی سوریادا هات بەسەر کورددا بێت". لە بەرامبەر ئەم پیلان گڵاوە، ئەگەر گەل و بەڕێوەبەرانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، گەلی کورد و دۆستانیان بە هێزەوە پشتیوانی و خاوەنداری لە شۆڕشەکەیان بکەن، نەک هەر ئەم پلانە هەڵدەوەشێننەوە، بەڵکو پلانی پاکتاوکردنی سەپێنراویش بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا دەشکێنن پاشان پرۆسەیەکی زۆر جیاواز لە هەرێم دەست پێدەکات.