تونجەر باقرخان: ڕەنگە بانگەوازەکە لە ١٥ ی شوباتدا بێت

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان ڕایگەیاند کاتی دیداری نوێ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ نادیارە، بەڵام ڕەنگە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ١٥ ی شوباتدا بێت.

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان پاش کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

باقرخان دەربارەی ئەو بانگەوازەی کە چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە رێبەر ئاپۆ بیکات، گوتی: "ڕەنگە بانگەوازەکە لە ١٥ ی شوبات یان دوای ئەوە بێت".

باقرخان بۆ پرسیاری "سەردانی ئیمراڵی دەکرێت؟" گوتی: "هێشتا نادیارە. چاوەڕێی بانگەوازین".

بۆ پرسیاری "ئایا بانگەوازەکە بۆ چەکدانان دەبێت؟" باقرخان گوتی: "ناوەڕۆکی بانگەوازەکە نازانم. نازانین ناوەڕۆکەکەی چییە، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە شاندەکەمانەوە وەرم گرتووە قسە دەکەم. ڕەنگە لە ناوەڕۆکی بانگەوازەکە هەمان شت هەبن. لەماوەیەکی کورتدا ئامادەکاری هەیە، کار دەکرێت. ڕەنگە ١٥ ی شوبات بێت یان دوای ئەوە. ئەمە هێشتا ڕوون نییە، چاوەڕوانی بانگەوازین".