تورك ناچنه‌ به‌ هه‌شته‌وه‌

تورك زۆر رقیان له‌ كورده‌ ، خۆ ناكرێ‌ بڵێین به‌ گشتی وان ، نا به‌ گشتی وانین ، به‌ڵام په‌روه‌رده‌كه‌ بۆ گشته‌، په‌روه‌رده‌ی رقبوونی تورك له‌ كورد ، خۆزگا وانه‌بوایه‌، له‌ روی ئاكاریه‌وه‌ جیاوازیه‌كی گه‌وره‌ له‌ نێوان كوردو توركا هه‌یه‌....

تورك زۆر رقیان له‌ كورده‌ ، خۆ ناكرێ‌ بڵێین به‌ گشتی وان ، نا به‌ گشتی وانین ، به‌ڵام په‌روه‌رده‌كه‌ بۆ گشته‌، په‌روه‌رده‌ی رقبوونی تورك له‌ كورد ، خۆزگا وانه‌بوایه‌، له‌ روی ئاكاریه‌وه‌ جیاوازیه‌كی گه‌وره‌ له‌ نێوان كوردو توركا هه‌یه‌ ، له‌م رۆژانه‌ پارتی كرێكارانی كوردستان بانگه‌وازی له‌ خێزانی یه‌كێك له‌ سه‌ربازه‌كانی توركیا كرد كه‌ بێن ته‌رمه‌كه‌ی به‌رنه‌وه‌ ، رێ‌ و شوێنی هاتنیشی نیشاندابوون ، به‌ڵام سه‌ربازی تورك كه‌ گه‌ریلا شه‌هید ده‌كه‌ن به‌وه‌ش ناوه‌ستن ئه‌تكی ده‌كه‌ن ، بڕینی لوت و گوێ‌ و هه‌ڵكۆڵینی چاوو ، لێكردنه‌وه‌ی گۆی مه‌مكی شه‌هیده‌كان و هتد ، نیشانه‌ی بێئاكاری ئه‌و سوپا به‌ خوێن په‌روه‌رده‌ كراوه‌یه‌ .

كورد گوێ‌ له‌ گۆرانی توركی ده‌گرن ، سه‌یری فیلمی توركی ده‌كه‌ن ، شیعره‌كانی نازم حیكمه‌ت و خه‌یاڵئۆغڵو مه‌ولانا ده‌خوێننه‌وه‌ ، رۆمانه‌كانی پامۆك  و ئه‌لیف شه‌فه‌ق و عه‌زیز نه‌سین و ئه‌وانی تر ده‌كه‌نه‌ كوردی و چێژی لێوه‌رده‌گرن ، تورك رقیان له‌ گۆرانی كوردیه‌ ، له‌ شیعری كوردی ده‌ترسن ، به‌ ناوهێنانی كورد قه‌ڵسن ، بۆ ئه‌وه‌نده‌ رقنن به‌رانبه‌ر كورد ئه‌وه‌ پێویستی به‌ لێكۆَڵینه‌وه‌ی ورده‌ ، ئه‌وان ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی بیانیش ده‌گرن ئه‌گه‌ر له‌ مۆبایله‌كه‌یدا وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌ ، یان گه‌ریڵا هه‌بێت ، ئه‌وان شتێكی ترن .

بۆ ئه‌وه‌ی رقی تورك له‌ كورد تاقیبكه‌یته‌وه‌ پێویستت به‌ خوێندنه‌وه‌ی یاداشته‌كانی ئاپێ‌ موسا نیه‌ ، هیچ پێویستت به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ كوشت و بڕی دێرسیم و شه‌هید كردنی شێخ سه‌عیدی پیران و جوامێرانی كورد نیه‌ ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ له‌ مۆبایله‌كه‌تا ئاڵایه‌كی كوردستان هه‌بێت ، یان له‌ناو بازاڕی هه‌ر شارێكی توركا ئاڵایه‌كی كوردستان به‌رز بكه‌یته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی به‌ بچوكی له‌ دانیشتنه‌كانی نێوان بارزانیه‌كان و خۆیاندا له‌ ته‌ك ئاڵای توركیاوه‌ له‌ نێوان به‌رمیله‌ نه‌وته‌كانی گفت و گۆدا داده‌نرێت ، ئاڵاكه‌ بگره‌ ده‌سته‌وه‌و بپرسه‌ ئه‌مه‌ ئاڵای كوێیه‌ ، به‌س ئاگاداری خۆت به‌ .

تورك ئه‌وه‌نده‌یان رق له‌ كورده‌ ، ئه‌گه‌ر بزانن نمونه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ، مه‌ولانا خالید ، قازی محه‌مه‌د ، شێخ سه‌عیدی پیران ، شێخ مه‌حمود و سمكۆی شكاك و هه‌زاران هه‌زار جوامێرو مێرخاس و عه‌گید و شۆڕه‌ خاتونی كورد له‌ به‌هه‌شتدان ، ئه‌وا ئه‌وان له‌ نیوه‌ی  ڕێ‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و ده‌ڵێن به‌هه‌شت بۆ كوردو ئێمه‌ نامه‌نه‌وێت ، یان ده‌یكه‌نه‌ شین و شه‌پۆڕو ده‌رگا له‌ خوداوه‌ند ده‌گرن كورده‌كان له‌ به‌هه‌شت ده‌ركات .

ره‌نگه‌ زۆر كه‌س ئه‌وه‌یان بیستبێت كاتێ‌ له‌ وتاری نوێژی هه‌ینیدا پیره‌ مێردێك به‌ كوڵ ده‌گری ، ئه‌وی ته‌نیشتی لێی ده‌پرسێ‌ بۆ ده‌گریت ، ده‌ڵێت بۆ پێغه‌مبه‌رگیان ده‌گریم چونكه‌ توركی نازانێ‌ ده‌ترسم ئه‌زیه‌ت بدرێ‌ ، گوایه‌ جه‌نابی وتارخوێن فه‌رمویه‌تی زمانی به‌هه‌شت زمانی توركیه‌ ، جا وه‌ره‌ ئه‌م پیره‌ مێرده‌ توركه‌ بگه‌یه‌نه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كوردیش مرۆڤن ، ئه‌و شین بۆ په‌یامبه‌ر ده‌گێڕێ‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركی نازانێ‌ .

له‌ راستیدا ئێمه‌ پێویسته‌ كار له‌ سه‌ر ئه‌وه‌بكه‌ین ئه‌م رقه‌ بگۆڕین ، گۆرینی ئه‌م رقه‌ قوربانیدانی زۆری ده‌وێت ، هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ سه‌دان ساڵه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی تورك بۆ نێو ژیان كورد قوربانی گه‌وره‌ ده‌دات ، به‌ باوه‌ڕی من وه‌رگێڕانی رۆمانی داگیر كردنی تاریكی" به‌ختیار عه‌لی " بۆ سه‌ر زمانی توركی ده‌بێته‌ هه‌وڵێك بۆ كوشتنی ئه‌و رقه‌ ، پێویسته‌ تورك له‌ زانكۆكانیاندا به‌شی زمانی كوردی به‌ هه‌موو شێوه‌ زارو بنزاره‌كانه‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ ، بۆئه‌وه‌ی له‌ شیعرو گۆرانی و عیشقی كورد تێبگه‌ن ، كوشتنی ئه‌و رقه‌ ده‌بێته‌ هۆیه‌ك  بۆ ئه‌وه‌ی تورك له‌ زمان و كه‌لتوری كوردی نه‌ترسن .

كوشتنی ئه‌و رقه‌ ده‌بێته‌ هۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی توركیش بچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ .

ژ.ت